هەواڵ
فێڵێکی گەورەی بازرگانیی ئاشکراکرا..خانمان لەمەترسیەک ئاگاداردەکرێنەوە
لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی خانمان لەمەترسیەکی گەورە ئاگاداردەکاتەوەو دەستیش بەسەر جۆرە ماکیاژێکدا دەگرێت کە زیانی گەورە بەپێستیان دەگەیەنێت، جەختیشدەکاتەوە، خاوەنی دوکانەکەش ڕوبەڕوی یاسا دەکەنەوە، دەشڵێت:"ئەوە غەشێکی بازرگانیە ئەوەی کراوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ SNN نێردراوە، لەپێشانگەی (زانیار) دەستبەسەر جۆرە ماکیاژێکی جوانکاری خانماندا گیراوە کە بەھۆی فێڵکردن و گرانفرۆشی شوێنەکەش دادەخەن، لەڕوی تەندروستیشەوە بەرکەوتنی بەڕوناکی ماکیاژەکە زیان بەپێستی خانمان دەگەیەنێت.
ھەر بەگوێرەی زانیاریەکە، پێشانگەی زانیار لەکاسۆمۆڵ ئەوجۆرە ماکیاژە کە لەبازاڕدا پێی دەوترێت (ئەساس) کردۆتە ناو تیوبێکی شوشەو بەلەزگەیەکی چاپکراو کردویەتی بەماکیاژێکی مارکەو بەنرخێکی (٢٥)  ھەزار دینار بەخانمانی فرۆشتوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتێکدا نرخە ڕاستەقینەکەی خۆی تەنھا سێ ھەزار دینارە، ئەمەش فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یەو یاسا سزای خۆی بۆ ئەنجامدەرانی دیاریکردوە.
ئەوەش ڕونکراوەتەوە، لەڕوی تەندروستیەوە، بۆ ئەوەی کارلێک لەنێوان پێکھاتەی ماکیاژەکە لەگەڵ ڕوناکی ڕونەدات کۆمپانیای بەرھەمھێنەر ماکیاژەکەی کردۆتە ناو دەفرێکی ڕەنگ رەشەوە تازیان بەبەکارھێنەرانی نەگەیەنێت، بەڵام لەپێشانگەی زانیار بەھۆی کردنە ناو تیوبێکی شوشەوە وادەکات ئۆکسان ڕوبدات و پێستی خانمان توشی حەساسیەت، پەڵە، زیپکەو سوربونەوە بکات".
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە، " لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە پێشانگەی زانیار دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".



SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 12:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.