هەواڵ
پارتی‌ له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم هاته‌ده‌نگ
به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئاشكرایده‌كات، دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، مه‌سعود بارزانی‌ و نێچیرڤان بارزانی‌ له‌هه‌وڵی‌ ئازادكردنیدان، ده‌شڵێت:"ئێمه‌ هیچ هۆكارێك نابینین  بۆ ده‌ستگیركردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌بێت ده‌بێت هه‌موو حكومه‌تی عیراق بگیرێت".

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌باره‌ی‌ ده‌ستگیركردنی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین و پارێزگاری لێده‌كه‌ین".

وتیشی‌:"دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌، مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌هه‌وڵی چڕدان و خۆیان له‌سه‌رخه‌تن، ئێمه‌ به‌واجبی خۆمانی ده‌زانین و ئه‌وه‌شی پێمان بكرێت له‌ڕێگه‌ یاساییه‌كان و كه‌ناڵه‌ دیبلۆماسیه‌كانی خۆمانه‌وه‌ به‌رگریی له‌د.نه‌جمه‌دین ده‌كه‌ین".

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی‌ یه‌كێتیش میرانی‌ به‌ده‌نگی‌ ئه‌مریكای‌ وتوه‌:"تائێستا هیچ بۆچونێكی فه‌رمی و نافه‌رمیم له‌سه‌ر د.نه‌جمه‌دین له‌یه‌كێتی نه‌بیستوه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ناو یه‌كێتیش هه‌بێت وه‌ك ئێمه‌ پێیان ناخۆش بێت".

له‌باره‌ی‌ كه‌یسی‌ ده‌ستگیركردنی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوایه‌ به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بوه‌، فازڵ میرانی‌ ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر د.نه‌جمه‌دین گیرابێت هه‌رچه‌نده‌ خۆی دوێنێ لێدوانیدا كه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، ئێمه‌ هیچ هۆكارێك نابینین  بۆ ده‌ستگیركردنی‌  و هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بێت، ده‌بێت هه‌موو حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بگیرێت، دواتر بۆچی تائێستا عه‌ره‌بێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی نه‌گیراوه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - May 23 2019 9:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.