http://www.snnc.co Read our awesome news, every day. SNNC en-us پارتی ئەندامێکی ئەم حزبە دەستگیر دەکات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10391 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10391 Mon, 22 May 2017 23:08:00 GMT بەشی هەواڵ
ئاسایشی پارتی ھەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لەشاری دھۆک و ئەندامێکی ئەندامێکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)یان دەستگیرکردو تا ئێستاش چارەنوسی ئەو ئەندامە نادیارە.

ئەمڕۆ ٢٢ی ئایاری ٢٠١٧، ھێزەکانی پارتی ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ھاوڵاتییەک لەشاری دھۆک کە ئەندامێکی ڕەژاک بەناوی (ھێڤیار حەسەن عەلی) لەو ماڵە بووە، ناوبراوو خاوەنی ماڵەکەشیان دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ڕۆژ نیوز بڵاویکردونەتەوە، ئەو ئەندامەی ڕەژاک بەمەبەستی چارەسەرکردنی پزیشکی سەردانی دھۆکی کردووە.

لەزانیاریەکاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، خاوەنی ماڵەکە پاش چەند کاتژمێرێک ئازادکراوە، بەڵام ئەندامەکەی ڕەژاک چارەنوسی نادیارە.

پارتی ئەندامێکی ئەم حزبە دەستگیر دەکات
snnc.co

]]>
بۆ نەھێشتنی ئازار ئەم خاڵانەی گوێ مەساژ بکە http://www.snnc.co/news.aspx?id=10390 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10390 Mon, 22 May 2017 22:25:52 GMT

چەندین خاڵی جیاوازی نێو گوێیەکان پەیوەندیی ھەیە بەباری ناوخۆیی و دەرونی مرۆڤەوە کەژمارەیان ٢٠٠ خاڵە کەدەتوانیت مەساژی بکەیت و فشاری بخەیتەسەر بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستی و سۆزدارییەکان.
ئەوە بزانە بەشی سەرەوەی گوێیەکانت ئازاری قاچ و ران و سمت و دەست و مەچەک و قۆڵ و شان و حەوز  ناھێڵێت، بەشی خوارەوەش : ئازاری دەم و شەویلگە و ددان و پەیکەری ئێسک ناھێڵێت.
ئەگەر دەتەوێ چارەسەری چەندین نەخۆشی و ئازار بکەیت کەھەتە باشترە مەساژی چەند خاڵێکی دیاریکراو بکەیت. بەپێی وێنەکە: 
١. ژمارە ١ چارەسەری ئازاری پشت و شان دەکات.
٢. ژمارە ٢ چارەسەری نەخۆشی پەلەکانت دەکات 
٣. ژمارە ٣ چارەسەری ئازاری جومگەکان دەکات 
٤. ژمارە ٤ رزگارت دەکات لەگرفتەکانی جیوب و رژێنی دەرەقی.
٥. ژمارە ٥ سنورێک دادەنێت بۆ گرفتەکانی ھەرس.
٦. ژمارە ٦ چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و سەر دەکات.

بۆ نەھێشتنی ئازار ئەم خاڵانەی گوێ مەساژ بکە

رۆژانە لەسەر سکی ناشتا مۆزێک بخۆ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10389 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10389 Mon, 22 May 2017 22:02:09 GMT

مۆز لەبەتامترین میوەکانە کە گەورە و منداڵ دەیخۆن و چارەسەری چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەکات بۆیە رێنمایی دەدرێت بەبەردەوامیدان لەسەر خواردنی، پزیشکانیش ئاشکرای دەکەن پێویستە رۆژانە ١ مۆز بخورێت لەسەر سکی ناشتا چونکە لەش سودی لێ دەبینێت و وادەکات رۆژەکەی بەچالاکی دەست پێ بکات.
لەسودەکانی خواردنی ١ مۆز لەسەر سکی ناشتا: 
١. ووزە بۆ لەش دابین دەکات بەتایبەت ھاوکاری مرۆڤ دەکات لەبەجێ گەیاندنی وەرزشەکانی و رزگاربون لەو ماندوێتییەی کەرووبەرووی دەبێتەوە لەرۆژدا.
٢. روبەروبونەوەی گرفتی نیگەرانیی دەروونی و چارەسەری باری میزاجی کەسەکە و ھێورکردنەوەی لەشی مرۆڤ.
٣. پاراستنی دڵ: ئەمەش بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش کەم دەکاتەوە، ئەمەش زامنی دابەزاندنی مەترسی توشبون دەکات بەنەخۆشیەکانی دڵ.
٤. بەھێزکردنی ئێسک: بەردەوامی لەسەر خواردنی مۆز لەسەر سکی ناشتا لەبەیانیاندا ھێزی ئێسک زیاد دەکات و ھەوکردنی جومگەکان سنوردار دەکات.
٥. سستمی بەرگری بەھێز دەکات و کەمتر توشی نەخۆشیی مەترسیدار دەبێت.
٦. زیادبونی رێژەی ڤیتامین سی کەپێویستە بۆ بنیاتی ماسولکەکان.
٧. دەرکردنی بەکتریا و تەندروستی کۆئەندامی ھەرس و چارەسەری قورحە و ئەوەش کەبیخوات توشی قەبزی نابێت.
٨. دەرکردنی ژەھر لەتەواوی لەش.
٩. بەسوودە بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم و خۆلاواز کردن. 

رۆژانە لەسەر سکی ناشتا مۆزێک بخۆ

لیمۆ ئەم زیانانەشی ھەیە بۆ مرۆڤ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10388 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10388 Mon, 22 May 2017 21:40:08 GMT

لیمۆ ناسراوە بەوەی دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکان لەگرنگترینیان ڤیتامین سی کەپێویستە بۆ لەش و خەو و نوێبونەوەی خانەکان و پاراستن لەنەخۆشیەکان سەرباری پاراستن لەپەتا و سوتاندنی کالۆری و کانزای پێویستی تێدایە بۆ لەش.
بەڵام دەرکەوتوە زیادەڕەوی لەخواردنی لیمۆدا توشی گرفتی تەندروستی مەترسیدارت دەکات کەئەوانیش:
١. توشبون بەترشەڵۆکی گەدە: ئەمەش زۆر مەترسیدارە بۆ ئەوانەی بەشێوەی سروشتی خۆیان ئەو گرفتەیان ھەیە بەھۆی دروستبون و گەڕانەوەی ترشەڵۆک و تێپەراندنی بەماسولکەی نێوان سورێنچک و گەدە. 
٢. کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر میزکردن: کاتێ لیمۆ و ئاو دەخۆیت زیاتر میز دەکەیت و رەنگە ئەمە توشی وشکبونەوەت بکات.
٣. کاریگەری لەسەر تەندروستی ژنی دووگیان دەبێت: بەوپێیەی ژنی دووگیان دەیخوات بۆ پاراستن لەڕشانەوە بەڵام زۆر خواردنی ھەستی سوتاوی و برژانەوە زیاتر دەکات.
٤. کاریگەری دەبێ لەسەر پێست و بەتایبەت کاتێ دەچیتە دەرەوە بۆ بەر خۆر توشی سوتاوی دەکات.
٥. کاریگەری دەبێ لەسەر ددان ئەگەر بەزۆری بخورێت دەبێتە ھۆی داخورانی ددانەکان و دەم و لێو.
٦. کاریگەری لەسەر چاوەکان : کاتێ لیمۆ راستەوخۆ بچێتە نێو چاوەوە شانەکانی توشی ھەوکردن دەکات و گرفتی بینین دروست دەبێ بۆیە پێویستە چاوەکان بشۆرێت .
٧. کاریگەری توێکڵە لیمۆ ئەمەش بەوپێیەی دەبێتە ھۆی دروستبونی بەردی گورچیلە چونکە توێکڵی لیمۆ ئۆکزالاتی تێدایە.

لیمۆ ئەم زیانانەشی ھەیە بۆ مرۆڤ

واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان ئاشكراده‌كرێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10387 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10387 Mon, 22 May 2017 21:16:50 GMT شاهۆ خواره‌حم
هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئادار كۆتایی دێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، موچه‌ی مانگی نیسان له‌رۆژانی (8 بۆ 10)ی حوه‌زیران ده‌ستپێده‌كات و پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان پێده‌درێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، موچه‌ی مانگی نیسان له‌ڕۆژانی (8 بۆ 10)ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.

له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان له‌ (20) رۆژ زیاتر نه‌خایه‌نێت، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران پێش هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان موچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شبكرێت.

واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان ئاشكراده‌كرێت

پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی لەشارەزوور بەرێوەچوو http://www.snnc.co/news.aspx?id=10386 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10386 Mon, 22 May 2017 21:12:05 GMT ھەرێم عەبدولڕەحمان

بۆ یەکەمینجار لەناحیەی وارماوەی سەر بەقەزای شارەزور پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی بۆ ژمارەیەک فۆتۆگرافەری سنورەکە کرایەوە و باشترینیشیان خەڵاتکرا.
لەوبارەیەوە " سارەوان عەبدوڵا" سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە بەSNNی راگەیاند  " بۆ یەکەمجارە لەم سنورە پێشبرکێیەکی فۆتۆگرافی بەرێوەدەچێت بۆ ئەو مەبەستەش ١٠٠ وێنەمان بەدەست گەیشت و لەرێی لیژنەیەکەوە ٤ وێنەیان بەباشترین ھەڵبژێردرا و خاوەنەکانیان خەڵاتکران.
ھەر لەو مەراسیمەدا خەڵاتی ڕێزلێنان درایە (مەریوان عەلی) وەک فۆتۆگرافەرێک کەخزمەتێکی زۆری سنورەکەی کردوە، لەڕێگای پەیج و ئەکاونتە تایبەتەکانی خۆیەوە لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بۆ رێزلێنانیش لەو ھەوڵانەی مەراسیمەکە کرا بەناویەوە.

پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی لەشارەزوور بەرێوەچوو

ئۆتۆمبێلێك باوك و منداڵێكی كرده‌ قوربانی http://www.snnc.co/news.aspx?id=10385 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10385 Mon, 22 May 2017 20:42:13 GMT بەشی ھەواڵ
له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌قه‌زای كه‌لار، هاوڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵانیش گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌په‌یجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: "ئێواری ئه‌مڕۆ 22ی ئایار له‌سه‌رشه‌قامی (كه‌لاری كۆن - قه‌ڵای شیروانه‌ی) قه‌زای كه‌لار، به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی حه‌مرین (كوڵه‌جۆییه‌كان)، ئۆتۆمبێێكی جۆری كیا سۆرینتۆ، باوك و كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵانی شێلا له‌كاتێكدا ویستوویانه‌ له‌شه‌قامه‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌".

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای گه‌یاندنیان به‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار، منداڵه‌كه‌ به‌ناوی (ئاسیا سیروان خورشید) گیانی له‌ده‌ستداو باوكیشی به‌سه‌ختی برینداربووه‌، له‌ئێستاشدا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی (24)ی هاتووچۆ، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ندكراوه‌.

ئۆتۆمبێلێك باوك و منداڵێكی كرده‌ قوربانی

لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێكده‌كه‌ون http://www.snnc.co/news.aspx?id=10384 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10384 Mon, 22 May 2017 20:25:26 GMT شاهۆ خواره‌حم
دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: واده‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌شه‌ش وه‌زیری حكومه‌ت دیاریده‌كرێت و ره‌نگه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ یان وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، واده‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌شه‌ش وه‌زیری حكومه‌تی عیراق دیاریده‌كرێت، له‌وانه‌ش وه‌زیری كشتوكاڵ، وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده‌.

وتیشی: "به‌پێی قسه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ره‌نگه‌  له‌دانیشتنی سبه‌ینێ یاخود له‌دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوودا، وه‌رگرتنه‌وه‌ یان نوێكردنه‌وه‌ی متمانه‌ به‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ستافی ئێستای كۆمسیۆن، ئه‌شواق جاف وتی: "تائێستا كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به‌ڕه‌وتی سه‌در سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌كۆمسیۆن".

وتیشی: "به‌وپێیه‌ی ستافی ئێستای كۆمسیۆن له‌مانگی ئه‌یلول شه‌رعییه‌تیان نامێنێ، به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ متمانه‌ له‌كۆمسیۆن وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌، به‌مه‌رجێك ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی ئێستا له‌كۆمسیۆندان، له‌ستافی نوێی كۆمسیۆن دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌".

به‌وته‌ی ئه‌شواق جاف، "ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئێستای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ ستافی نوێی كۆمسیۆن كاندید كراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌ سه‌ربگرێت، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ناوی خۆیان بكشێننه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا رێككه‌وتنه‌كه‌ ناكرێت و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌كۆمسیۆن ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌".

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، زانا رۆستایی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌سه‌ر قسه‌ی رابردووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌رگرتنه‌وه‌ یان وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌كۆمسیۆن ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا مه‌رج نییه‌ به‌یانی بێت، ره‌نگه‌ بكه‌وێته‌ دانیشتنی داهاتووتره‌وه‌.

لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێكده‌كه‌ون

كۆبونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10383 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10383 Mon, 22 May 2017 20:14:11 GMT ڕه‌نج تاڵیب
واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاشكراده‌كرێت و وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانیش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌گرنگ و هۆكارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان و زیادكردنی هه‌لی كار له‌ كوردستان ناوده‌بات.

یاسین مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری كراوه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنه‌ران، دوێنی 21ی ئایاریش، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كه‌شتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامداو ژماره‌یه‌ك داواكاری و بڕیاری گرنگ په‌سه‌ندكران.

وتیشی: " له‌مێژووی كوردستاندا ئه‌و كۆبونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ زۆر گرنگ و پڕبایه‌خ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ پێشتر هه‌رێمیان به‌جێهێشتووه‌و ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هه‌لی كار".

له‌باره‌ی واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌شه‌وه‌، یاسین مه‌حمود ئاشكرایكرد: سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌جێندای خاڵه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ین، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامده‌درێت.

كۆبونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت

توركمانه‌كانی كه‌ركوك داوای گره‌نتی له‌ كورد ده‌كه‌ن http://www.snnc.co/news.aspx?id=10382 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10382 Mon, 22 May 2017 18:53:55 GMT هه‌ردی عادل
حزبێكی توركمانی له‌ كه‌ركوك، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و شاره‌ ده‌رده‌بڕێت، داواش له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كات گره‌نتی پێدانی مافه‌كانیان بكرێت و ئاڵای توركمانیش له‌پاڵ ئاڵای كوردستان و عیراق له‌ كه‌ركوك هه‌ڵبكرێت.

