هەواڵ
ھەڕەشەی کوشتنیان لە ھاوڵاتییەک کردبوو
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، کە ھەڕەشەی سوتاندنی مارکێتێک و کوشتنی خاوەنەکەیان کردبوو.



بەگوێرەی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، کە وێنەیەکی دەست SNN کەوتووە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە ھەڕەشەی کوشتن و سوتاندنی مارکێتێکیان لە ھاوڵاتییەک کردبوو.

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسدا ھاتووە "ھاوڵاتی (ن ، خ ، م ) سکاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆمارکرد، کە دوو تۆمەتبار ھەڕەشەی کوشتن و سوتاندنی مارکێتەکەیان لێکردووە ئەگەر پارەیان وەک سەرانە پێنەدات، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو توانیان لەماوەی دوو کاتژمێردا ھەردوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (ک ،ف ، ق) لەدایکبووی ١٩٨١ و (ر ، ل ، ح) لەدایکبووی ١٩٩٧ بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٣٠ لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیربکەن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.


SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 5:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.