هەواڵ
زانکۆ لاین ڕاگەیەندرا
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وادەی کاراکردنی زانکۆلاین ئاشکرادەکات و بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکەش تەئکیددەکاتەوە، ئەمساڵ کورسی خوێندن لەژمارەی دەرچوان زیاترە، تەئکیدیشدەکاتەوە، کرێی خوێندن لەھەرسێ بەشی (ئێواران، پارالێڵ و تایبەت) کەمدەکەینەوە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەدیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم، خەتاب شێخانی سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، "کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ سیستمی زانکۆلاین دەکەوێتە کارو دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن سودی لێ ببینرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ خوێندنی ئێواران ١١٥٧٧ کورسی و زانکۆ حکومیەکانیش ٤٦٨٧٥ کورسی خوێندنیان ھەیەو لەزانکۆ تایبەتەکانیش ٢٣٧١٤ کورسی خوێندن بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دابینکراوە".

ئاشکراشیکرد، "کۆی پلانی وەرگرتن بۆ دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی، بریتیە لە٧٠٥٨٩ کورسی خوێندن لەساڵی خوێندنی ٢٠١٩ ـ ٢٠٢٠، لەکاتێکدایە ناوی ٥١٩٣٣ دەرچوی ١٢ی ئامادەیی لەپەروەردەوە گەیشتۆتە خوێندنی باڵا کە لەو ڕێژەیە ٣٦٣٥٠ زانستی و ١٥٥٨٣ وێژەیین".

سەبارەت بەژمارەی دەرچوان و کورسی دابینکراو بۆ خوێندن شێخانی جەختیکردەوە، "ژمارەی کورسی دابینکراو بەراورد بەژمارەی دەرچوان ٥٢ ھەزار کورسی زیاترە، ئەگەربێت و دابەشبون بەڕێکوپێکی بکرێت، کورسی زیادەشمان ھەیەو کێشەی وەرگرتنمان نابێت ئەمساڵ".

لەبارەی کرێی خوێندنیش خەتاب ئەوەی وت:"وەکو وەزارەت پلانمان ھەیە کرێی خوێندن لە(ئێواران، تایبەت و پارالێڵ) کەمبکەینەوە لەمساڵدا، بەڵام تائێستا جێبەجێمان نەکردوە، خاڵی ١٣ لەھێڵە گشتیەکانی کارنامەی حکومەتیش کە تایبەتە بەکاروباری زانکۆکان و خوێندن لەزانکۆو پەیمانگەکان جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە".


کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەت 


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 12:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.