هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای گۆڕان بەمشێوەیە دەستبەكار دەبێت
پارتی دیموكرات بۆ زیادكردنی پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، كە بەر گۆڕان كەوتووە، پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیران هەموار ناكاتەوە، پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: ئەو پۆستە بە دامەزراندن دادەنرێت و سەرۆكی حكومەتیش دەسەڵاتەكانی دیاری دەكات.

رێبوار بابكەیی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: وەكو پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی، پێموایە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، بەدامەزراندن و دیاریكردن دەستبەكاربێت، نەك پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ هەموار بكرێتەوە.
وتیشی:" هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیران كاتی دەوێت، بۆیە دەكرێت وەكو هەنگاوی یەكەم، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی دابمەزرێنرێت، پاشان كار لەسەر هەمواری پەیڕەوەكە بكرێت".
راشیگەیاند: هەر كەسێك لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، بەیاسا دەسەڵاتەكانی دیاریدەكرێت، ئەوانەشی لەدەرەوەی پەرلەمان دەستبەكاردەبن، لەلایەن سەرۆكی هەرێم یان سەرۆكی حكومەت یاخود بەڕێوەبەری فەرمانگەكەیەوە دیاردەكرێت.
ئەندامەكەی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت: "فایلی چاكسازی هاوشێوەی تەواوی فایلەكانی ترەو دەكرێت لەبەرنامەی سیاسی كابینەی نوێدا ستراتیجیەتی بۆ دابڕێژرێت، بۆئەوەی تێڕوانی حكومەت وەربگرێت، نەك ئەو كەسەی لەپۆستی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ چاكسازی دادەنرێت، بەرنامەی حزبەكەی جێبەجێبكات، ئەوە بەهیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نییە".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  4 مانگ پێشتر - May 25 2019 3:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.