هەواڵ
له‌باره‌ی به‌نزینه‌وه‌ په‌یامێك بڵاوكرایه‌وه‌.. ئاگادارییه‌ك بۆ شۆفێران
به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی، نرخی به‌نزین له‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كان جێگیرده‌كه‌ن، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕێژه‌ی ئۆكتان چه‌ند زیاتر بێت، نرخه‌كه‌ی به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.

به‌همه‌ن شێخ قادر، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فشارێكی زۆرمان له‌سه‌ربوو، به‌ڵام ڕێگریمان كردووه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، له‌ئێستاشدا نرخه‌كانمان جێگیركردووه‌، به‌جۆرێك به‌نزینی نۆرماڵ به‌ 650 دینار، محه‌سه‌ن 725 دینارو سۆپه‌ریش به‌ 850 دیناره‌.

وتیشی:" له‌ڕووی كوالێتییه‌وه‌ هه‌رسێ جۆره‌كه‌ی به‌نزین له‌ئاستێكی زۆر باشدان، هه‌رچه‌ند به‌ره‌و گه‌رمای زیاتری هاوین ده‌ڕۆین".

جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ گرانی و زیادكردنی نرخدا نین و ئاشكرایكرد: ڕێژه‌ی ئۆكتانی به‌نزینی جۆری نۆرماڵ، له‌نێوان (91-92)، به‌نزینی محه‌سه‌نیش له‌نێوان (94-95)، هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی ئۆكتانه‌كه‌شی زیادبێت، نرخه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت و له‌ده‌سه‌ڵاتی كه‌سدا نییه‌، چه‌ند ئۆكتان زیادبێ پاره‌كه‌شی زیاد ده‌بێت.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 8:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.