هەواڵ
دابەشکردنی موچەی مانگی شەش گۆڕانکاری بەسەردادێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی موچەی مانگی شەش بەردەوامە، سەرچاوەیەکی ئەو وەزارەتەش ئاشکرایدەکات، بڕیاربوو سبەینێ موچەی دوو وەزارەتی دیکەی حکومەتی ھەرێم دابەشبکرێت، بەڵام گۆڕانکاری تێداکراوەو تەنھا یەک وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی SNN لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستیکەوتوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ٩ی ٢٠١٩، دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ٦ی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە کراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاروابوو سبەینێ پێنجشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت، بەڵام لەوەزارەتەوە بڕیارەکە گۆڕانکاری بەسەرداھات و سبەینێ تەنھا موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.
بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی، خراوەتە ڕۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوەوە.



SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 9:58AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.