هەواڵ
لەبەغداوە ھەواڵی زیادکردنی پارەی تەرخانکراو بۆ موچە ڕادەگەیەنرێت
پەرلەمانتارێکی کورد لەئەنجومەنی نوێنەران ڕونکردنەوە لەبارەی رەشنوسی پرۆژە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت: چاوەڕواندەکرێت پارەی تەرخانکراو بۆ موچەی فەرمانبەرانی عێراق لە ٣٣ ترلیۆن دینارەوە بۆ ٤٠ ترلیۆن دینار زیادبکرێت.

د.غالب محەمەد، پەرلەمانتاری کورد لەئەنجومەنی نوێنەران، بە SNNی راگەیاند: ھەرچەندە  تائێستا پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراقمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێمان دراوە، لەو پرۆژە بودجەیەی ئامادەکراوە، پشکی تەرخانکراو بۆ موچەی فەرمانبەرانی عێراق لە ٣٣ ترلیۆن دینارەوە بۆ ٤٠ ترلیۆن دینار زیادکراوە.

وتیشی: ئەو زیادەیە بۆ موچەی ھێزەکانی حەشدی شەعبییە، کە بڕیاردراوە موچە بۆ ٢٦ ھەزار کەسیان ببڕێتەوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە، تائێستا روون نییە ئەو زیادکردنە لە پشکی بودجەی ھەرێمی کوردستان روودەدات و فەرمانبەرانی ھەرێم دەگرێتەوە یاخود نا، بۆیە دەبێت ھەرێم و بەغدا دانوستان لەسەرئەو پرسانە بکەن کە بەھەڵپەسێدراوی لەنێوانیاندا ماوەتەوە.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 8:20AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.