ئه‌مڕۆ 22ی ئایاری 2017، وه‌فدێكی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك، به‌بێ گۆڕان و پارتی، سه‌ردانی حزبی توركمان ئیلـلی-یان كردو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ كۆبوونه‌وه‌.

جه‌نگی عه‌زه‌دین، لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ حزبییه‌كان له‌ مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند:" له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای توركمان له‌پاڵ ئاڵای عیراق و كوردستان له‌ كه‌ركوك تاوتوێكراو به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ توركمانییه‌ش پێشنیازیان كرد له‌ به‌رامبه‌ر ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینیان به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، داوا له‌ پارێزگاری كه‌ركوك بكه‌ین ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی  ئاڵای توركمان له‌پاڵ ئاڵای كوردستان و عیراق.

وتیشی: حزبی توركمان ئیلـلی ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی پارێ.گاكه‌ بكرێت و تێیدا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك له‌نێوان پێكهاته‌كان بكرێت و گره‌نتی ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش بكرێت.

توركمانه‌كانی كه‌ركوك داوای گره‌نتی له‌ كورد ده‌كه‌ن

ده‌رماڵه‌یه‌كی دیكه‌ی هاندان ده‌درێته‌ مامۆستایان http://www.snnc.co/news.aspx?id=10381 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10381 Mon, 22 May 2017 18:50:31 GMT كاروان مه‌حمود
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رماڵه‌یه‌كی دیكه‌ی هاندان به‌سه‌ر مامۆستایان دابه‌شده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش رایده‌گه‌نێت: دوای كۆتایی هاتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌، ده‌رماڵه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت.

شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند: لیستی ناوی مامۆستایانمان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی هاندانی مانگی شوبات ئاماده‌ كردووه‌و چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین پاره‌ بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ خه‌رجبكات و ناوی مامۆستایان ڕه‌وانه‌ بكرێت.

شێركۆ سه‌عید ئاشكراشیكرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای كۆتایی هاتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مامۆستایان و تاكو كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندانی مانگی شوبات بكرێت.

ده‌رماڵه‌یه‌كی دیكه‌ی هاندان ده‌درێته‌ مامۆستایان

دروستكردنی سندوقی زه‌كات ره‌تده‌كرێته‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10380 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10380 Mon, 22 May 2017 18:17:36 GMT شاهۆ خواره‌حم
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، دروستكردنی سندوقی زه‌كات له‌لایه‌ن عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌و سندوقه‌ رابگیرێت، چونكه‌ نازانرێت كێ پاره‌ كۆده‌كاته‌وه‌و به‌سه‌ر كێدا دابه‌شده‌كرێت.

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ SNNی راگه‌یاند: دروستكردنی سندوقێكی كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ر رێكخراوێكه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌و ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا بێت.

وتیشی: "ناكرێت هه‌ر كه‌س و رێكخراوێك له‌لایه‌ن خۆییه‌وه‌ ده‌ستبكات به‌كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شی بكات به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، ئه‌وه‌ ئیشی حكومه‌ته‌ بیكات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف حه‌وت ساڵ پێش ئێستا، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامنه‌دراوینه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت: "ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رێكخراوی رابیته‌ی ئیسلامییه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، دوورو نزیك په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ نییه‌و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌".

وتیشی: "داوا ده‌كه‌ین پڕۆژه‌كه‌ رابگیرێت، چونكه‌ نازانرێت كێ كۆی ده‌كاته‌وه‌و بۆ كوێ ده‌چێت، پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ له‌ژێر چاودێری حكومه‌تدا ئه‌نجامبدرێت".

دوێنێ، عه‌لی قه‌ره‌داغی مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانایانی جیهانی موسڵمان و سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دروستكردنی سندووقی زه‌كاتی له‌كوردستان راگه‌یاندو وتی: "ئامانجمان له‌دروستكردنی ئه‌و سندوقه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاره‌ی زه‌كات له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان كۆبكرینه‌وه‌و به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاردا دابه‌شبكرێت".

دروستكردنی سندوقی زه‌كات ره‌تده‌كرێته‌وه‌

سه‌رۆك كۆمار بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا: جگه‌ له‌دڵسۆزی هیچی تری نه‌بوو http://www.snnc.co/news.aspx?id=10379 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10379 Mon, 22 May 2017 17:25:56 GMT سۆران سەعید
سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی ئارامگای نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كردو راشیگه‌یاند:" نه‌وشیروان مسته‌فا جگه‌ له‌دڵسۆزیی بۆ نیشتمان، هیچی تری نه‌بوو".

پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ 22ی ئایاری 2017، د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و پاش گه‌یشتنیشی، سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌ی كردو تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر ئارامگای نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دانا، كه‌ ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ كۆچی دوایی كرد.

له‌و سه‌ردانه‌یدا كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا، سه‌رۆك كۆمار پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری نه‌وشیروان مسته‌فاو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.

له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا، د. فوئاد مه‌عسوم ڕایگه‌یاند: له‌كاتێكی هه‌ستیاردا كاك نه‌وشیروان كۆچی دوایی كردووه‌، ئه‌وانه‌ی دۆستی بوون یان نه‌یار، به‌ڕێزو ئیحترامه‌وه‌ ته‌ماشایان ده‌كرد، كاكه‌ نه‌وه‌ جگه‌ له‌دڵسۆزی بۆ نیشتمان، هیچی تری نه‌بوو، ناوی نه‌زڕابوو، له‌هه‌موو قۆناغه‌كانیشدا جوامێرێكی له‌خۆبورده‌ بوو.

وتیشی: "له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، مام جه‌لال باسی نه‌وشیروانی ده‌كرد هێشتا ئه‌ومان نه‌بینی بوو، له‌كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له‌نه‌مسا، كاك نه‌وشیروانمان بینی، دوای بینین بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و كاك نه‌وشیروانه‌ بوو كه‌ مام جه‌لال باسی ده‌كرد، پیاوێكی لێهاتوو له‌خۆبورده‌و چه‌ندین سیفه‌تی جوانی تێدابوو".

سه‌رۆك كۆمار بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا: جگه‌ له‌دڵسۆزی هیچی تری نه‌بوو

ئەمینداری یەکگرتوو لەسەر ھۆھا کێشانی لایەنگرانی گۆڕان دێتە دەنگ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10378 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10378 Mon, 22 May 2017 17:11:22 GMT بەشی ھەواڵ
نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، داوا لە لایەنگرانی حزبەکەی دەکات ئەو ھەڵمەتی نوسینانە رابگرن کە لەکاردانەوەی ھۆھاکێشانی لایەنگرانی گۆڕان لە سەڵاحەدین بەھادین، دەستیان پێکردووە، ھیوای ئەوەش دەزان بە زمانی شیرین و لۆژیک دەست ببرێ بۆ ھەربابەت و پرسێک لە ئارادابێ.

لەو روونکردنەوەیەی نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوەو وێنەیەکی دەست SNN کەوتووە، ھاتووە: سوپاسی ھەستی برایانەی گشت ئەو بەڕێزانە دەکەین کە بە نووسین و شیکاریی و کۆمێنت و پەیوەندی تەلەفۆنی، ھاوسۆزی و نیگەرانیان دەربڕی لەو بێ رێزیەی لە کاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی کاک نەوشیروان مستەفا لە رۆژی شەممە بەرواری ٢٠/٥/٢٠١٧ لەلایەن ھەندێک لە ئامادەبووانەوە ئەنجامدرا.

ھەر لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە: ئێستاش کە لە پێشوازی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزداین، بۆیە جەخت دەکەینەوە لە خۆبەدوورگرتن لە شێوازی نەشیاو لەبەرگری بریندارکەر و وەڵامی زبری میدیایی .. دەخوازین بە زمانی شیرین و لۆژیک دەست ببرێ بۆ ھەربابەت و پرسێک لە ئارادابێ.

نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، داواکاریشە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و یەکڕیزی نیشتیمانی و سەرخستنی پرۆژەی یەکخستنی نێوماڵی ئیسلامییەکان، ئەو ھەڵمەتی نووسینانە رابگیرێت و کۆتایی بەو پرسە بھێنرێت.

رۆژی ٢٠ی ئەم مانگەو لەمەراسیمی بەخاک سپاردنی تەرمی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە، لەکاتی پێشکەشکردنی وتەیەکدا لەلایەن سەڵاحەدین بەھادین، ژمارەیەک لە ئامادەبووانی مەراسیمەکە بە ھۆھاکێشان سوکایەتیان بەناوبراو کرد.

ئەمینداری یەکگرتوو لەسەر ھۆھا کێشانی لایەنگرانی گۆڕان دێتە دەنگ

دواین نرخی دۆلار و نەوت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10377 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10377 Mon, 22 May 2017 17:02:18 GMT بەشی ھەواڵ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22 ی ئایار، له‌كاتی داخستنی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عیراقی به‌جێگری مایه‌وه‌و نرخی نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی.

رێكه‌وت سدیق له‌ كۆمپانیای پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100دۆلاری ئه‌مریكی 125 هه‌زارو 250 دینار.

100یۆرۆ 141 هه‌زار دینار.

100پاوه‌ن 161 هه‌زار دینار.

100هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 33 هه‌زارو 500 دینار.

100لیره‌ی توركی 36 هه‌زار دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ ئاشكرا كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت بۆ 53دۆلارو 93 سه‌نت دابه‌زیوه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاو  به‌ 54 دۆلارو سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا.

دواین نرخی دۆلار و نەوت

پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به‌رده‌وام ده‌بێت .. به‌مه‌رج هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10376 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10376 Mon, 22 May 2017 16:55:37 GMT بەشی ھەواڵ
بانكی ره‌شید پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری درێژ ده‌كاته‌وه‌و داواش له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت پێشینه‌كه‌ وه‌ربگرن، سه‌ردانی لقی بانكه‌كان بكه‌ن له‌پارێزگاكانی عیراق، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌توانن ئه‌و پێشینه‌یه‌ وه‌ربگرن، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ بێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی بانكی ره‌شید، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری سوودمه‌ند بن، سه‌ردانی لقی بانكه‌كه‌ له‌شاری به‌غداو لقه‌كانی دیكه‌ له‌پارێزگاكانی عیراق بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ بڕی پێشینه‌كه‌ (5) ملیۆن دیناره‌و پێویسته‌ له‌ماوه‌ی (5) ساڵدا بدرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، پێشینه‌كه‌ ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ له‌بانكی ره‌شید پێشینه‌كه‌ وه‌ربگرن.

سه‌باره‌ت به‌ سوودمه‌ندبوونی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و پێشینه‌یه‌، عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ SNNی راگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ره‌شید له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌س نییه‌ بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بتوانن له‌و پێشینه‌یه‌ سودمه‌ند بن، به‌ڵكو پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجانه‌ بێت كه‌ بانكه‌كه‌ هه‌یه‌تی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌.

پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به‌رده‌وام ده‌بێت .. به‌مه‌رج هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

هۆشداری له‌هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ ده‌درێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10375 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10375 Mon, 22 May 2017 14:02:01 GMT هه‌ردی عادل- كه‌ركوك هۆشداری له‌دووباره‌ تێكچونه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای خورماتوو ده‌درێت و قائیمقامی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌ێنێت"له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه‌ پێشێلكاری و گێره‌شێوێنی ئه‌نجامده‌درێت و ده‌یانه‌وێت دۆخی ئارامی شاره‌كه‌ تێكبده‌نه‌وه‌".

شه‌لال عه‌بدول قائیمقانی قه‌زای خورماتوو تایبه‌ت به‌SNNی راگه‌یاند"خه‌ریكه‌ جارێكی دیكه‌ دۆخی قه‌زاكه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی بچێت، چونكه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه‌ كاری گێره‌شێوێنی ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ستێكی نامۆش هه‌یه‌ ببه‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی‌ تێكدانی دۆخی ئه‌منی قه‌زاكه‌یه‌.

وتیشی"به‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسی و ئه‌منی و حزبی و پێكهاته‌كانی خورماتوو له‌كۆبونه‌وه‌داین بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵین ئه‌و ده‌سته‌ سه‌ركه‌وێت و رێگه‌ له‌و جۆره‌ فیتنانه‌ بگرین".

قائیمقامی قه‌زای خورماتوو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌ردانی هه‌رێم و به‌غدایان كردووه‌، چاویان به‌وه‌زیری ناوخی عیراق كه‌وتووه‌و دۆخی قه‌زاكه‌یان بۆ باسكردون،" بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چه‌ند ڕۆژی داهاتوش سه‌ردانی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان سیستانی كۆده‌بینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ئه‌و شاره‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌".

هۆشداری له‌هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ ده‌درێت
snnc.co

هۆشداری له‌دووباره‌ تێكچونه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای خورماتوو ده‌درێت و قائیمقامی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌ێنێت"له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه‌ پێشێلكاری و گێره‌شێوێنی ئه‌نجامده‌درێت و ده‌یانه‌وێت دۆخی ئارامی شاره‌كه‌ تێكبده‌نه‌وه‌".

شه‌لال عه‌بدول قائیمقانی قه‌زای خورماتوو تایبه‌ت به‌SNNی راگه‌یاند"خه‌ریكه‌ جارێكی دیكه‌ دۆخی قه‌زاكه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی بچێت، چونكه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه‌ كاری گێره‌شێوێنی ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ستێكی نامۆش هه‌یه‌ ببه‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی‌ تێكدانی دۆخی ئه‌منی قه‌زاكه‌یه‌.

وتیشی"به‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسی و ئه‌منی و حزبی و پێكهاته‌كانی خورماتوو له‌كۆبونه‌وه‌داین بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵین ئه‌و ده‌سته‌ سه‌ركه‌وێت و رێگه‌ له‌و جۆره‌ فیتنانه‌ بگرین".

قائیمقامی قه‌زای خورماتوو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌ردانی هه‌رێم و به‌غدایان كردووه‌، چاویان به‌وه‌زیری ناوخی عیراق كه‌وتووه‌و دۆخی قه‌زاكه‌یان بۆ باسكردون،" بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چه‌ند ڕۆژی داهاتوش سه‌ردانی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان سیستانی كۆده‌بینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ئه‌و شاره‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌".

]]>
لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ئاستی‌ باڵا كۆده‌بنه‌وه‌.. بڕیار ده‌درێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10374 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10374 Mon, 22 May 2017 13:43:36 GMT شادان حه‌سه‌ن سێ‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كه‌ به‌مزووانه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا بۆ تاوتوێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ كاری‌ هاوبه‌شیان كۆده‌بنه‌وه‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت:له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی‌ یه‌كگرتنی‌ لایه‌نه‌كان ده‌درێت.

عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند:بڕیاره‌ به‌مزووانه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تائێستا واده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ دیارینه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ئاماده‌كاری‌ ته‌واوكراوه‌ هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ باڵاكه‌ ئاماده‌ن، هه‌ركاتێك دابنرێت كێشه‌یان له‌به‌شداریكردن و نه‌كردن نابێت. 

وتیشی‌"ئامانجی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئه‌و پێشنیازو ڕاسپاردانه‌یه‌ له‌دیداره‌كه‌دا خرانه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی‌ دوا بڕیار له‌سه‌ر كاری‌ هاوبه‌شی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان، واته‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی‌ یه‌كگرتنی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌درێت".

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی‌ له‌دیداره‌كه‌دا خرانه‌ڕوو هیچ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچونێكیان له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ى كاری‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌، وتی‌"هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ كاری‌ هاوبه‌ش، بۆ ڕاسپارده‌كانیش لیژنه‌ی‌ كارگێڕیمان هه‌یه‌، ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ و دیداریان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه‌،  گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامن".

رۆژی 15ی نیسانی 2017،  یه‌كه‌م دیداری حزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تێدا چه‌ند راسپارده‌ ده‌رچوو بۆ كاركردنی كاری هاوبه‌شی حزبه‌ ئیسلامییه‌كان.

لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ئاستی‌ باڵا كۆده‌بنه‌وه‌.. بڕیار ده‌درێت
snnc.co

سێ‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كه‌ به‌مزووانه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا بۆ تاوتوێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ كاری‌ هاوبه‌شیان كۆده‌بنه‌وه‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت:له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی‌ یه‌كگرتنی‌ لایه‌نه‌كان ده‌درێت.

عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند:بڕیاره‌ به‌مزووانه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تائێستا واده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ دیارینه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ئاماده‌كاری‌ ته‌واوكراوه‌ هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ باڵاكه‌ ئاماده‌ن، هه‌ركاتێك دابنرێت كێشه‌یان له‌به‌شداریكردن و نه‌كردن نابێت. 

وتیشی‌"ئامانجی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئه‌و پێشنیازو ڕاسپاردانه‌یه‌ له‌دیداره‌كه‌دا خرانه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی‌ دوا بڕیار له‌سه‌ر كاری‌ هاوبه‌شی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان، واته‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی‌ یه‌كگرتنی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌درێت".

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی‌ له‌دیداره‌كه‌دا خرانه‌ڕوو هیچ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچونێكیان له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ى كاری‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌، وتی‌"هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ كاری‌ هاوبه‌ش، بۆ ڕاسپارده‌كانیش لیژنه‌ی‌ كارگێڕیمان هه‌یه‌، ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ و دیداریان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه‌،  گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامن".

رۆژی 15ی نیسانی 2017،  یه‌كه‌م دیداری حزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تێدا چه‌ند راسپارده‌ ده‌رچوو بۆ كاركردنی كاری هاوبه‌شی حزبه‌ ئیسلامییه‌كان.

]]>
ئەوەی لەبارەی خۆشەویستییەوە نایزانیت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10373 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10373 Mon, 22 May 2017 13:36:13 GMT

خۆشەویستی راستەقینە یەکێکە لەگرنگترین ھۆکارەکان کەدەبێ ھاوسەرێتی سەرکەوتوو سەقامگیر بەخۆوەی ببینێت، ئەو ھاوسەرێتییەی خۆشەویستی لەخۆ نەگرێت لەنێوانی ھاوسەراندا توشی چەندین گرفت دەبێتەوە کەھەڕەشەیە بۆ سەقامگیری خێزان.
وێبسایتی (فامیلی شەیر)ی ئەلیکترۆنی ٥ شتی گرنگی دەستنیشان کردوە کەدەبێ ژنان بیزانن لەبارەی خۆشەویستییەوە.
١-خۆشەویستی ھەموو شتێک نیە لەژیانی ھاوسەرێتیدا: بۆیە دەبێ ژنان بزانن کەسەرباری گرنگییە گەورەکەی خۆشەویستی، بەڵام ھەموو شتێک نیە و چەندین شتی تری وەک رێز و متمانە و ھاوکاری دەبێ ھەبێت.
٢-گوزارشتکردن لەخۆشەویستی بەرێگا راستەکان: دەبێ ژنان ئاگاداری ئەو شێوازە بن کەگوزارشتی لێ دەکەن لەخۆشەویستیی خۆیان ، ھەندێ ژن بەشێوەیەک دەربڕینیان ھەیە کەتوشی نیگەرانی و قەلەقییان دەکات.
٣-خۆشەویستی تەنیا بەووشە نیە: ئاساییە کەژن ھاوسەرەکەی بەدەستەواژەی خۆشەویستی و وەفا و عیشق نقوم بکات وەک گوزارشتێکی راستگۆیانە لەھەڵسوکەوتەکانیان بەڵام دەبێ ئەمە بەھەڵسوکەوت بێت نەک تەنیا بەقسە.
٤- ئیرەیی بردنی زیاد لەسنور: ئەمەش کاریگەریی خراپی دەبێ و ژیان دەکاتە خەونێکی ناخۆش.
٥-رووکار تاکە پێودانگ نیە : ژن پێی وایە تەنیا جوانی پیاو و رووکاری گرنگە بەڵام توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کەئەمە تاکە ھۆکار نیە بۆ کەوتنە داوی خۆشەویستی ھەر ژنێک و پیاوێکەوە و چەندین شتی تری وەک زیرەکی و بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتی و کەسایەتی سەرنجراکێش و رێز ھەیە.

ئەوەی لەبارەی خۆشەویستییەوە نایزانیت

بۆ گه‌نمی جوتیاران داوای 100ملیۆن دۆلار ده‌كرێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10372 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10372 Mon, 22 May 2017 13:31:15 GMT محه‌مه‌د سه‌مه‌د-هه‌ولێر حكومه‌تی عیراق وه‌رگرتنی به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێم كه‌مده‌كاته‌وه‌و وه‌زیری كشتوكاڵیش داوای دابینكردنی 100 ملیۆن دۆلار ده‌كات بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ.

ئه‌مڕۆ 22ئایار، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و له‌گه‌ڵ بازرگانی و پیشه‌سازی كۆبونه‌وه‌، له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:ئه‌وه‌ی ئێمه‌  تێگه‌یشتووین  ساڵ دوای ساڵ حكومه‌تی عیراق وه‌رگرتنی بڕی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بڕیارێكی سیاسییه‌و عیراق گوشار له‌سه‌ر جوتیارانی هه‌رێم دروستده‌كات، كۆمه‌ڵێك زانیاری هه‌ڵه‌ش له‌باره‌ی گه‌نمی هه‌رێمه‌وه‌ به‌به‌غدا دراوه‌.

وتیشی"ئه‌مساڵ هه‌رێم زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رهه‌می ده‌بێت، كه‌چی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق ته‌نها 440 هه‌زار ته‌ن له‌جووتیاران وه‌رده‌گیرێت، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی زیاتر له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، یاخود له‌ناوخۆ رێگایه‌ك بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران بدۆزینه‌وه‌".

وه‌زیری كشتوكاڵ داواشی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد، بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران  بێنه‌سه‌رخه‌ت و وتیشی"ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بڕی 100ملیۆن دۆلار له‌ساڵی یه‌كه‌م بۆ جووتیاران دابینبكرێت، یاخود به‌ كۆمه‌كی حكومه‌ت له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكان گه‌نمی جووتیاران هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكرێت"

له‌باره‌ی پێویستی هاوڵاتیانیشه‌وه‌، عه‌بدولستار مه‌جید وتی"هه‌رێم ساڵانه‌ پێویستی به‌ 550 هه‌زار تۆن هه‌یه‌ بۆ خۆراكی هاوڵاتیان".

له‌باره‌ی ده‌نگۆی هاورده‌كردنی گه‌نمی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم، وه‌زیری كشتوكاڵ وتی"داوامان له‌حكومه‌تی عیراق كردووه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ پێكبهێنێت، هه‌ر گه‌نمێكیش هاورده‌ بكرێت، ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت و كه‌سه‌كه‌ش ڕاده‌ستی دادگا ده‌كرێت".

بۆ گه‌نمی جوتیاران داوای 100ملیۆن دۆلار ده‌كرێت
snnc.co

حكومه‌تی عیراق وه‌رگرتنی به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێم كه‌مده‌كاته‌وه‌و وه‌زیری كشتوكاڵیش داوای دابینكردنی 100 ملیۆن دۆلار ده‌كات بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ.

ئه‌مڕۆ 22ئایار، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و له‌گه‌ڵ بازرگانی و پیشه‌سازی كۆبونه‌وه‌، له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:ئه‌وه‌ی ئێمه‌  تێگه‌یشتووین  ساڵ دوای ساڵ حكومه‌تی عیراق وه‌رگرتنی بڕی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بڕیارێكی سیاسییه‌و عیراق گوشار له‌سه‌ر جوتیارانی هه‌رێم دروستده‌كات، كۆمه‌ڵێك زانیاری هه‌ڵه‌ش له‌باره‌ی گه‌نمی هه‌رێمه‌وه‌ به‌به‌غدا دراوه‌.

وتیشی"ئه‌مساڵ هه‌رێم زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رهه‌می ده‌بێت، كه‌چی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق ته‌نها 440 هه‌زار ته‌ن له‌جووتیاران وه‌رده‌گیرێت، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی زیاتر له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، یاخود له‌ناوخۆ رێگایه‌ك بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران بدۆزینه‌وه‌".

وه‌زیری كشتوكاڵ داواشی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد، بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران  بێنه‌سه‌رخه‌ت و وتیشی"ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بڕی 100ملیۆن دۆلار له‌ساڵی یه‌كه‌م بۆ جووتیاران دابینبكرێت، یاخود به‌ كۆمه‌كی حكومه‌ت له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكان گه‌نمی جووتیاران هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكرێت"

له‌باره‌ی پێویستی هاوڵاتیانیشه‌وه‌، عه‌بدولستار مه‌جید وتی"هه‌رێم ساڵانه‌ پێویستی به‌ 550 هه‌زار تۆن هه‌یه‌ بۆ خۆراكی هاوڵاتیان".

له‌باره‌ی ده‌نگۆی هاورده‌كردنی گه‌نمی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم، وه‌زیری كشتوكاڵ وتی"داوامان له‌حكومه‌تی عیراق كردووه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ پێكبهێنێت، هه‌ر گه‌نمێكیش هاورده‌ بكرێت، ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت و كه‌سه‌كه‌ش ڕاده‌ستی دادگا ده‌كرێت".

]]>
بۆ پاراستنی گێڕی ئۆتۆماتیک ئەم ھەڵانە مەکە http://www.snnc.co/news.aspx?id=10371 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10371 Mon, 22 May 2017 13:22:13 GMT

گێڕی ئۆتۆماتیکی لەبەشە گرنگەکانی ئۆتۆمبیلە و چەندین ھەڵە و ھەڵسوکەوتی خراپ دروست دەکات کەلەکاتی شۆفێریدا دروست دەبێ و دەبێتە ھۆی تێکچونی ئەو بەشە گرنگە لەئۆتۆمبیلەکەدا.
لەم بارەیەدا مەترسیدارترین ئەو ھەڵانە دەخەینەروو بۆ پاراستنی گێری ئۆتۆمبیل لەتێکچوون و کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر بزوێنەری ئۆتۆمبیل: 
١. بەردەوام مانەوە لەسەر P : ئەمەش ئەو ھەڵەیەیە کەکەسانێک دەیکەن بەر لەوەی ئۆتۆمبیلەکە بوەستێت و ئەمەش جوڵەی تایەکانی دەگۆڕێت و رۆڵی ئیستۆپ دەبینێت و زیان بەگێر دەگەیەنێت بۆیە باشترە پشت بەئیستۆپ ببەسترێت پاشان گێر بخرێتە سەر P.
٢. گۆڕینی نێوانی خێراییەکان : ئەمەش لەبابەتە ھەڵەکانە کەلەکاتی رۆشتندا گێر بگۆڕیت بەپێچەوانەی ئاراستە، بۆیە دەبێ ئەگەر بەرەو دواوە رۆشتیت لەپڕا نەیگۆریت بۆ D و بەپێچەوانەشەوە تا زیان بەپارچەکانی نەگەیەنێت.
٣. ئۆتۆمبیلەکەت لەN دامەگیرسێنە: ئەمەش بەتێپەربوونی کات زیان بەگێرەکە دەگەیەنێت، باشترە لە سەر P یان D بێت بەڵام قاچ لەسەر ئیستۆپ بێت، دواتر بیگەرێنەرەوە سەر N . 
٤. لەکاتی قەرەباڵغیدا مەیخە سەر N : رەنگە پێت وابێت لەم کاتەدا کەمتر سوتەمەنی سەرف دەکات بەڵام وانیە و راستیەکەی ئەوەیە لەکاتی D دا کەمتر سەرفی دەکات.
٥. لەلێژاییەکاندا لەسەر N دایمەنێ: ئەمەش ھەڵەیەکە چونکە تەنیا ئەوکاتە ئیستۆپ کۆنترۆڵی مەکینەکە دەکات نەک گێڕ و مەترسی دەخاتە سەر ژیانت، بۆیە باشترە لەگێڕ بێت نەک لەسەر N . 

بۆ پاراستنی گێڕی ئۆتۆماتیک ئەم ھەڵانە مەکە

لەرەمەزاندا بەم جۆرە پەڵەی رەشی پێست چارەسەر بکە http://www.snnc.co/news.aspx?id=10370 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10370 Mon, 22 May 2017 13:05:25 GMT

لەمیانەی ماوەی رۆژوگرتن و مانەوە تا بەرەبەیان زۆربەی خانمان توشی گرفتی دەرکەوتنی پەڵەی رەش دەبن لەسەر پێستیان کەبۆ رزگاربوونیش ھەوڵی بەکارھێنانی مادە کیمیاییەکان دەدەن کەرەنگە بەزیان بکەوێتەوە، بۆیە دەتوانیت پشت بەم پێکھاتە سروشتییە ببینیت کەباشترینە بۆ جوانکاری و سپی کردن و کاڵکردنەوەی پەڵەکان ھەر لەیەکەم جار بەکارھێنانەوە.
پێکھاتەکان: 
١ کەوچک زەیتی بادەمی شیرین 
١ کەوچک خەیاری لەڕنە دراو
١ کەوچک گوڵاو 
چارەکە کەوچکێک زەردەچەوە
نیو کەوچک شیری ووشک.
لەقاپێکدا پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و بەفڵچەی منداڵان بیدە لەناوچەی دەوری چاو و شوێنی پەڵەکان تا ١٠ دەقیقە و چاوت دابخە پاشان بەئاو بیشۆ و شەشپاڵووی چای سەوزی بەستوو بخەرە سەری و بەو جۆرە سەرسام دەبیت بەدەرەنجامەکەی.

