هەواڵ
دڵنیایی لەهەرزانی بازاڕ دەدرێت..لەوڵاتانی دیكەشەوە دەهێنرێت
یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی كوردستان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان سەبارەت بەقوڵبونەوەی ململانێكانی نێوان ئەمریكاو ئێران، بەرپرسێكی ئەو یەكێتیەش دەڵێت:"هیچ مەترسییەك لەئارادانییە"، ڕاشیدەگەیەنێت، "كێبڕكێ هەیە لەنێوان بازرگانان بۆئەوەی لەوڵاتانی دیكەوە مەوادی خۆراكی بهێنن".

شێخ مستەفا عەبدولڕەحان سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكاران بەSNNی ڕاگەیاند، "هەموو ئاڵۆزییەك دڵەڕاوكێ لەناو بازرگاناندا دروستدەكات، ئێستاش ململانێی نێوان ئەمریكاو ئێران قوڵتربۆتەوەو دڵەڕاوكێش زیاتر بوە".

وتیشی:"لەگەڵ ئەوەشدا جموحوڵی بازرگانی بەردەوامە بەتایەتی لەسەر بازرگانی كاڵای خواردەمەنی كە هیچ مەترسی و كاریگەرییەكی لەسەر دروستنەكردوەو هیچ كەموكوڕیەكی تێدانەكراوە بازرگانیش لەو ڕوەوە بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "بازرگانان هەڵوەستە لەسەر هەندێك كاڵادەكەن بەتایبەت ئەو كاڵایانەی كە درەنگ لەبازاڕەكانی خۆماندا ساغدەبێتەوە، وەكو كەرەستەی بیناسازیی و كارەباو كەلوپەلی ناوماڵ، ئەمانە وەك پێشوتر بەو شێوە فراوانە بازرگانەكان ناچن بەلایدا".

لەپەیامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان دڵنیاییداو تەئكیدیكردەوە، "بەهیچ شێوەیەك خواردەمەنی نرخەكەی بەرزنەبۆتەوەو وەك خۆی ماوەتەوە، ئێستاش كێبڕكێ هەیە لەنێوان بازرگانان كە لەوڵاتانی دیكەوە مەوادی خۆراكی دەهێنن بۆ ئەوەی هەرزانترو بەكوالێتی باشتر هاوردەی بكەن و كارە بازرگانییەكانیان بەرفراوان بكەن".


SNN:

سۆران سەعید

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 4:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.