هەواڵ
پارتی ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرە دەکات
پارتی دیموکرات ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرە دەکات و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: وادەکە دیاری نەکراوەو لەدەرفەتێکی گونجاودا پرۆسەکە ئەنجام دەدەین.

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند ئەو حزبانەی کۆنگەرەیان نەبەستووە، مافی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نابێت، پارتی دیموکرات ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دەکات.

ئەکرەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، بە SNNی راگەیاند: خەریکی خۆئامادەکردنین بۆ بەستنی کۆنگرە، بەڵام وادەکەیمان دیارینەکردووە.

وتیشی: "راستە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن داوای لەحزبە سیاسییەکان کردووە کۆنگرە ببەستن، بەڵام بەدەر لەداواکاری کۆمسیۆن، ماوەی بەستنی کۆنگرەی پارتی تێپەڕیوەو بەھۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ھەرێمی کوردستانیش کۆنگرەمان نەبەستووە، ئێستا ھەلومەرجەکە لەبارە، بۆیە ئامادەکاری بۆ دەکەین و لەدەرفەتێکی گونجاودا کۆنگرە دەبەستین".

ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی، رەتیکردەوە حزبەکەی داوای لەکۆمسیۆنی باڵای سەرلەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق کردبێت ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دوابخرێت، وتی: "پارتی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەکردووە، تەنیا تانەی لەھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان داوە".

وتیشی: "دەبێت لەگەڵ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عیراق قسە بکرێت، ئەگەر کۆمسیۆن ئەوە مەرجی بێت، دەبێت جۆرێک لەقەناعەتیان بۆ دروست بکرێت یان ماوەیەکی زیاتر بداتە لایەنەکان، تا کۆنگرە ببەستن".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 8:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.