هەواڵ
بارزانی‌ یه‌كێتیی دڵنیاده‌كاته‌وه‌..نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاشكراده‌كرێت
وه‌فدێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیی سه‌ردانی‌ پارتی‌ ده‌كات و دودڵی‌ و نیگه‌رانی‌ خۆیان به‌بارزانی‌ گه‌یاندوه‌ سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ پرسی‌ كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی‌ دادی‌ عیراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا بارزانی گره‌نتی به‌وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی داوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م پرسی كه‌ركوك و دانانی پارێزگار یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست SNN كه‌وتون، هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له‌(عومه‌ر فه‌تاح، ئه‌رسه‌لان بایزو عیماد ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له‌هه‌ولێرو دور له‌چاوی مێدیاكان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی كۆبونه‌ته‌وه‌.

له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، یه‌كێتیی هه‌ندێك نیگه‌ران و دودڵه‌ له‌جدیه‌تی پارتی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی كه‌ركوك و پرسی دانانی پارێزگارێكی یه‌كێتیی له‌شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی وه‌زاره‌تی دادی عیراق، بۆیه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی گره‌نتی به‌وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی داوه‌ كه‌ پاشگه‌زنابنه‌وه‌ له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و هاوكات له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م پرسی كه‌ركوك یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا هاتوه‌ ((له‌دوا نامه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و له‌باره‌ی پرسی كه‌ركوكه‌وه‌ نوسیویه‌تی، "له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، وه‌فدێك ده‌نێرینه‌ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و به‌غدا"، ئه‌وه‌ش یه‌كێتی نیگه‌رانكردوه‌و جدیه‌تی پارتی خستۆته‌ گومانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و وه‌فده‌ی یه‌كێتی چونه‌ته‌ لای نێچیرڤان بارزانی)).


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 3 هەفتە پێشتر - May 25 2019 1:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.