هەواڵ
ئاگادارییەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.. بەسەر لیواكان دابەشدەكرێن
هێزەكانی 70ی پێشمەرگە ڕونكردنەوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی خولی ئەفسەران دەدات و بەرپرسێكی ئەو هێزەش رایدەگەیەنێت ئەو 124 خوێندكارەی بەسەركەوتویی كۆلیژی سەربازییان لە قەڵاچوالان تەواوكردووە، بەسەر یەكەو لیواكاندا دابەشدەكرێن.

عەمید ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە، بەSNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا هیچ بڕیارێك بۆ دەستپێكردنەوەی خولی ئەفسەران لەقەڵاچوالان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە پێویستمان بەدەستپێكردنەوەی خول هەیە، بەڵام پێویستی بەبڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەو هەركات بریار بدات، خولەكان دەستپێدەكاتەوە .
وتیشی:" كۆلیژی قەڵاچوالان سەر بەحكومەتی فیدراڵییە، بەڵام كردنەوەی خولەكان بۆ وەزارەتی پێشمەرگەیەو لەماوەی ڕابردشوودا 124 خوێندكار خولیان تەواوكردو گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
وتەبێژی هێزەكانی 70، ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت ئەو 124 خوێندكارە بەشداری لە چەند خولێكی دیكە بكەن و دوای تەواوبوونی ئەو خولانە، بەسەر لیواو یەكەكاندا دابەشدەكرێن. 


SNN:

سامان بەختیار

 3 هەفتە پێشتر - May 25 2019 3:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.