هەواڵ
زانیاری لەسەر رێككردنی موچە لەهەرێم ئاشكرادەكرێت
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رونكردنەوە لەبارەی رێكخستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت: دادگا دەست لەكاروباری ناوخۆیی و شێوازی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەرنادات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران، بە SNN ی راگەیاند: تۆماركردنی سكاڵا لە بەغدا لەسەر شێوازی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سوودی نابێت، چونكە دادگا دەستوەردان لەو بابەتە ناكات و حكومەتی هەرێمیش ناچار ناكات مانگانە موچە رێكبخاتەوە.

رونیشیكردەوە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بابەتێكی ناوخۆییەو پەیوەستە بە حكومەتی هەرێمەوە، بەغداش ناتوانێت فشار لەسەر هەرێم دروستبكات.

ئەو پەرلەمانتارەی عیراق، تەئكیدیشیكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت نادرنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبیانووی رێككردنەوەی، رابگیرێت، راشیگەیاند: دادگای عیراق دەست لەكاروباری ناوخۆیی حكومەتی هەرێم وەرنادات.


SNN:

سامان بەختیار

  4 مانگ پێشتر - May 25 2019 5:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.