هەواڵ
ھەرێم و بەغدا ڕێکەوتن.. SNN وردەکاریی ئاشکرادەکات
وەفدەکەی ھەرێم بۆ سەردانی بەغدا چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی عیراق دەکات، پەرلەمانتارێکی کوردیش لەئەنجومەنی نوێنەران زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، "بەشێوەی سەرەتایی ڕێکەوتن کراوە، ئەو وەفدەش گفتوگۆ لەسەر وردەکاریەکان دەکات".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست SNN کەوتون، وەفدێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عیراق کۆدەبێتەوە، وەفدەکەی ھەرێمیش پێکھاتوە لەئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای حکومەت.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی لەلێدوانێکدا بۆ SNN زانیاری زیاتر لەبارەی سەردانی ئەو وەفدەوە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "بڕیارە لیژنەیەکی حکومەتی ھەرێم کە لەوەزیری دارایی و پلاندانان و چەند وەزیرێکی دیکەی تێدایە، وەک وەفدی دانوستانکار سەردانی بەغدا بکات".
سەبارەت بەئەندامێتی ڕێباز حەملان لەوەفدی دانوستانکاری ھەرێم و سەردانی بۆ بەغدا، شیروان میرزا وتی:"تائێستا بەتەواوی ناوی وەفدەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام ناوی ڕێباز حەملانیش ھاتوە".
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەو کۆبونەوەی عیراق و ھەرێم، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئاشکرایکرد، "وەفدی دانوستانکاری ھەرێم گفتوگۆ لەسەر نەوت و بودجەی ھەرێم دەکات".
پەرلەمانتارە کوردەکە نەیشاردەوە، "پێشتر مەبدەئیی ڕێکەوتن لەنێوان ھەردولا کراوە، ئەم وەفدەش وەک وەفدی ھونەری لەسەر وردەکاریەکان گفتوگۆ دەکات، ناوی وەفدەکەش نێردراوەو چاوەڕوانی بەغدا دەکەن تا کاتێکیان بۆ دیاریبکات بۆ سەردانەکە"
ئەوەشی وت:"بەھۆی سەرقاڵبونی بەرپرسانی بەغدا لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەمەراسیمی عاشوراوە، چاوەڕواندەکرێت لەچەند ڕۆژی داھاتودا بەغدا وەڵامی ھەرێم بداتەوەو وەفدەکەش سەردانەکە ئەنجامبدات".



SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 11:22AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.