هەواڵ
واده‌ی مه‌راسیمه‌ فراوانه‌كه‌ی پارتی ئاشكراده‌كرێت
ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی داهاتوی هه‌رێم، SNNیش هۆكاری ئاماده‌نه‌بونی نێچیرڤان بارزانی له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات و ورده‌كاریی مه‌راسیمه‌كه‌ی پارتیش ده‌خاته‌ڕوو.

لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیریی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده‌ تائێستا بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ داهاتوی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران نه‌كراوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 28ی 5ی 2019، كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی داهاتوی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ به‌SNN دراون، له‌ڕۆژی ده‌نگدان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ نابێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئاماده‌بێت، ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌هه‌مان ڕۆژدا سوێندی یاسایی بخوات".

ئه‌وه‌شزانراوه‌، ((پارتی ده‌یه‌وێت ڕاسته‌وخۆ له‌دوای جه‌ژن و له‌ڕۆژی 9ی 6ی 2019، مه‌ڕاسیمێكی گه‌وره‌ له‌هۆڵی (سه‌عد عه‌بدوڵڵا) له‌هه‌ولێر بۆ سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامبدات و له‌ئێستاشه‌وه‌ ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌)).

ئاشكراشكراوه‌، له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ خه‌ڵكی بیانی و به‌رپرسانی عیراق بانگهێشتده‌كرێن، سه‌رۆكی داهاتوی هه‌رێم وتارێك پێشكه‌شده‌كات.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 3 هەفتە پێشتر - May 25 2019 2:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.