لەرەمەزاندا بەم جۆرە پەڵەی رەشی پێست چارەسەر بکە

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10369 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10369 Mon, 22 May 2017 12:52:16 GMT بەشی ھەواڵ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاری پڕكردنه‌وه‌ی میلاكه‌ چۆڵه‌كان ده‌دات و ئه‌و رێنماییه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ریكردبوو بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و میلاكانه‌ به‌ به‌تاڵی.

به‌گوێره‌ی رێنمایی ژماره‌ (14)ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌تی كردووه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ راگرتنی كاركردن به‌ بڕگه‌ی 4ی رێنمایی ژماره‌ی 12، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ راگرتنی دانان و دامه‌زراندن له‌بری موچه‌خۆر.

پێشتر و له‌ 30ی ئاداری ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تی دارایی له‌ رێنمایی ژماره‌ 12، بڕیاری دابوو بۆماوه‌ی 90 رۆژ، هه‌موو جۆره‌ دامه‌زراندن و له‌بری دانانێك بۆ ئه‌و میلاكانه‌ رابگرێت، كه‌ به‌ چۆڵی مابوونه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ رێنماییه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ 13ی ئایاری 2017 كاری پێده‌كرێت، به‌و پێیه‌یش ئه‌و میلاكانه‌ی كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێك به‌چۆڵی ماونه‌ته‌وه‌، چ به‌ دامه‌زراندن، یاخود به‌ له‌بری دانان، به‌ فه‌رمانبه‌ری نوێ پڕده‌كرێنه‌وه‌.

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد..سزاده‌درێن http://www.snnc.co/news.aspx?id=10368 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10368 Mon, 22 May 2017 12:48:37 GMT محه‌مه‌د سه‌مه‌د-هه‌ولێر هه‌ڵمه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ حكومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر كاره‌با له‌هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد و قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاره‌باش رایده‌گه‌یه‌نن"هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌ له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت".

نه‌به‌ز عه‌بدولواحید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:چاوه‌ڕوان  ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوودا دۆخی كاره‌بای نیشتمانی خراپترببێت و ماوه‌ی پێدانی كاره‌با به‌هاونیشتمانیان كه‌متر ببێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ نوێمان به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با و هێزه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی شاره‌وانی و زێره‌ڤانی ده‌ستپێكردوه‌.

قائیمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت:هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌ له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت.

لای خۆشیه‌وه‌، حسێن حه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر وتی‌:بۆباشتركردنی دۆخی كاره‌با ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌وانه‌ی‌ ئێستا سه‌رپێچیان كردووه‌ پاره‌ی دوو ساڵی خه‌مڵینراوی كاره‌بایان لێ‌ وه‌رده‌گیرێت، چونكه‌ له‌ساڵی 2016دا زیاتر له‌ 6هه‌زار سه‌رپێچیكار كاره‌بایان لێبڕاوه‌ و سزادراون به‌بڕی یه‌ك ملیار دینار.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یاندا هه‌ركه‌سێك پێوه‌ری‌ كاره‌بای‌ دانه‌نابێت یان له‌ژێر پێوه‌ره‌كه‌وه‌ كاره‌بای راكێشابێت، هه‌روه‌ها مۆره‌كانی پێوه‌ره‌كه‌ شكێنرابێت یاخود هه‌ر جۆره‌  سه‌رپێچیه‌كی تر، سزا ده‌درێت، به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ روبه‌روی دادگا ده‌كرێته‌وه‌ و وه‌ك دزینی موڵكی گشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ‌ت.

وتیشی: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر كرێی‌ كاره‌بایان لای‌ هاوڵاتیانه‌، به‌ته‌نها  له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر نزیكه‌ی 200 ملیار دینار قه‌رزمان لای هاوڵاتی و حكومه‌ته‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد..سزاده‌درێن
snnc.co

هه‌ڵمه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ حكومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر كاره‌با له‌هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد و قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاره‌باش رایده‌گه‌یه‌نن"هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌ له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت".

نه‌به‌ز عه‌بدولواحید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:چاوه‌ڕوان  ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوودا دۆخی كاره‌بای نیشتمانی خراپترببێت و ماوه‌ی پێدانی كاره‌با به‌هاونیشتمانیان كه‌متر ببێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ نوێمان به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با و هێزه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی شاره‌وانی و زێره‌ڤانی ده‌ستپێكردوه‌.

قائیمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت:هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌ له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت.

لای خۆشیه‌وه‌، حسێن حه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر وتی‌:بۆباشتركردنی دۆخی كاره‌با ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌وانه‌ی‌ ئێستا سه‌رپێچیان كردووه‌ پاره‌ی دوو ساڵی خه‌مڵینراوی كاره‌بایان لێ‌ وه‌رده‌گیرێت، چونكه‌ له‌ساڵی 2016دا زیاتر له‌ 6هه‌زار سه‌رپێچیكار كاره‌بایان لێبڕاوه‌ و سزادراون به‌بڕی یه‌ك ملیار دینار.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یاندا هه‌ركه‌سێك پێوه‌ری‌ كاره‌بای‌ دانه‌نابێت یان له‌ژێر پێوه‌ره‌كه‌وه‌ كاره‌بای راكێشابێت، هه‌روه‌ها مۆره‌كانی پێوه‌ره‌كه‌ شكێنرابێت یاخود هه‌ر جۆره‌  سه‌رپێچیه‌كی تر، سزا ده‌درێت، به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ روبه‌روی دادگا ده‌كرێته‌وه‌ و وه‌ك دزینی موڵكی گشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ‌ت.

وتیشی: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر كرێی‌ كاره‌بایان لای‌ هاوڵاتیانه‌، به‌ته‌نها  له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر نزیكه‌ی 200 ملیار دینار قه‌رزمان لای هاوڵاتی و حكومه‌ته‌.

]]>
په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ هۆشداری‌ ده‌دات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10367 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10367 Mon, 22 May 2017 11:49:07 GMT هه‌ورامان هاشم به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت"داوا ده‌كه‌ین له‌ساڵی‌ ئاینده‌دا مافه‌كانی‌ مامۆستایان ده‌ستبه‌ربكرێت، چونكه‌ ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا به‌رده‌وام بێت خراپترده‌بێت" و رایده‌گه‌یه‌نێت:داواكاری‌ مامۆستایان له‌چه‌ند خاڵێكدا گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌.

ئه‌مڕۆ 22ی‌ ئایاری‌ 2017، له‌شاری‌ سلێمانی‌، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا دڵشادر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، له‌باره‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان په‌یامێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ مامۆستایان و خوێندكاران كردو رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ خوێندنی‌ ساڵی‌ داهاتوو ناتوانین به‌رده‌وام بین و پرۆسه‌ی‌ خوێندن خراپترده‌بێت.

وتیشی‌"له‌ 14و 15ی‌ حوزه‌یران  تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ 9ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و 12ی‌ ئاماده‌یی‌ ده‌ستپێده‌كات".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاری‌ مامۆستایان له‌گه‌ڵ  بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ قسه‌یان كردوه‌،"به‌چه‌ند خاڵێك داواكاری‌ مامۆستایانمان گه‌یاندۆته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و حكومه‌ت". 

له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ خوێندن له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وتی‌"ئاستی‌ خوێندن زۆرباش بووه‌ و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن شكستی‌ نه‌هێناوه‌،  له‌ڕۆژه‌كانی‌ پشو  و بۆنه‌كانیشدا له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ قه‌ره‌بوی‌ ڕۆژه‌ فه‌وتاوه‌كان كراوه‌ته‌وه‌".

له‌باره‌ی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان راشیگه‌یاند"بۆده‌ستكاریكردنی‌ موچه‌ ناتوانم بڵێم ده‌ستكاری‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان ده‌كرێت، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ساڵی‌ ئاینده‌دا مافه‌كانی‌ مامۆستایان ده‌ستبه‌ربكرێت، چونكه‌ ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا به‌رده‌وام بێت خراپترده‌بێت".

په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ هۆشداری‌ ده‌دات
snnc.co

به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت"داوا ده‌كه‌ین له‌ساڵی‌ ئاینده‌دا مافه‌كانی‌ مامۆستایان ده‌ستبه‌ربكرێت، چونكه‌ ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا به‌رده‌وام بێت خراپترده‌بێت" و رایده‌گه‌یه‌نێت:داواكاری‌ مامۆستایان له‌چه‌ند خاڵێكدا گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌.

ئه‌مڕۆ 22ی‌ ئایاری‌ 2017، له‌شاری‌ سلێمانی‌، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا دڵشادر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، له‌باره‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان په‌یامێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ مامۆستایان و خوێندكاران كردو رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ خوێندنی‌ ساڵی‌ داهاتوو ناتوانین به‌رده‌وام بین و پرۆسه‌ی‌ خوێندن خراپترده‌بێت.

وتیشی‌"له‌ 14و 15ی‌ حوزه‌یران  تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ 9ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و 12ی‌ ئاماده‌یی‌ ده‌ستپێده‌كات".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاری‌ مامۆستایان له‌گه‌ڵ  بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ قسه‌یان كردوه‌،"به‌چه‌ند خاڵێك داواكاری‌ مامۆستایانمان گه‌یاندۆته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و حكومه‌ت". 

له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ خوێندن له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وتی‌"ئاستی‌ خوێندن زۆرباش بووه‌ و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن شكستی‌ نه‌هێناوه‌،  له‌ڕۆژه‌كانی‌ پشو  و بۆنه‌كانیشدا له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ قه‌ره‌بوی‌ ڕۆژه‌ فه‌وتاوه‌كان كراوه‌ته‌وه‌".

له‌باره‌ی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان راشیگه‌یاند"بۆده‌ستكاریكردنی‌ موچه‌ ناتوانم بڵێم ده‌ستكاری‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان ده‌كرێت، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ساڵی‌ ئاینده‌دا مافه‌كانی‌ مامۆستایان ده‌ستبه‌ربكرێت، چونكه‌ ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا به‌رده‌وام بێت خراپترده‌بێت".

]]>
راگه‌یه‌ندراوێك له‌كه‌شناسیه‌وه‌.. بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10366 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10366 Mon, 22 May 2017 11:43:55 GMT بەشی ھەواڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، له‌سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی تری بارانبارین هه‌رێم بگرێته‌وه‌و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزببنه‌وه‌. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، رۆژی‌ سێشه‌مه‌ 23ی ئایار، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما ده‌بێت به‌ (3-5)پله‌ی‌ سیلیزی‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور بارانبارین له‌ كاته‌كانی‌ شه‌ودا ده‌بێت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی‌ پارێزگای‌ دهۆك و ناوچه‌ شاخاویه‌ به‌رزه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ش پله‌كانی‌ گه‌رما (2-5) پله‌ به‌راورد به‌ڕۆژانی پێشووتر نزمده‌بنه‌وه‌، كاریگه‌ری‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی‌ عه‌ره‌بیش درێژده‌بێته‌وه‌ كه‌ كه‌شێكی‌ ناسه‌قامگیر دروستده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ تۆزوخۆڵێكی‌ كه‌م ده‌بێت له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان وه‌ تۆزوخۆڵه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ باشووری‌ هه‌رێم.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، رۆژی‌ پێنجشه‌مه‌ كاریگه‌ری‌ به‌رزه‌پاڵه‌په‌ستۆی‌ توركیا درێژده‌بێته‌وه‌، ڕۆژی هه‌ینی‌ كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ده‌بێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌.

راگه‌یه‌ندراوێك له‌كه‌شناسیه‌وه‌.. بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
snnc.co

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، له‌سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی تری بارانبارین هه‌رێم بگرێته‌وه‌و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزببنه‌وه‌. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، رۆژی‌ سێشه‌مه‌ 23ی ئایار، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما ده‌بێت به‌ (3-5)پله‌ی‌ سیلیزی‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور بارانبارین له‌ كاته‌كانی‌ شه‌ودا ده‌بێت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی‌ پارێزگای‌ دهۆك و ناوچه‌ شاخاویه‌ به‌رزه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ش پله‌كانی‌ گه‌رما (2-5) پله‌ به‌راورد به‌ڕۆژانی پێشووتر نزمده‌بنه‌وه‌، كاریگه‌ری‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی‌ عه‌ره‌بیش درێژده‌بێته‌وه‌ كه‌ كه‌شێكی‌ ناسه‌قامگیر دروستده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ تۆزوخۆڵێكی‌ كه‌م ده‌بێت له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان وه‌ تۆزوخۆڵه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ باشووری‌ هه‌رێم.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، رۆژی‌ پێنجشه‌مه‌ كاریگه‌ری‌ به‌رزه‌پاڵه‌په‌ستۆی‌ توركیا درێژده‌بێته‌وه‌، ڕۆژی هه‌ینی‌ كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ده‌بێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌.

]]>
سلێمانی.. سه‌ردانیكردنی‌ مێرد منداڵ بۆ كافتریاكان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10365 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10365 Mon, 22 May 2017 11:20:31 GMT بەشی ھەواڵ كاركردنی كارمه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بوونی مێرد منداڵ له‌كافتریاكاندا له‌ سلێمانی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و  سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ڵێت"به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان چه‌ند كافتریایه‌ك داخراون" و رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵمه‌ته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند:به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان كاركردنی كارمه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و سه‌ردانی مێرد منداڵ له‌و كافتریایانه‌ی كه‌ نێرگه‌له‌ی تێدا ده‌كێشرێت رێگه‌پێدراو نییه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌شێك له‌ كافتریاكان پابه‌ندنین به‌و رێنماییانه‌وه‌.

