هەواڵ
یەكێتی پێشنیازێكی نوێی پارتی رەتدەكاتەوە
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پێشنیازێكی نوێی پارتی بۆ پێدانی پۆستی پارێزگاری كەركوك بە فەرەیدون عەبدولقادر وەك كەسێكی بێلایەن، رەتدەكاتەوە، ئەندامێكی سەركدرایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: یەكێتی و كەركوكییەكانیش بەو كەسە رازی نین و ڕەتیدەكەنەوە.

سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: برادەرانی پارتی بە ئێمەیان راگەیاندووە كە فەرەیدون عەبدلقادریان وەكو كەسێكی بێلایەن پێباشە بۆ دانانی وەك پارێزگاری كەركوك.

وتیشی:" بەڵام ئەو داوایەمان رەتكردۆتەوە، چونكە نە ئێمەو نە جەماوەری  یەكێتیش لە كەركوك، رازیی نین ئەو كەسە ببێتە پارێزگار، بەڵكو دەبێت ئەو كەسەی دەكرێتە پارێزگار یەكێتی و كەركوكی بێت.

ئاشكراشیكرد، هەر كەسێك كاندید بكرێت بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك، دەبێت لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتییەوە بڕیاری لەسەر بدرێت و خەڵكی شارەكەش بێت.

سیروان كوێخا نەجم، ئاماژەی بەوەكرد پارتی دیموكرات ناچێتە ژێر باری ئەوەی بە ئاسانی پارێزگاری كەركوك یەكلابكرێتەوە، وتی: بۆیە ئێمەش سوورین لەسەر ئەوەی دەبێت هەرێم و كەركوك و بەغدا یەك پاكێج بێت و بەیەكەوە یەكلابكرێنەوە.


SNN:

سامان بەختیار

  4 مانگ پێشتر - May 25 2019 6:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.