هەواڵ
بەغدا موچەی پێشمەرگەی رەوانەكرد.. هەرێم ئاشكرای ناكات
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاشكرایدەكات بەغدا موچەی پێشمەرگەی رەوانەكردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم ئاشكرای ناكات، راشیدەگەیەنێت: تەنانەت 68 ملیار دیناری موچەی مانگی 4یش رەوانەكراوە، بەڵام هەرێم باسی ناكات بۆئەوەی هەڵای لەسەر دروستنەبێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كوردو ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو 68 ملیار دینارەی كە بەگوێرەی یاسای بودجەی 2019 بۆ موچەی پێشمەرگە تەرخانكراوە، لەلایەن حكومەتی عیراقەوە رەوانەی هەرێم كراوە.
وتیشی: حكومەتی هەرێم راست ناكات كە دەلێت موچەی پێشمەرگەمان بەدەست نەگەیشتووە، چونكە هیچ كێشەیەك لەبەردەم ناردنی ئەوپارەیە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نەماوە.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردەوە، تەنانەت بەغدا موچەی مانگی 4ی پێشمەرگەی ناردووە، بەڵام هەرێم باسی ناكات، بۆئەوەی هەڵای لەسەر دروستنەبێت.
لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە كوردە، لەكاتێكدایە تائێستا حكومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە موچەی پێشمەرگەی لەلایەن بەغداوە بۆ رەوانەكرابێت، كە مانگانە 68 ملیار دینارەو لەسەر بودجەی وەزارەتی بەرگری جێگیركراوە، پێشتریش هەریەك لە فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق و د.بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كە هەردووكیان لەسەر پشكی پارتی دیموكراتن، رایانگەیاندبوو: ناردنی موچەی پێشمەرگە تەنها چەند رێوشوێنێكی ماوەو بەدڵنیاییەوە رەوانە دەكرێت.

 


SNN:

سامان بەختیار

 3 هەفتە پێشتر - May 25 2019 8:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.