وتیشی‌: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی خاوه‌نی كافتریاكانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا  له‌ سلێمانی سزای دارایی چه‌ندین كافتریایانداوه‌ و به‌شێكیان داخستووه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كانیانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له‌نوێترین بڕیارماندا لیژنه‌كان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كاركردن و بوونی مێرد منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ كافتریای"ماڵی ئه‌ستێره‌كان"یان له‌ شه‌قامی  مه‌لیك مه‌حمود بۆماوه‌ی 10 رۆژ داخستووه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كافتریایه‌ك پابه‌ندنه‌بێت به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

سلێمانی.. سه‌ردانیكردنی‌ مێرد منداڵ بۆ كافتریاكان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت
snnc.co

كاركردنی كارمه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بوونی مێرد منداڵ له‌كافتریاكاندا له‌ سلێمانی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و  سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ڵێت"به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان چه‌ند كافتریایه‌ك داخراون" و رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵمه‌ته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند:به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان كاركردنی كارمه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و سه‌ردانی مێرد منداڵ له‌و كافتریایانه‌ی كه‌ نێرگه‌له‌ی تێدا ده‌كێشرێت رێگه‌پێدراو نییه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌شێك له‌ كافتریاكان پابه‌ندنین به‌و رێنماییانه‌وه‌.

وتیشی‌: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی خاوه‌نی كافتریاكانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا  له‌ سلێمانی سزای دارایی چه‌ندین كافتریایانداوه‌ و به‌شێكیان داخستووه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كانیانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له‌نوێترین بڕیارماندا لیژنه‌كان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كاركردن و بوونی مێرد منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ كافتریای"ماڵی ئه‌ستێره‌كان"یان له‌ شه‌قامی  مه‌لیك مه‌حمود بۆماوه‌ی 10 رۆژ داخستووه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كافتریایه‌ك پابه‌ندنه‌بێت به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

]]>
گۆڕان له‌سه‌ر رانه‌گه‌یاندنی‌ ماته‌مینی گشتی دێته‌ده‌نگ..داوامان نه‌كردوه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10364 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10364 Mon, 22 May 2017 11:05:23 GMT بەشی ھەواڵ گۆڕان له‌سه‌ر رانه‌گه‌یاندنی‌ ماته‌مینی گشتی بۆ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ دێته‌ده‌نگ و هه‌ڵسوڕاوێكی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت"نه‌وشیروان مسته‌فا پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو و نییه‌و نه‌داواشمان كردوه‌و نه‌چاومان له‌وه‌بووه‌".

عه‌دنان عوسمان یه‌كێك له‌هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌نوسینێكیدا له‌باره‌ی‌ رانه‌گه‌یاندنی‌ ماته‌مینی‌ گشتییه‌وه‌، ده‌ڵێت:نه‌وشیروان مسته‌فا پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو و نییه‌و نه‌ داواشمان كردوه‌و نه‌ چاومان له‌وه‌ بووه‌، سه‌رۆكێكی ئێكسپایه‌ر و حكومه‌تێكی فاشل و هه‌ندێ به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ بڕیار له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ماته‌مینی گشتی بده‌ن.

وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌شداری‌ به‌رفراوانی‌ هاوڵاتیان له‌مه‌راسیمی‌ به‌خاكسپاردن و پرسه‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌دا باسله‌وه‌شده‌كات"ئه‌وه‌ خه‌ڵكی كوردستان بوو، ئه‌وه‌ هه‌ژاران و به‌شمه‌ینه‌تان و ئازادیخوازان بوون، گه‌وره‌ترین ماته‌مینیان راگه‌یاند، رۆژی خه‌می گشتی بوو، خه‌می نێو دڵان بوو، پێویستی به‌ مه‌راسیمی مونافیقانه‌ نه‌بوو، جا ئه‌وانه‌ی تێنه‌ئه‌گه‌یشتن با تێبگه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌یه‌ گه‌وره‌تره‌.

گۆڕان له‌سه‌ر رانه‌گه‌یاندنی‌ ماته‌مینی گشتی دێته‌ده‌نگ..داوامان نه‌كردوه‌
snnc.co

گۆڕان له‌سه‌ر رانه‌گه‌یاندنی‌ ماته‌مینی گشتی بۆ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ دێته‌ده‌نگ و هه‌ڵسوڕاوێكی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت"نه‌وشیروان مسته‌فا پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو و نییه‌و نه‌داواشمان كردوه‌و نه‌چاومان له‌وه‌بووه‌".

عه‌دنان عوسمان یه‌كێك له‌هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌نوسینێكیدا له‌باره‌ی‌ رانه‌گه‌یاندنی‌ ماته‌مینی‌ گشتییه‌وه‌، ده‌ڵێت:نه‌وشیروان مسته‌فا پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو و نییه‌و نه‌ داواشمان كردوه‌و نه‌ چاومان له‌وه‌ بووه‌، سه‌رۆكێكی ئێكسپایه‌ر و حكومه‌تێكی فاشل و هه‌ندێ به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ بڕیار له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ماته‌مینی گشتی بده‌ن.

وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌شداری‌ به‌رفراوانی‌ هاوڵاتیان له‌مه‌راسیمی‌ به‌خاكسپاردن و پرسه‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌دا باسله‌وه‌شده‌كات"ئه‌وه‌ خه‌ڵكی كوردستان بوو، ئه‌وه‌ هه‌ژاران و به‌شمه‌ینه‌تان و ئازادیخوازان بوون، گه‌وره‌ترین ماته‌مینیان راگه‌یاند، رۆژی خه‌می گشتی بوو، خه‌می نێو دڵان بوو، پێویستی به‌ مه‌راسیمی مونافیقانه‌ نه‌بوو، جا ئه‌وانه‌ی تێنه‌ئه‌گه‌یشتن با تێبگه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌یه‌ گه‌وره‌تره‌.

]]>
وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیارێكی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ مامۆستایانه‌وه‌ ده‌دات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10363 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10363 Mon, 22 May 2017 10:30:37 GMT بەشی ھەواڵ یه‌كێتی‌ مامۆستایان رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ په‌روه‌رده‌ییانه‌ی‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كاندا سه‌رپه‌رشتی هۆڵه‌كان ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ ده‌دات و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ به‌ بڕیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆSNN رایگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌ كه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2016-2017 بۆ مامۆستایانی‌ سه‌رپه‌رشتیار خه‌رج بكرێت له‌به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان له‌ خوێندنگه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاردا دواده‌كه‌وێت.

هۆكاری دواكه‌وتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ مامۆستایانیشی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ نه‌سریه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانیه‌وه‌ ناتوانرێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیاران دابین بكرێت، وتی‌:پێویسته‌ مامه‌ڵه‌كانیان ئاماده‌ بكرێت و به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و تا ئه‌و كاته‌ی‌ ره‌زامه‌ندیشی‌ له‌سه‌ر ده‌درێت بێگومان كاتی‌ ده‌وێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی‌ په‌روه‌رده‌ی ئه‌ركێكی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانیان خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆ كه‌ بریتیه‌له‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كان و دابه‌شكردنی‌ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان به‌سه‌ر هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا.

روونیشكرده‌وه‌ پێشتر هه‌ر مامۆستایه‌كی‌ سه‌رپه‌رشتیار نزیكه‌ی‌ 40هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌بوو بۆ هه‌ر رۆژێك 30هه‌زار دینار بۆ ته‌رخان ده‌كرا، به‌لاَم له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ك كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر ڕۆژێك بڕی‌ 10هه‌زار دینار خه‌رجده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیارێكی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ مامۆستایانه‌وه‌ ده‌دات
snnc.co

یه‌كێتی‌ مامۆستایان رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ په‌روه‌رده‌ییانه‌ی‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كاندا سه‌رپه‌رشتی هۆڵه‌كان ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ ده‌دات و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ به‌ بڕیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆSNN رایگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌ كه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2016-2017 بۆ مامۆستایانی‌ سه‌رپه‌رشتیار خه‌رج بكرێت له‌به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان له‌ خوێندنگه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاردا دواده‌كه‌وێت.

هۆكاری دواكه‌وتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ مامۆستایانیشی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ نه‌سریه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانیه‌وه‌ ناتوانرێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیاران دابین بكرێت، وتی‌:پێویسته‌ مامه‌ڵه‌كانیان ئاماده‌ بكرێت و به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و تا ئه‌و كاته‌ی‌ ره‌زامه‌ندیشی‌ له‌سه‌ر ده‌درێت بێگومان كاتی‌ ده‌وێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی‌ په‌روه‌رده‌ی ئه‌ركێكی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانیان خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆ كه‌ بریتیه‌له‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كان و دابه‌شكردنی‌ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان به‌سه‌ر هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا.

روونیشكرده‌وه‌ پێشتر هه‌ر مامۆستایه‌كی‌ سه‌رپه‌رشتیار نزیكه‌ی‌ 40هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌بوو بۆ هه‌ر رۆژێك 30هه‌زار دینار بۆ ته‌رخان ده‌كرا، به‌لاَم له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ك كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر ڕۆژێك بڕی‌ 10هه‌زار دینار خه‌رجده‌كرێت.

]]>
وه‌رگرتنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌سه‌ر خوێندكاران كه‌مكرایه‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10362 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10362 Mon, 22 May 2017 10:12:59 GMT بەشی ھەواڵ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵا له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان زانیاری نوێ له‌باره‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ كرێی خوێندن له‌ خوێندكاران بۆ ساڵی‌ خوێندنی 2016-2017له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ئاشكراده‌كات و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و خوێندكارانه‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ قیستی‌ خوێندن به‌خشراون.

د.شوان قه‌لاَدزێی ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵا له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆSNNڕاگه‌یاند: له‌ئه‌مساڵدا بڕیاردراوه‌ وه‌رگرتنی‌ كرێی خوێندن له‌سه‌رجه‌م خوێندكاران به‌رێژه‌ی‌ 15%كه‌مبكرێته‌وه‌.

وتیشی‌: وه‌ك لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییدار به‌و بابه‌ته‌ به‌دواداچوونمان كردووه‌ له‌زۆرێك له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كان به‌ره‌چاوكردنی‌ دۆخی هاوڵاتیان به‌شێكی‌ زۆر له‌خوێندكاران بۆساڵی‌ خوێندنی2016-2017له‌وه‌رگرتنی‌ كرێی خوێندنی یه‌ك ساڵ به‌بڕیاری‌ زانكۆكه‌یان به‌خشراون.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كاندا كرێی خوێندن بۆ ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانیان به‌بڕی‌ 25%كه‌مكراوه‌ته‌وه‌،  ئه‌وه‌ش به‌ره‌چاوكردنی‌ دۆخی هاوڵاتیان كه‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ قه‌یرانی‌ دارایی به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ هاوڵاتیانی‌ قورستركردووه‌.

وه‌رگرتنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌سه‌ر خوێندكاران كه‌مكرایه‌وه‌
snnc.co

لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵا له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان زانیاری نوێ له‌باره‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ كرێی خوێندن له‌ خوێندكاران بۆ ساڵی‌ خوێندنی 2016-2017له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ئاشكراده‌كات و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و خوێندكارانه‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ قیستی‌ خوێندن به‌خشراون.

د.شوان قه‌لاَدزێی ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵا له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆSNNڕاگه‌یاند: له‌ئه‌مساڵدا بڕیاردراوه‌ وه‌رگرتنی‌ كرێی خوێندن له‌سه‌رجه‌م خوێندكاران به‌رێژه‌ی‌ 15%كه‌مبكرێته‌وه‌.

وتیشی‌: وه‌ك لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییدار به‌و بابه‌ته‌ به‌دواداچوونمان كردووه‌ له‌زۆرێك له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كان به‌ره‌چاوكردنی‌ دۆخی هاوڵاتیان به‌شێكی‌ زۆر له‌خوێندكاران بۆساڵی‌ خوێندنی2016-2017له‌وه‌رگرتنی‌ كرێی خوێندنی یه‌ك ساڵ به‌بڕیاری‌ زانكۆكه‌یان به‌خشراون.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كاندا كرێی خوێندن بۆ ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانیان به‌بڕی‌ 25%كه‌مكراوه‌ته‌وه‌،  ئه‌وه‌ش به‌ره‌چاوكردنی‌ دۆخی هاوڵاتیان كه‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ قه‌یرانی‌ دارایی به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ هاوڵاتیانی‌ قورستركردووه‌.

]]>
سودەکانی تووی سپی http://www.snnc.co/news.aspx?id=10361 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10361 Mon, 22 May 2017 09:42:17 GMT

تووی سپی لەمیوە دەوڵەمەندەکانە بەڤیتامین (ئەی و بی و سی) کەبەسودە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی جگەر و شەکرە و لاوازی سێکسی و کۆکە و سوتانی گەدە و گرفتەکانی، لەسودەکانیشی بۆ پێست کەشێوەیەکی جوانی دەداتێ، بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەفسفۆر و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ئاسن ، ھەر ١٠٠ گرام توی سپی ٧.٥ کالۆری تێدایە کەوادەکات بەسوود بێت بۆ چارەسەری کەم خوێنی.
لەسودەکانی توی سپی:
١. کاریگەرە بۆ دابەزاندنی گەرمی لەش لەپەتاتە و سورێژە و تەنگەنەفەسی.
٢. بەسودە بۆ نەھێشتنی ترشەڵۆکی گەدە، ھەستکردن بەتەمبەڵی و ماندوێتی، ھاوکارە لەچارەسەری کۆکە و خنکان. 
٣. توێژینەوە زانستییەکان دەریخستوە کەکاریگەری ھۆرمۆنی زیرەکی ھەیە بۆ چارەسەری لاوازی سێکسی.
٤. توی سپی بەسودە بۆ دابەزاندنی شەکر و خوێن و میز، بەسوودە بۆ چارەسەری سوتاوی و قورحە.
٥. ھاوکارە لەپاککردنەوەی پێست و چارەسەرێکی پاکەرەوەیە بۆ زیبکەی لاوێتی و پێست جوان و درەوشاوە دەکات، دەتوانیت سود لەتوی فرێش ببینیت لەرێی جوان فلیقانەوەی و دواتر بدرێت لەدەم و چاو بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ دەقیقە دواتر بەگوڵاو دەم و چاوت بشۆ ئەمەش ھەفتەی دووجار دووبارە بکەرەوە.

سودەکانی تووی سپی

گۆڕان زانیاری له‌باره‌ی‌ پرسه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ ئاشكراده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10360 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10360 Mon, 22 May 2017 09:40:19 GMT بەشی ھەواڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌دات و ئه‌ندامێكی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌بڕیاری‌  پارتی‌ پرسه‌ی رێكخه‌ری‌ گشتی‌ گۆڕان له‌شاری‌ هه‌ولێركرابێته‌ یه‌ك ڕۆژ.

