هەواڵ
پۆلیس ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕاگەیاند .. کەسێک گیانی لەدەستدا
لەئەنجامی ڕووداوێکی ھاتوچۆ شۆفێری تراکتۆرێک گیانی لەدەستدا، پۆلیسی ڕاپەڕینیش زانیاری ورد لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

 ڕائید شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بەSNNی ڕاگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ ١١ی ٩ی ٢٠١٩، لەسەر ڕێگەی ھەواری نوێ لەناحیەی سەنگەسەر، ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان و تراکتۆرێک ڕویداوە".
وتەبێژەکەی پۆلیس زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکراکردو وتی:"لەئەنجامی ئەو ڕوداوەدا  شۆفێری تراکتۆرەکە گیانی لەدەستداوەو سەرنشینێکی پیکابەکە برینداربوە".
وتیشی:"لەئێَستادا تەرمی شۆفێری تراکتۆرەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی، برینداری پیکابەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی ئەو ڕوداوە دەستیپێکردوە".





SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 10:53AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.