هەواڵ
کەشناسی زانیاری گرنگ لەبارەی کەشوھەوا ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم زانیاری نوێ لەسەر دابەزینی پلەکانی گەرما دەخاتەڕوو، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیەکەش ڕایدەگەیەنێت، "لەکۆتایی ئەم مانگەوە پلەکانی گەرما بەشێوەی بەرچاو ڕوو لەدابەزین دەکەن".

ئەژی چەتۆ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "لەئێستادا ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ھەرێم نییە کە ببێتە ھۆی بارانبارین، ئەو شتانەشی دەوترێن تائێستا لەلایەن دەزگای کەشناسی جیھانییەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە".
وتیشی:"بەرزە پاڵەپەستۆ ڕوی لەناوچەکە کردوە، نزمە پاڵەپەستۆی ھندیش کەمبۆتەوە، بەوەش کەشوھەوا فێنک دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە".
ئەوەشیخستەڕوو، بەگشتی لە٢٠ی ئەم مانگە بەدواوە بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما ڕوو لەنزمبونەوە دەکەن، بەتایبەت لەکاتەکانی بەیانیان و ئێواران.



SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 11:43AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.