نزار مه‌حمود ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌لێدوانێكدا بۆSNNڕاگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ بۆ پرسه‌ی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دانرابوو، یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی له‌شاری‌ سلێمانی‌ بۆ دابنرێت و ڕۆژی‌ دووه‌م پرسه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت، به‌لاَم دواتر  بڕیاردرا دوو ڕۆژ پرسه‌ی له‌شاری سلێمانی‌ بۆ دابنرێت.

ئاشكراشیكرد هیچ جۆره‌ فشارێكیان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌سه‌رنه‌كراوه‌ كه‌ پرسه‌كه‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ له‌هه‌ولێر بكرێته‌یه‌ك رۆژ و وتیشی: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ دانرابوو یه‌ك رۆژ له‌شاری‌ هه‌ولێر پرسه‌ داده‌نرێت.

له‌باره‌ی‌ گۆڕانكاری له‌هه‌ڵویستی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌تایبه‌تیش دوای‌ كۆچی دوایی رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌  په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و وتی‌: ده‌بێت فشاری‌ مه‌ده‌نی‌ دروست بكرێـت و به‌زووترین كات ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێكبهێنرێت، جگه‌له‌وه‌ش گۆڕان له‌ حكومه‌تدا نییه‌، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان فشار دروست بكه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێكبهێنرێت.

گۆڕان زانیاری له‌باره‌ی‌ پرسه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ ئاشكراده‌كات
snnc.co

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌دات و ئه‌ندامێكی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌بڕیاری‌  پارتی‌ پرسه‌ی رێكخه‌ری‌ گشتی‌ گۆڕان له‌شاری‌ هه‌ولێركرابێته‌ یه‌ك ڕۆژ.

نزار مه‌حمود ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌لێدوانێكدا بۆSNNڕاگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ بۆ پرسه‌ی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دانرابوو، یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی له‌شاری‌ سلێمانی‌ بۆ دابنرێت و ڕۆژی‌ دووه‌م پرسه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت، به‌لاَم دواتر  بڕیاردرا دوو ڕۆژ پرسه‌ی له‌شاری سلێمانی‌ بۆ دابنرێت.

ئاشكراشیكرد هیچ جۆره‌ فشارێكیان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌سه‌رنه‌كراوه‌ كه‌ پرسه‌كه‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ له‌هه‌ولێر بكرێته‌یه‌ك رۆژ و وتیشی: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ دانرابوو یه‌ك رۆژ له‌شاری‌ هه‌ولێر پرسه‌ داده‌نرێت.

له‌باره‌ی‌ گۆڕانكاری له‌هه‌ڵویستی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌تایبه‌تیش دوای‌ كۆچی دوایی رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌  په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و وتی‌: ده‌بێت فشاری‌ مه‌ده‌نی‌ دروست بكرێـت و به‌زووترین كات ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێكبهێنرێت، جگه‌له‌وه‌ش گۆڕان له‌ حكومه‌تدا نییه‌، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان فشار دروست بكه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێكبهێنرێت.

]]>
نیشانەکانی کەمی ترشی فۆلیک http://www.snnc.co/news.aspx?id=10359 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10359 Mon, 22 May 2017 09:24:44 GMT

ترشی فۆلیک یان ڤیتامین بی یەکێکە لەپێکھاتە گرنگ و سەرەکیی و بەسوودەکان بۆ ژنی دووگیان کەپزیشکان رێنمایی دەکەن پێی لەکاتی ماوەی دووگیانیدا کەئەمەش لەرێی حەب و دەرزییەوە وەردەگیرێت کەچەندین خۆراک و سەوزە و میوەی سروشتی تێدایە.
لەسەوزەی گەڵاداری وەک سپێناخ و کاھوو سەرباری پاقلە و نیسک و خەمیرە ھەیە لەمیوەشدا لەپرتەقاڵ و ئەناناس و بابایا و خورمادا ھەیە، لەدانەوێڵەشدا لەناوکی گەنم و مێووژ و چەرەسیش لەگوڵەبەرۆژە و پاقلەی سودانی و پەنیر و جگەری ئاژەڵ و جگەری مریشک و ماسی سەلمۆن و تونەدا ھەیە.
نیشانەکانی کەمی ترشی فۆلیک:
دابەزاندنی کێش و لاوازی و ماندوێتی بەردەوام، کەمی ترشی فۆلیک لەدەرەنجامی ئالودەبوون و حەبی مەنع، و نەخۆشیەکانی جگەر و گەدە و خراپی مژین. 

نیشانەکانی کەمی ترشی فۆلیک

نرخی دۆلارو نه‌وت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10358 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10358 Mon, 22 May 2017 09:16:31 GMT بەشی ھەواڵ
به‌یانی ئه‌مڕۆ 22 ئایاری 2017، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێم، به‌های دۆلار به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێواره‌ی‌ دوێنێدا كه‌مێك دابه‌زیوه‌، به‌ڵام نرخی‌ نه‌وت به‌رز بۆوه‌.

نوسینگه‌ی‌ مه‌وله‌وی‌  بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی به‌های دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100دۆلاری ئه‌مریكی 125  هه‌زارو  250دینار.

100 یۆرۆ  140هه‌زار  دینار.

100 پاوه‌ن  161هه‌زارو 500دینار.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 33هه‌زارو 500 دینار.

 100 لیره‌ی توركی 35هه‌زارو500  دینار.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌  ئێواره‌ی‌  به‌كاتی داخستنی بازاڕ  نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ربوو به‌ 125هه‌زارو  300دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌،  به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ ئاشكرا كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت بۆ 54 دۆلارو  سێ سه‌نت به‌رز بۆوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی‌ دو ڕۆژه‌  به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاو  به‌ 53 دۆلارو 79 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌.

نرخی دۆلارو نه‌وت

بڕیارێكی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ به‌شه‌خۆراكه‌وه‌ ده‌درێت..تایبه‌ته‌ به‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زان http://www.snnc.co/news.aspx?id=10357 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10357 Mon, 22 May 2017 09:12:02 GMT بەشی ھەواڵ به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاشه‌كانی‌ هه‌رێم بۆكاروباری‌ هونه‌ری‌ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ بڕی‌ پێنج كیلۆ ئاردی‌ سفر بۆ هه‌ر خێزانێك له‌مانگی‌ ره‌زامه‌ندا ده‌دات و ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بڕه‌ گه‌نمی پێویست دابینبكرێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ناوه‌راستی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زاندا ئه‌و بڕه‌ ئارده‌ دابه‌شبكرێت.

نه‌سرین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاشه‌كانی‌ هه‌رێم بۆكاروباری‌ هونه‌ری‌ له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ SNNڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌غدا ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌شه‌ ئاردی مانگی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵ، به‌لاَم له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شه‌ ئاردی مانگی‌ شوبات به‌كۆتا هاتووه‌ و سه‌رقاڵی‌ پێدانی‌ به‌شه‌ ئاردی مانگی‌ ئازارین.

وتیشی: به‌هۆی دابیننه‌كردنی‌ به‌شه‌ گه‌نمی‌ پێویسته‌وه‌ نه‌تراوه‌ به‌شه‌ ئاردی مانگانه‌ به‌ته‌واوی‌ به‌سه‌ر هاولاَتیاندا دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها به‌شێكی‌ زۆر له‌ به‌شه‌ گه‌نم له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌شه‌ گه‌نمی پێویست دابین بكرێت ده‌توانرێ‌ ئاردی پێویست بۆ  هاوڵاتیان دابینبكرێت.

له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ به‌شه‌ ئاردی سفر به‌هاوڵاتیان له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاشه‌كان هه‌رێم، وتیشی: ئه‌و گه‌نمه‌ی‌ ده‌كرێته‌ ئاردی سفر پێویسته‌ گه‌نمی‌ هاورده‌كراوبێت بۆ عیراق، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڕه‌ گه‌نمی‌ پێویستمان به‌ده‌ست نه‌گات ناتوانرێت بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی‌ 5 كیلۆ ئاردی سفر بدرێته‌ هاوڵاتیان به‌ر له‌هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانیشدا بڕه‌ گه‌نمی‌ پێویستمان به‌ده‌ست بگات هه‌وڵده‌درێت ئاماده‌بكرێت و ئه‌و بڕه‌ ئارده‌ بدرێته‌ هاوڵاتیان كه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی‌ پێنج كیلۆ ئاری سفره‌".

سالاَنه‌به‌ر له‌هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی‌ پێنج كیلۆ ئاردی سفر ده‌درایه‌ هاوڵاتیان، به‌لاَم تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ پێدانی‌ ئه‌و به‌شه‌ ئارده‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌مساڵدا دیاریینه‌كراوه‌.

بڕیارێكی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ به‌شه‌خۆراكه‌وه‌ ده‌درێت..تایبه‌ته‌ به‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زان
snnc.co

به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاشه‌كانی‌ هه‌رێم بۆكاروباری‌ هونه‌ری‌ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ بڕی‌ پێنج كیلۆ ئاردی‌ سفر بۆ هه‌ر خێزانێك له‌مانگی‌ ره‌زامه‌ندا ده‌دات و ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بڕه‌ گه‌نمی پێویست دابینبكرێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ناوه‌راستی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زاندا ئه‌و بڕه‌ ئارده‌ دابه‌شبكرێت.

نه‌سرین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاشه‌كانی‌ هه‌رێم بۆكاروباری‌ هونه‌ری‌ له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ SNNڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌غدا ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌شه‌ ئاردی مانگی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵ، به‌لاَم له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شه‌ ئاردی مانگی‌ شوبات به‌كۆتا هاتووه‌ و سه‌رقاڵی‌ پێدانی‌ به‌شه‌ ئاردی مانگی‌ ئازارین.

وتیشی: به‌هۆی دابیننه‌كردنی‌ به‌شه‌ گه‌نمی‌ پێویسته‌وه‌ نه‌تراوه‌ به‌شه‌ ئاردی مانگانه‌ به‌ته‌واوی‌ به‌سه‌ر هاولاَتیاندا دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها به‌شێكی‌ زۆر له‌ به‌شه‌ گه‌نم له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌شه‌ گه‌نمی پێویست دابین بكرێت ده‌توانرێ‌ ئاردی پێویست بۆ  هاوڵاتیان دابینبكرێت.

له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ به‌شه‌ ئاردی سفر به‌هاوڵاتیان له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاشه‌كان هه‌رێم، وتیشی: ئه‌و گه‌نمه‌ی‌ ده‌كرێته‌ ئاردی سفر پێویسته‌ گه‌نمی‌ هاورده‌كراوبێت بۆ عیراق، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڕه‌ گه‌نمی‌ پێویستمان به‌ده‌ست نه‌گات ناتوانرێت بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی‌ 5 كیلۆ ئاردی سفر بدرێته‌ هاوڵاتیان به‌ر له‌هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانیشدا بڕه‌ گه‌نمی‌ پێویستمان به‌ده‌ست بگات هه‌وڵده‌درێت ئاماده‌بكرێت و ئه‌و بڕه‌ ئارده‌ بدرێته‌ هاوڵاتیان كه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی‌ پێنج كیلۆ ئاری سفره‌".

سالاَنه‌به‌ر له‌هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی‌ پێنج كیلۆ ئاردی سفر ده‌درایه‌ هاوڵاتیان، به‌لاَم تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ پێدانی‌ ئه‌و به‌شه‌ ئارده‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌مساڵدا دیاریینه‌كراوه‌.

]]>
بەر لەخەوتن سرکەی سێو بخۆرەوە http://www.snnc.co/news.aspx?id=10356 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10356 Mon, 22 May 2017 09:00:06 GMT

سرکەی سێو یەکێکە لەو پێکھاتانەی کەکاریگەریی ھەیە ئەگەر بکرێتە نێو زەڵاتە یان ھەر جۆرە ژەمێکی خۆراکییەوە. دەکرێ بەر لەخەوتن بیخۆیتەوە کەئەم سودانەی ھەیە:
١. سرکەی سێو دۆخێکی ترشی دروست دەکات کەدژە بەکترییە. بە سەعاتێک بەر لەخەوتن ١ کەوچکی لێ بخۆرەوە.
٢. دابەزاندنی کێش: چەندین توێژینەوە دەریانخستوە کەکەمخەوی مرۆڤ توشی قەڵەویی و گرفتی کەم خەوی دەکات. دەکرێ سرکەی سێو بەکاربھێنیت بۆ نەھێشتنی چەوریی و نەھێشتنی کاریگەرییەکانی پەکتین. بۆیە ئەگەر ھەست بەبرسێتی کرد بەر لەخەوتن ئەمە ھاوکارییەکی گەورەت دەکات. ١ کەوچک سرکەی سێو تێکەڵی ١ کوپ ئاو بکە.
٣. بونی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین ئەی و بی ١ و بی ٢ گرفتەکانی ھەوکردنی جیوب ناھێڵێت، بۆیە بەر لەخەوتن ١ کەوچک سرکە و ١ کوپ ئاو تێکەڵ بکە و بیخۆ.
٤. بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت: باشترە بەر لەخەوتن ١ کەوچک سرکەی سێو بخۆیت.
٥. گرفتی ھەرس ناھێڵێت سەرباری قەڵەویی و ئاوسان، بۆیە ١ کەوچک سرکەی سێو و ١ کەوچک ھەنگوین و کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە بەر لەخەوتن.
٦. گرفتەکانی گەدە ناھێڵێت.
٧. رێژەی شەکر لەخوێندا ناھێڵێت ئەمەش کەدەبێ سود لەسرکەی سێو ببینیت بۆ راگرتنی رێژەی ئەنسۆلین. ٢ کەوچک سرکەی سێو بخۆرەوە بەر لەخەوتن.
٨. گرفتی رەقبونی قاچ ناھێڵێت کەبەھۆی کەمی پۆتاسیۆمەوە دروست دەبێ، سرکەی سێو پۆتاسیۆمی تێدا بەرزە بۆیە ئەمەش ھاوکاریت دەکات لەپاراستنی ھاوسەنگی لەش دا. ٢ کەوچک سرکەی سێو و ١ کوپ ئاوی گەرم تێکەڵ بکە  و بیخۆرەوە بەر لەخەوتن.

بەر لەخەوتن سرکەی سێو بخۆرەوە

یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات .."قبوڵی ناكه‌ین" http://www.snnc.co/news.aspx?id=10355 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10355 Mon, 22 May 2017 08:43:21 GMT بەشی ھەواڵ گومان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یه‌كخستنی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ باڵانسی تێدا نه‌بێت، یه‌كێتی قبوڵی ناكات.

قادر ره‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان به‌SNNی راگه‌یاند:پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بیرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بووه‌، بۆئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رێكبخرێته‌وه‌و یه‌كبگرێته‌وه‌.

