هەواڵ
ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماسی ڕاوكراودا گیرا.. 60 كیلۆیی تێدایه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرایده‌كات، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی‌ زۆر ماسی‌ ڕاوكراودا گرتوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، یه‌كێك له‌ماسیه‌كان كێشی‌ 60 كیلۆ گرام بوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی‌ سیروان توانیویانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك تۆڕی ڕاوكردنی ماسی و ماسیی ڕاوكراودا بگرن".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌ ((چالاكیه‌كیه‌كه‌ له‌ده‌ریاچه‌ی سیروان له‌ (ته‌نگی سه‌ید محه‌مه‌د ده‌روه‌ن زه‌نی هانه‌ژاڵه‌) ئه‌نجامدراوه‌و 25 تۆڕی ڕاو له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 300 كیلۆ ماسی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ یه‌كێك له‌ماسیه‌كانیش كێشی 60 كیۆ گرام بوه‌)).

ئه‌و چالاكیه‌ی‌ پۆلیس له‌كاتێكدایه‌، ئێستا وه‌رزی گه‌رادانانی ماسیه‌و هاوكات به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ڕاوی‌ ماسی‌ به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزیه‌وه‌.


SNN:

كۆسار مه‌حمود

 3 هەفتە پێشتر - May 23 2019 11:44AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.