هەواڵ
كۆتا نرخی دراوەكان و نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ 23ی 5ی 2019 لەكاتی داخستنی دەرگای‌ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێم، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراق دابەزی و نرخی‌ نەوتیش لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد.

نوسینگەی‌ سندی‌ بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد كە بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمریكی 120 هەزارو 50 دینار.

100 یۆرۆ 134 هەزارو 500 دینار.

100 پاوەن 153 هەزار دینار.

100 هەزار تمەنی ئێرانی 9 هەزار دینار.

100 لیرەی توركی 20 هەزارو 750 دینار.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی‌ ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 120 هەزارو 100 دینار.

لەلایەكی دیكەشەوە، بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی، نەوتی خاو دابەزینێكی گەورەی تۆماركردووەو ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 70 دۆلارو 47 سەنتەوە بۆ 68 دۆلارو 34 سەنت دابەزی.


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - May 23 2019 4:59PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.