هەواڵ
هاوڵاتیه‌ك‌ به‌فیشه‌ك كوژرا
له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌، هاوڵاتییه‌ك به‌ فیشه‌ك كوژراو به‌مه‌به‌ستی توێكارییش، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كرا.

 به‌شی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، ئاشكرایكردووه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26ی 5ی 2019، ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ به‌ناوی (عه‌لی محه‌مه‌د مه‌حمود) گه‌یه‌نرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هاوڵاتییه‌كه‌ 3 فیشه‌ك به‌ سه‌رییه‌وه‌ بوو، به‌پێی زانیارییه‌كانیش رووداوه‌كه‌ له‌ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان روویداوه‌، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كرا .


SNN:

  4 مانگ پێشتر - May 26 2019 6:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.