هەواڵ
ڕونکردنەوەیەک لەوەزارەتی ناوخۆوە بۆسەرجەم کارمەندان...ئەم پارەیەشیان پێدەدرێت
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی داواکاریی ژمارەیەک لەکارمەندان و ھێزەکانی پۆلیس دەدات سەبارەت بەخانەشینکردنیان، بریکاری وەزارەتەکەش رایدەگەیەنێت: ئەگەر ١٥ ساڵیان تەواوکردبێت و لەفەرمانگەکەی خۆیاندا بۆشایی دروستنەکات، خانەنشیندەکرێن و ئیکرامیەی خانەنشینبوونیشیان پێدەدرێت.

لیوای یاسایی جەلال کەریم عیسا، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم، بە SNNی راگەیاند: ئەو کارمەندانەی ھێزەکانی پۆلیس کە داواکاری بۆ خانەنشینی پێشکەش دەکەن، ئەگەر ماوەی یاسایی کە بۆ خانەنشینکردنیان دیاریکراوە تەواوکردبێت، دەتوانن داواکاری بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش بکەن.

وتیشی: کارمەندان بەو مەرجە خانەنشین دەکرێن، ئەگەر فەرمانگەکەیان لارییان نەبێت لەخانەنشیکردنیان و لەھەمانکاتیشدا بۆشایی لەشوێنی کارکردنیان دروستنەبێت ، ھەر کارمەندێکی ھێزەکانی ناوخۆش ئەگەر داواکاری پێشکەشکردووە و وەڵامی داواکەی نەگەڕاوەتەوە، دەتوانێت سەردانی وەزارەت بکات.

لای خۆشیەوە، لیوا خاڵە کاکەمەند، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن، بە SNNی ڕاگەیاند: ھەر کارمەند و پاسەوانێک ئەگەر تەمەنی خانەنشینی تەواوکردبێت، کە بەگوێرەی رێنماییە یاساییەکان دەبێت ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات و دوای ئەوەی رەزامەندییەکەی دەگەڕێتەوەو خانەنشین دەکرێت، ئیکرامەیەی خانەنشینی بۆ خەرجدەکرێت و ھیچ گرفتێکی نابێت.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 7:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.