هەواڵ
دارایی چاودێری حكومەت دەكات.. دڵنیایی لەبارەی سلێمانییەوە دەدرێت
ئەمساڵیش هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە بێبەش دەبێت و پەرلەمانتارێكی لیژنەی داراییش، دانیشتووانی سلێمانی دڵنیا دەكاتەوە كە رێگە نادەن چیتر غەدر لە سلێمانی بكرێت و راشیدەگەیەنێت، "حكومەتی داهاتوو بەو ئاراستەیە كار دەكات هاوسەنگی لەنێوان پارێزگاكاندا رابگرێت".

زیاد جەبار، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، هەرچەندە ئومێدمان هەبوو بۆ ئەمساڵ هەرێمی كوردستان بودجەی هەبێت، بەڵام بەداخەوە پێناچێت ئەمساڵیش پڕۆژەیاسای بودجە بێتە پەرلەمانی كوردستانەوە، چونكە چاوەڕوان دەكرێت پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بكەوێتە كۆتایی مانگی شەش و دەستبەكاربوونی دوابكەوێت.
وتیشی: "بۆیە هاوشێوەی چوار ساڵی رابردوو، بۆ ئەمساڵیش حكومەتی هەرێم بە راپۆرتێك حیسابی كۆتایی ئاراستەی پەرلەمان دەكات، كە بریتی دەبێت لە خستنەڕووی داهات و خەرجییەكان".
لەبارەی مەترسی  نا عەدالەتی لە دابەشكردنی داهاتی هەرێم بەسەر پارێزگاكاندا بەهۆی نەبوونی بودجەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتی: "وەكو لیژنەی دارایی میكانیزممان دەبێت بۆ چاودێریكردنی كابینەی نوێ لەڕووی دابەشكردنی داهاتە گشتییەكان بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا، بەشێوەیەك رێگە نادەین غەدر لە هیچ پارێزگایەك بكرێت و هەوڵ دەدەین هاوسەنگیی رابگرین".
ئەوەشی نەشاردەوە كە لە چوار ساڵی رابردوودا كەموكوڕتی هەبووە لە دابەشكردنی داهات بەسەر پارێزگاكان، بەتایبەت پارێزگای سلێمانی مەغدور كراوە.
بەوتەی زیاد جەبار، حكومەتی داهاتوو بەو ئاراستەیە كار دەكات كە هاوسەنگی لەنێوان پارێزگاكاندا رابگرێت و پێوەری شوێنی جوگرافی و ژمارەی دانیشتووان لە بەرچاو بگرێت.


SNN:

ئەركان جەبار

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 4:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.