هەواڵ
عیراق چاوه‌ڕێی هه‌رێم ده‌كات
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕێی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌باره‌ی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش نوێترین هه‌ڵوێستی وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌باره‌ی ناردنی نه‌وتی سپی و به‌نزین بۆ هه‌رێم ئاشكراده‌كات.

د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند: وه‌كو لیژنه‌كه‌مان رۆژی‌ 22ی‌5ی‌2019 له‌گه‌ڵ سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عیراق كۆبووینه‌وه‌و چه‌ند پرسیارێكم له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ناردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێم ئاڕاسته‌ كرد.

له‌باره‌ی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ وتی:"وه‌زیری نه‌وت جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها به‌رمیلێك نه‌وتی راده‌ستی سۆمۆ نه‌كردوه‌و چاوه‌ڕێی دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی دانوستان و گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێبكات".

د.غالب محه‌مه‌د وتیشی:"داوام له‌ وه‌زیری نه‌وت كرد به‌شه‌ نه‌وتی سپی هه‌رێم زیاد بكات و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیشه‌وه‌ چاودێری دابه‌شكردنی بكرێت، چونكه‌ نازانرێت ئه‌و بڕه‌ چه‌نده‌ كه‌ بۆ هه‌رێم دێت و بۆچی به‌كه‌می دابه‌شده‌كرێت".

راشیگه‌یاند، وه‌زیری نه‌وتی عیراق به‌ڵێنیدا كه‌ به‌ نووسراو و به‌ڵگه‌نامه‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ ئاشكرا بكات كه‌ بۆ هه‌رێمی ده‌نێرن.

له‌باره‌ی ناردنی به‌نزینیش، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورد ئاشكرایكرد، كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق پلان و میكانزمی له‌به‌رده‌ستدایه‌ به‌مه‌به‌ستی ناردنی به‌نزین بۆ هه‌رێم ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌ی حكومی له‌پارێزگاكانی هه‌رێم یان به‌ میكانزمێكی جیاواز.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  4 مانگ پێشتر - May 23 2019 11:30AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.