هەواڵ
داواکاری بۆ دامەزراندنی دەرچووان دەگەیەنرێتە بارزانی
داواکاری بۆ دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆو پەیمانگەکان دەگەیەنرێتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەندامێکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت: تائێستا حکومەت رەزامەندی لەسەر دامەزراندنیان نەداوە.

راھی رەھبەر، ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: نوسراوی فەرمی بۆ دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆو پەیمانگەکان بۆ ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ لەئەنجومەنی وەزیرانە، بەڵام تائێستا رەزامەندی لەسەر نەدراوە.

وتیشی: "وەکو لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمان، داواکاریمان بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووانە بەرزکردۆتەوەو لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی قسەمان کردووە، ئەویش ئەو بابەتەی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێکردووە، بەڵام تائێستا ھیچ فەرمانێک لەبارەی دامەزراندیانەوە دەرنەچووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم فەرمانی دامەزراندنی بۆ بەشێک لەیەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆو پەیمانگەکان دەرکردووە.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 8:42AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.