وتیشی"هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك به‌ئامانجی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان په‌سه‌ندبكرێت و جێبه‌جێبكرێت، جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌، به‌ڵام گومان هه‌یه‌ له‌م قۆناغه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ببێته‌ وه‌زاره‌تێكی نا سیاسی نا حزبی".

سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، قادر ره‌زگه‌یی وتی"پێویسته‌ لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ دروستبكرێت، بۆئه‌وه‌ی باڵانس له‌یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌دا هه‌بێت".

قادر ره‌زگه‌یی كه‌ ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتییه‌ ده‌شڵێت"هه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌گه‌ر باڵانسی تێدا نه‌بێت، یه‌كێتی قبوڵی ناكات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته‌ هاوشێوه‌یه‌ دروستكردنی لیواكان كه‌ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا باڵانس هه‌یه‌، به‌وشێوه‌یه‌ هێزه‌كانی دیكه‌ش یه‌كبخرێته‌وه‌.

یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات .."قبوڵی ناكه‌ین"
snnc.co

گومان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یه‌كخستنی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ باڵانسی تێدا نه‌بێت، یه‌كێتی قبوڵی ناكات.

قادر ره‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان به‌SNNی راگه‌یاند:پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بیرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بووه‌، بۆئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رێكبخرێته‌وه‌و یه‌كبگرێته‌وه‌.

وتیشی"هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك به‌ئامانجی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان په‌سه‌ندبكرێت و جێبه‌جێبكرێت، جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌، به‌ڵام گومان هه‌یه‌ له‌م قۆناغه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ببێته‌ وه‌زاره‌تێكی نا سیاسی نا حزبی".

سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، قادر ره‌زگه‌یی وتی"پێویسته‌ لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ دروستبكرێت، بۆئه‌وه‌ی باڵانس له‌یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌دا هه‌بێت".

قادر ره‌زگه‌یی كه‌ ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتییه‌ ده‌شڵێت"هه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌گه‌ر باڵانسی تێدا نه‌بێت، یه‌كێتی قبوڵی ناكات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته‌ هاوشێوه‌یه‌ دروستكردنی لیواكان كه‌ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا باڵانس هه‌یه‌، به‌وشێوه‌یه‌ هێزه‌كانی دیكه‌ش یه‌كبخرێته‌وه‌.

]]>
گۆڕان گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی رێكخه‌ری نوێی بزتنه‌وه‌كه‌ ده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10354 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10354 Mon, 22 May 2017 08:29:05 GMT شاهۆ خواره‌حم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دانانی كه‌سێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌دات، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كرێت و هه‌موو هه‌نگاوێكیش ده‌نێین.

سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، د.ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌ڕۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ ده‌كرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كرێت.

وتیشی: "بێگومان له‌ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست ده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بێت".

رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له‌شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.

گۆڕان گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی رێكخه‌ری نوێی بزتنه‌وه‌كه‌ ده‌كات
snnc.co

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دانانی كه‌سێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌دات، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كرێت و هه‌موو هه‌نگاوێكیش ده‌نێین.

سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، د.ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌ڕۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ ده‌كرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كرێت.

وتیشی: "بێگومان له‌ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست ده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بێت".

رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له‌شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.

]]>
پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن http://www.snnc.co/news.aspx?id=10353 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10353 Mon, 22 May 2017 08:16:07 GMT ڕه‌نج تاڵیب پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌باره‌ی پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانیان هۆشداری توند ده‌ده‌نه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی لقی شارباژێر- دوكانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: " هیوادارم حكومه‌ت ناچارمان نه‌كات په‌نا ببه‌ینه‌ به‌ر ڕێگه‌ی دیكه‌".

عوسمان سێده‌ری، سه‌رۆكی لقی شارباژێر – دووكانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاككردنی لیستی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان نوسراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام واژۆ نه‌كراوه‌و نه‌خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌ماوه‌ی رابردوودا، نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌و بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك بۆ چاكسازی له‌لیستی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین پێكبهێندرێت و موچه‌كانیشیان بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و مانگانه‌ دابه‌شبكرێت.

له‌باره‌ی دواخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌لیستی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌، عوسمان سێده‌ری هۆشداریداو وتی:" ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام دوابخرێت و داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێنه‌كرێن، فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستده‌كه‌ین و ده‌ست به‌خۆپیشاندان ده‌كه‌ین، به‌ڵام نامانه‌وێت بگه‌ینه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌، چونكه‌ ئێمه‌ وه‌ك مامۆستا قه‌ڵه‌ممان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو چه‌كدارین و مه‌ترسی دروستده‌بێت له‌وه‌ی  خاڵه‌ سنورییه‌كان و بۆڕیه‌ نه‌وتییه‌كانیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت".

له‌باره‌ی چالاكییه‌كانیشیانه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان بڕیاریانداوه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان نه‌كات، په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر چالاكی مه‌ده‌نی"، ئاشكراشیكرد: به‌ڵام ڕه‌نگه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت، بۆیه‌ داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكات و نه‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی حاڵه‌تی نه‌خوازراو ڕووبدات".

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن
snnc.co

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌باره‌ی پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانیان هۆشداری توند ده‌ده‌نه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی لقی شارباژێر- دوكانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: " هیوادارم حكومه‌ت ناچارمان نه‌كات په‌نا ببه‌ینه‌ به‌ر ڕێگه‌ی دیكه‌".

عوسمان سێده‌ری، سه‌رۆكی لقی شارباژێر – دووكانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاككردنی لیستی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان نوسراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام واژۆ نه‌كراوه‌و نه‌خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌ماوه‌ی رابردوودا، نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌و بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك بۆ چاكسازی له‌لیستی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین پێكبهێندرێت و موچه‌كانیشیان بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و مانگانه‌ دابه‌شبكرێت.

له‌باره‌ی دواخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌لیستی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌، عوسمان سێده‌ری هۆشداریداو وتی:" ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام دوابخرێت و داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێنه‌كرێن، فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستده‌كه‌ین و ده‌ست به‌خۆپیشاندان ده‌كه‌ین، به‌ڵام نامانه‌وێت بگه‌ینه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌، چونكه‌ ئێمه‌ وه‌ك مامۆستا قه‌ڵه‌ممان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو چه‌كدارین و مه‌ترسی دروستده‌بێت له‌وه‌ی  خاڵه‌ سنورییه‌كان و بۆڕیه‌ نه‌وتییه‌كانیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت".

له‌باره‌ی چالاكییه‌كانیشیانه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان بڕیاریانداوه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان نه‌كات، په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر چالاكی مه‌ده‌نی"، ئاشكراشیكرد: به‌ڵام ڕه‌نگه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت، بۆیه‌ داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكات و نه‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی حاڵه‌تی نه‌خوازراو ڕووبدات".

]]>
یه‌كێتی ساڵیادی دامه‌زراندنی ناكاته‌وه‌.. "وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ كاك نه‌وشیروان" http://www.snnc.co/news.aspx?id=10352 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10352 Mon, 22 May 2017 00:12:51 GMT به‌شی هه‌واڵ به‌هۆی كۆچی دوایی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، ئه‌مساڵ بۆ یادی یه‌كێتی ئاهه‌نگ ساز ناكرێت و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سه‌ركرده‌ خاكیه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و ڕێزو حورمه‌تێك بۆ فرمێسكه‌كانی چاوی مام جه‌لال، یادی یه‌كێتی ته‌نها له‌ناو دڵمان ده‌كه‌ینه‌وه‌".
 شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، "وه‌ك ئاگادارن بۆ به‌رزڕاگرتنی چل و دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌ مه‌زنه‌كه‌مان، بڕیارماندابوو كه‌ ئه‌مساڵ ئه‌و یاده‌ پیرۆزه‌ له‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان بكه‌ینه‌وه‌و كه‌مپه‌ینی هه‌موومان له‌ كه‌ركوك ده‌بین ڕابگه‌یێنین".
ئه‌وه‌شی نوسیوه‌: " وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ كاك نه‌وشیروان، سه‌ركرده‌ خاكیه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و رێزو حورمه‌تێك بۆ فرمێسكه‌كانی چاوی مامی گه‌وره‌و ئازیزمان به‌ له‌ده‌ستدانی براو هاورێ و هاوخه‌باته‌كه‌ی، بڕیارماندا كه‌ ئه‌مساڵ یادی یه‌كێتی ته‌نها له‌ ناو دڵماندا بكه‌ینه‌وه‌ و ئاهه‌نگ نه‌گێڕین".

یه‌كێتی ساڵیادی دامه‌زراندنی ناكاته‌وه‌.. "وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ كاك نه‌وشیروان"
snnc.co

به‌هۆی كۆچی دوایی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، ئه‌مساڵ بۆ یادی یه‌كێتی ئاهه‌نگ ساز ناكرێت و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سه‌ركرده‌ خاكیه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و ڕێزو حورمه‌تێك بۆ فرمێسكه‌كانی چاوی مام جه‌لال، یادی یه‌كێتی ته‌نها له‌ناو دڵمان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

 شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، "وه‌ك ئاگادارن بۆ به‌رزڕاگرتنی چل و دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌ مه‌زنه‌كه‌مان، بڕیارماندابوو كه‌ ئه‌مساڵ ئه‌و یاده‌ پیرۆزه‌ له‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان بكه‌ینه‌وه‌و كه‌مپه‌ینی هه‌موومان له‌ كه‌ركوك ده‌بین ڕابگه‌یێنین".
ئه‌وه‌شی نوسیوه‌: " وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ كاك نه‌وشیروان، سه‌ركرده‌ خاكیه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و رێزو حورمه‌تێك بۆ فرمێسكه‌كانی چاوی مامی گه‌وره‌و ئازیزمان به‌ له‌ده‌ستدانی براو هاورێ و هاوخه‌باته‌كه‌ی، بڕیارماندا كه‌ ئه‌مساڵ یادی یه‌كێتی ته‌نها له‌ ناو دڵماندا بكه‌ینه‌وه‌ و ئاهه‌نگ نه‌گێڕین".

]]>
دەتەوێ بخەویت کیوی بخۆ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10351 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10351 Sun, 21 May 2017 22:46:07 GMT

توێژەرانی تایوان لەرێی توێژینەوەیەکەوە لەسەر کیوی دەریانخستوە کەخواردنی دوان لەو میوەیە بەر لەخەوتن بەسەعاتێک ھاوکارە لەخەوتن بەخێرایی.
سەرباری ئەوەی توێژەران نەیانتوانیوە ھۆکارەکەی ئاشکرا بکەن بەڵام پێیان وایە کەکیوی بەسەرچاوەیەکی دەوڵەمەند دادەنرێت بەدژە ئۆکسانەکان و مادەی سیرۆتۆنین. 
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی زانکۆی تایبێی پزیشکی لەتایوان کە ماوەی چەندین مانگ بەردەوام بو لەسەر ٢٤ کەسی خۆبەخش دەرکەوت ئەوانەی کەشەوانە ٢ کیوی یان خواردوە ١٣% درێژتر دەخەون لەشەودا.

دەتەوێ بخەویت کیوی بخۆ

کیسەچا زۆر لەنێو کوپدا مەھێڵەرەوە http://www.snnc.co/news.aspx?id=10350 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10350 Sun, 21 May 2017 22:38:05 GMT

کەسانێکی زۆر پشت بەکیسەچا دەبەستن بۆ دڵ و دەرون ھێورکردنەوە بەبێ ئەوەی ناچار بن چا لەنێو قۆریدا بکوڵێنن.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی (زە سەن)ی بریتانی لەزاری (فانیتی سمۆت) شارەزای بواری چا رایگەیاندوە کەماوەی ھێشتنەوەی کیسەی چا لەنێو ئاودا کاریگەری دەبێ لەسەر تامی خواردنەوەکە دەبێت، جا ھەرچەندێک بۆ ماوەیەکی درێژتر بھێڵرێتەوە ئەوا ھێندە تامی ناخۆشتر دەبێ و زیاتر مادەی کافایین دزەدەکات.
مانەوەی کیسە چا لەنێو کوپدا وادەکات پەڵەی ددان زیاتر جێبھێڵێت و گیراوەکە رەنگێکی تۆخی ھەبێت و تفت دەبێت.
شارەزاکە ئاماژە بەوە دەکات کەنابێ ھێندە کیسە چاکە زۆر لەنێو ئاوەکە بمێنێتەوە بۆ زیاتر لە ٥ دەقیقە.
بەڵام شتەکە پشت دەبەستێ بەخواستی خەڵک و لەکۆتاییشدا بەپێی شارەزایی کەسەکان ئەوا کەسانێک ھەن کەبەباشی دەزانن گیراوەکە تامێکی سوکی ھەبێت لەچاو کەسانێکی تردا کەبەقورسی دەیخۆن. 

کیسەچا زۆر لەنێو کوپدا مەھێڵەرەوە

SNN پلانی داهاتووی پارتی به‌رامبه‌ر گۆڕان ئاشكرا ده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10349 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10349 Sun, 21 May 2017 22:30:54 GMT شاهۆ خواره‌حم ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگاداری نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بووین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌بووین بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌، ده‌شڵێت: مه‌رج نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ كار بكه‌ین. ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌ SNNی راگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوانی باڵای بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌یانزانی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ندروستی خراپه‌، ئێمه‌ش وه‌كو پارتی ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئاگاداری ته‌ندروستی رێكخه‌ری گۆڕان بووین، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌.
وتیشی: "وه‌كو پارتی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی داهاتووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، بزانین چی ده‌كات، ئایا رێكخه‌رێكی نوێ یان سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وكاته‌ش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی هه‌ڵوێستی پارتیش به‌رامبه‌ر گۆڕان دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئاراس حه‌سۆ وتی: "جارێ زووه‌ باس له‌و بابه‌ته‌ بكرێت، چونكه‌ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا دوو رۆژه‌ كۆچی دوایی كردووه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین، گۆڕانیش ماوه‌یه‌كیان ده‌وێت تاوه‌كو له‌و شۆكه‌ ده‌رده‌چن".
وتیشی: "زۆر ئاساییه‌ له‌بیركردنه‌وه‌و ستراتیجیه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڕان جیاواز بین، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت وه‌ك دوو حزبی سیاسی پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین، ئه‌وه‌ له‌داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئێمه‌و گۆڕان له‌داهاتوودا به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین".

