هەواڵ
لەسەر جوڵەپێكردنی پێشمەرگە بەچەكی قورسەوە بۆ قەندیل زانیاری ئاشكرادەكرێت
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی جوڵەپێكردنی هێزی پێشمەرگەو جێگیركردنیان بەچەكی قورس لەبناری قەندیل هاتەدەنگ، بەرپرسێكی باڵای ئەو وەزارەتەش ڕونكردنەوەی پێویست دەدات و زانیاری بۆ ڕای گشتیی دەخاتەڕوو.

بەگوێرەی هەواڵی ژمارەیەك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن، وەزارەتی پێشمەرگە هێزێكی نوێی بەچەكی زۆر قورسەوە بەرەو بناری قەندیل جوڵە پێكردوە.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە لەلێدوانێكدا بۆ SNN ئاماژەی بەوەدا، "وەك وەزارەتی پێشمەرگە نە جوڵەمان بەهێز كردوەو نە هیچ هێزێكی وەزارەتیش لەبناری قەندیل جێگیركراوە، بڵاوكردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانەش تەنها بۆ دروستكردنی كێشەو ئاژاوەیە".

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی:"پێشتریش پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاوكرایەوە گوایە ئێران هێزی بۆ سلێمانی هێناوە، بۆ ئەوەی كێشەمان لەگەڵ ئەمریكا بۆ دروستبكەن".

یاوەر ئاماژەی بەدەنگۆ ناڕاستەكان كردو وتی:"یان زۆرجار وتراوە لەسەر شاخی شارەزور بنكەی ئەمریكای لێییە بۆ ئەوەی كێشەمان لەگەڵ ئێران بۆ دروستبكەن كە خۆی لەبنەڕەتدا هیچكام لەوانە ڕاست نین و دوریشن لەڕاستیەوە".

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە جەختیكردەوە لەوەی، "نە وەزارەتی پێشمەرگە هێزی جوڵاندوەو نە هێزەكانی 70و 80ش هێزیان جوڵاندوە بۆ هیچ كوێیەك".


SNN:

شادان حەسەن

 3 هەفتە پێشتر - May 23 2019 3:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.