هەواڵ
بەغدا بەرپرسێکی ھەرێم لەپۆستەکەی دووردەخاتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەلبژاردنەکانی عیراق، بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێر لە کارەکەی دووردەخاتەوەو جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت: سبەینێ نوسراوی دوورخستنەوەکەی بۆ ڕەوانە دەکرێت.

ڕزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەلبژاردنەکانی عیراق، بەSNNی ڕاگەیاند: عەلی قادر بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆن، لەکارەکەی دوورخراوەتەوەو سبەینێ ٢٦ی ٥ی ٢٠١٩، نوسراوی لابردنەکەی رەوانەی ئۆفیسەکەی دەکرێت.

وتیشی:" بڕیاری دوورخستنەوەی ناوبراو لە پۆستەکەی، پەیوەستە بە چەند دۆسیەیەکەوە کە بەڵگەی فەرمیمان بەردەستکەوتووە، تائێستاش ھیچ کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی دیاری نەکراوە.

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری چەند گۆڕانکارییەکمان داوە، بەڵام لابردنی بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێر لە کارەکەی، پەیوەندی بەو گۆڕانکارییانەوە نییە.


SNN:

سامان بەختیار

  4 مانگ پێشتر - May 25 2019 10:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.