هەواڵ
گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن داوا له‌ كۆمسیۆن ده‌كات
سەرباری ئەوەی گۆڕان پۆستی باڵای لەکۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم ھەیە، لەھەمانکاتدا داوای لەکۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق کردوە چاودێری ھەڵبژاردنەکانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی گشتیی بۆ بکات، بەرپرسێکی باڵای گۆڕانیش زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، "ھەفتەی داھاتوو بزوتنەوەی گۆڕان پرۆسەی ھەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتیی بەڕێوەدەبات و یەکلایدەکاتەوە".

چالاک موھەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند، "بڕیارە ڕۆژی شەممەی داھاتوو کە دەکاتە ١٤ی ٩ی ٢٠١٩، پرۆسەی ھەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتیی گۆڕان ئەنجامبدرێت و ئەوپرسە یەکلابکرێتەوە".
وتیشی:"لەێنج شەممەی ڕابردوەوە دەرگای خۆپاڵاوتن کراوەتەوەو تائێستاش بەردەوامە، بەڵام نازانم چەند کەس خۆیان پاڵاوتوە".
سەبارەت بەوەش ئاخۆ بۆچی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عیراق چاودێری پرۆسەکە دەکات لەکاتێکدا لەکۆمسیۆنەکەی ھەرێم گۆڕان پۆستی باڵای ھەیە، ئەو وتی:"ڕێکارە یاساییەکە بەو شێوەیە لەھەموو ھەڵبژاردنێکدا، دەبێت کۆمسیۆنەکەی عیراق و ھەرێمیش بەشداربن، بەھۆی ئەوەی ئێمەش وەک حزبێکی ھەم کوردستانی و ھەم عیراقین ئەو کۆمسیۆنە بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکات".



SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 9:42AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.