هەواڵ
عادل عەبدولمەهدی لەسەر ئازادكردنی نەجمەدین كەریم هاتەدەنگ
سەرۆك وەزیرانی عیراق دەنگۆی هەوڵدانی بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم رەتدەكاتەوەو راشیدەگەینێت: هیچ پەیوەندییەك لەنێوان من و مەسعود بارزانی لەوبارەیەوە ئەنجام نەدراوە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، راگەیاندراوێكی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاوكردەوە، گوایە عادل عەبدولمەهدی لەسەر داوایەكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات، هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم، كە بە تۆمەتی گەندەڵی، لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپول لە لوبنان دەستگیركراوە.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، " بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان بارزانی و عەبدولمەهدی ئەنجامنەدراوە بەمەبەستی ئازادكردنی پارێزگاری پێشووی كەركوك، سەرۆك وەزیرانیش هەواڵی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریمی، لە فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق بیستووە".

 

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئاماژەی بەوەشكردووە، كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەمافی خۆی دەزانێت رێوشوێنی یاسایی لەدژی ئەو كەناڵانە بگرێتەبەر كە هەواڵەكەیان بڵاوكردۆتەوە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 5:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.