SNN پلانی داهاتووی پارتی به‌رامبه‌ر گۆڕان ئاشكرا ده‌كات
snnc.co

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگاداری نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بووین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌بووین بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌، ده‌شڵێت: مه‌رج نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ كار بكه‌ین. ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌ SNNی راگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوانی باڵای بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌یانزانی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ندروستی خراپه‌، ئێمه‌ش وه‌كو پارتی ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئاگاداری ته‌ندروستی رێكخه‌ری گۆڕان بووین، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌.
وتیشی: "وه‌كو پارتی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی داهاتووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، بزانین چی ده‌كات، ئایا رێكخه‌رێكی نوێ یان سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وكاته‌ش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی هه‌ڵوێستی پارتیش به‌رامبه‌ر گۆڕان دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئاراس حه‌سۆ وتی: "جارێ زووه‌ باس له‌و بابه‌ته‌ بكرێت، چونكه‌ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا دوو رۆژه‌ كۆچی دوایی كردووه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین، گۆڕانیش ماوه‌یه‌كیان ده‌وێت تاوه‌كو له‌و شۆكه‌ ده‌رده‌چن".
وتیشی: "زۆر ئاساییه‌ له‌بیركردنه‌وه‌و ستراتیجیه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڕان جیاواز بین، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت وه‌ك دوو حزبی سیاسی پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین، ئه‌وه‌ له‌داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئێمه‌و گۆڕان له‌داهاتوودا به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین".

]]>
ھەڵمەتێکی خۆبەخشی لەھەڵەبجە بەرێوەدەچێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10348 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10348 Sun, 21 May 2017 22:10:55 GMT کۆسار مەحمود

لەپێناو بەجوانی ھێشتنەوەی سیمای باخی گشتی لەپارێزگای ھەڵەبجە ھەڵمەتێک بۆ ھەڵپاچینی چڵ و لقە زیادەکانی باخەکە بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتیاری ھەڵمەتەکەش دەڵێت  پێویستە ھەمو تاکێک بەئەرکی خۆی بزانێت خزمەتی ژینگەکەی بکات.
لەوبارەیەوە "بەھادین حەمە ئەمین" لێپرسراوی کۆمیتەی ھەڵەبجەی "ی.ن.ک" بەSNNی ڕاگەیاند: بە ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی و ھەماھەنگی لەگەڵ  کۆلێژی تەکنیکی زانستەپراکتیکیەکان ئەم ھەڵمەتەمان وەک ئەرکێکی نیشتیمانی ئەنجامدا.
وتیشی بەھۆی ھاتنی گەنجانەوە بۆ باخی گشتی ئێواران قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت پێمان وابو ئەم ئەرکە تەنھا پەیوەست نیە بەکارمەندان و کارگوزارانی باخی گشتی بۆیە ئەم ئەرکەمان خستە ئەستۆی خۆمان.
لای خۆشیەوە "ھەژار جەلال" یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند : بەخۆشحاڵیەوە ئەم ئەرکەمان خستە سەرشانی خۆمان لەپێناو پاک ھێشتنەوەو جوان ڕاگرتنی باخی گشتی،  وەخوێندکارانیش بەگەرم و گوڕییەوە بەشدارییان کرد لەھەڵمەتەکەدا کەسەرباری ھەڵپاچینی لق و چڵە زیادەکان چیمەنەکەشی رێک کرایەوە و ھەڵمەتی پاککردنەوەشی لەخۆگرت.
ھەڵمەتێکی خۆبەخشی لەھەڵەبجە بەرێوەدەچێت

هاوڵاتیان له‌مه‌ترسی گۆشتی جگه‌ر ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10347 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10347 Sun, 21 May 2017 21:33:28 GMT بەشی ھەواڵ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری له‌فرۆشتنی جۆره‌ جگه‌رێكی قه‌ده‌غه‌كراو له‌بازاڕه‌كان ده‌دات و خوارده‌مه‌نییه‌كیش به‌هۆی فرۆشتنی ئه‌و جگه‌ر-ه‌وه‌ داده‌خات.

له‌شكر حه‌مید سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: خوارده‌مه‌نی دێكان هه‌ستاوه‌ به‌ به‌كارهێنانی جگه‌ری به‌ستووی هاورده‌كراوی قه‌ده‌غه‌كراو كه‌ بۆ خواردن ناشێت و زیانی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی دروستده‌كات.

سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی وتیشی: "ئه‌و جۆره‌ له‌جگه‌ری به‌ستوو  له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ هاتۆته‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤێتێرنه‌ری و تاقیگه‌یی، له‌ژێر پشكنین ده‌رنه‌چووه‌و بۆ خواردن شیاو نییه‌، بۆیه‌ له‌و كاته‌وه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی دراوه‌".

له‌و لێدوانه‌یدا له‌شكر حه‌مید بۆ سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرایكردووه‌: خاوه‌نی ئه‌و دوكانی خوارده‌مه‌نییه‌  بۆ  شاردنه‌وه‌ له‌ لیژنه‌كانی ته‌ندروستی (جگه‌ر)ه‌كه‌ی له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا داناوه‌ له‌پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدا، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خۆراكه‌كه‌ سه‌لامه‌تیش بێت به‌وشێوه‌ هه‌ڵگرتنه‌ خراپ ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش نه‌بونی مه‌رجی ته‌ندروستی له‌شوێنی ئاماده‌كردنی خواردنه‌كانیدا بۆیه‌ بریاری داخستنمان دا.

هاوڵاتیان له‌مه‌ترسی گۆشتی جگه‌ر ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی ژنانی شاخ ده‌درێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10346 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10346 Sun, 21 May 2017 21:18:27 GMT ڕه‌نج تاڵیب
سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ژنانی شاخ ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نها موچه‌ی ئه‌و ژنانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ پێشتر هاوسه‌ره‌كانیان شه‌هید بووه‌".

شێرزاد باوه‌نوری، سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان SNNی ڕاگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ 21ی ئایار ده‌ستكراوه‌ به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی سێ مانگی ئه‌و ژنانه‌ی شاخ كه‌ پێشتر هاوسه‌ره‌كانیان له‌كاتی پێشمه‌رگایه‌تیدا شه‌هید بووه‌، بڕی موچه‌ی هه‌ر مانگێكیشیان 60 هه‌زار دیناره‌.

دابه‌شكردنی موچه‌ی ژنانی شاخ له‌كاتێكدایه‌، به‌بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ راگیراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دابه‌شكردنی موچه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌گای لقی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان، شێرزاد باوه‌نوری وتی: هه‌رچه‌نده‌ موچه‌ی ژنانی شاخ خراوه‌ته‌ بانك و سێ مانگ جارێك پێیان ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ باره‌گای لق دابه‌شكرا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌دۆسیه‌كانیان هه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ بۆیان چاره‌سه‌ر بكرێت.

ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی ژنانی شاخ ده‌درێت

وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ بۆ به‌كرێگرتنی 39 باڵه‌خانه‌ خه‌رجده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10345 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10345 Sun, 21 May 2017 20:56:06 GMT هه‌رێم - ڕەنج
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوریی‌ بڕیاریدا پاره‌ی گرێبه‌ستی‌ 39 باڵه‌خانه‌ی خوێندن له‌سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ خه‌رجبكات و به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ش له‌باره‌ی دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی پاره‌كه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست  SNNكه‌وتوه‌، وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیاریداوه‌ به‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ست و به‌كرێگرتنی‌ 39 باڵه‌خانه‌، كه‌ وه‌ك قوتابخانه‌و باخچه‌ی‌ ساوایان له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ ساڵی 2016-2017 به‌كارهێندراون، مانگانه‌ش زیاتر له‌ 18 ملیۆن دینار بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ خه‌رجكراوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، كرێی‌ ئه‌و باڵه‌خانه‌و خانوانه‌ی به‌كرێگیراون، له‌ 20 ملیۆن و 855 هه‌زار دیناره‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 18 ملیۆن 690 هه‌زار دینار.

ئه‌و بڕیاره‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا پرۆسه‌ی خوێندن به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، كه‌مال نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا له‌سلێمانی به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌موو كات به‌و جۆره‌ بووه‌ كه‌ باڵه‌خانه‌و بینایه‌ك به‌كرێ ده‌گرین، دوای چه‌ندین مانگ ئه‌وكات وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت، ته‌نانه‌ت خاوه‌ن موڵكه‌كانیش له‌وه‌ تێگه‌یشتوون پاره‌كانیان نافه‌وتێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ دواده‌كه‌وێت.

وتیشی:" دواكه‌وتنی ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ نییه‌و دوای ئه‌وه‌ی نوسراو بۆ وه‌زراره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت بۆ خه‌رجكردنی، له‌وێشه‌وه‌ دوای ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی، نوسراو بۆ دارایی ده‌كرێت تا پاره‌كه‌ی بۆ خه‌رجبكات".

وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ بۆ به‌كرێگرتنی 39 باڵه‌خانه‌ خه‌رجده‌كات

وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم بێ ئه‌نجام له‌به‌غدا گه‌ڕایه‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10344 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10344 Sun, 21 May 2017 20:23:05 GMT ڕه‌نج تاڵیب
وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌ردانی به‌غدای كردو به‌بێ هیچ به‌ڵێنێك له‌باره‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران، گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێم، سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رپرسانی عیراق بڕیاریانداوه‌ بۆ ئه‌مساڵی بڕێكی كه‌م له‌ گه‌نمی جوتیاران وه‌ربگرن.

فاروق عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری دانه‌وێڵه‌ له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رۆكی ئه‌و وه‌فده‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كرد، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: حكومه‌تی عیراق بۆ ئه‌مساڵیش گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ره‌خنه‌مان له‌ بڕه‌كه‌ی هه‌بوو، كه‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ساڵی پار، بڕێكی كه‌متر وه‌رده‌گرێت، وه‌زیری كشتوكاڵیش به‌دواداچوونی زیاتر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌كات.

وتیشی:" به‌رپرسانی عیراق هیچ به‌ڵێنێكیان به‌ئێمه‌ نه‌دا، ئه‌وان سورن له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ی له‌مساڵدا ته‌نها 440 هه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم وه‌ربگرن".

زانیاری زیاتریشی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان به‌غداو هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو، وتی: "ئه‌وان ڕه‌تیانكرده‌وه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ی ساڵه‌كانی 2016 و 2015 و 2014 گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم وه‌ربگرن، به‌ڵكو پێیان باشبوو ساڵی 2009 وه‌ك نمونه‌ وه‌ربگیرێت، كه‌ ئه‌و ساڵه‌ش بڕه‌كه‌ی زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام ئێمه‌ داوای وه‌رگرتنی 850 هه‌زار تۆنمان كرد".

سه‌باره‌ت به‌ڕێگه‌چاره‌ش بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران، فاروق عه‌لی ئاشكرایكرد: ئێستا له‌بازاڕه‌كان گه‌نمی جوتیاران به‌نرخی 400 هه‌زار دینار ده‌كڕدرێته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق به‌ 560 هه‌زار دینار وه‌ری ده‌گرێت، بۆیه‌ له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجامبوون، جوتیاران ده‌توانن به‌و شێوازه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه‌.

وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم بێ ئه‌نجام له‌به‌غدا گه‌ڕایه‌وه‌

گۆڕان له‌سه‌ر هۆها كێشان له‌ئه‌مینداری یه‌كگرتوو هاته‌ده‌نگ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10343 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10343 Sun, 21 May 2017 20:02:27 GMT شاهۆ خواره‌حم
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر هۆها كێشان له‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و  سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و حاڵه‌ته‌ی روویدا، به‌ده‌ر بووه‌ له‌هه‌ڵوێستی گۆڕان و یه‌كگرتووش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك له‌ ئێمه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی پێخۆش نه‌بووه‌و ئه‌وان به‌براو پشتی خۆمان ده‌زانین.

دوێنێ 20ی ئایار، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتاری سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گردی زه‌رگه‌ته‌، به‌شێك له‌لایه‌نگران و هه‌وادارانی گۆڕان هۆ هایان كێشا، ئه‌مه‌ش یه‌كگرتووی ئیسلامی نیگه‌ران كردو ته‌نانه‌ت له‌كاتی وتاره‌كه‌شدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی وتی: "له‌ڕه‌شتی كاك نه‌وشیرواندا نه‌بووه‌ رێز له‌میوان نه‌گرێت".

د.ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ SNNی راگه‌یاند: ئه‌و حاڵه‌ته‌ی روویدا، به‌ده‌ر بووه‌ له‌هه‌ڵوێستی گۆڕان، ئه‌گه‌ر له‌ملاو له‌ولا یه‌كێك قسه‌یه‌كی كردبێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لێی به‌رپرس نییه‌و پێی ناخۆش بووه‌، وه‌كو گۆڕان سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌سه‌ریان كردوینه‌ته‌وه‌و دڵنه‌واییان كردین.

وتیشی: "براده‌رانی یه‌كگرتوو دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌و یه‌ك كه‌س له‌بزوتنه‌وه‌كه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی پێخۆش نه‌بووه‌ كه‌ یه‌ك وشه‌ بوترێت و دڵی هاووڵاتییه‌ك له‌كه‌دار بكرێت، ئێمه‌ سوپاسی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین ده‌كه‌ین كه‌ خۆی و براده‌ره‌كانی هاتوون بۆ پرسه‌كه‌مان، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین دڵی شتێك نه‌كات به‌رامبه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌كه‌مان".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێبوردن ده‌كات له‌یه‌كگرتوو یان سه‌ردانی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن، د.ره‌ئوف عوسمان وتی: "گۆڕان قسه‌ی واینه‌كردووه‌ تا داوای لێبوردن بكات، كۆمه‌ڵێك گه‌نج ئه‌و كاره‌یان كردووه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌عاتیفه‌وه‌ بووبێت".

وتیشی: "هه‌میشه‌ یه‌كگرتوو به‌براو پشتی خۆمان ده‌زانین، چونكه‌ ئه‌وان به‌پێی ئیسلامییه‌كان داوای ئاشته‌وایی و برایه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها متمانه‌مان پێیانه‌و له‌گه‌ڵماندابوون بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و پاكێجانه‌ی له‌ڕابردووماندا هه‌مان بووه‌".

گۆڕان له‌سه‌ر هۆها كێشان له‌ئه‌مینداری یه‌كگرتوو هاته‌ده‌نگ

مه‌راسیمه‌كه‌ی سلێمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10342 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10342 Sun, 21 May 2017 19:14:37 GMT شاھۆ خوارەحم
بڕیار بوو رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شی فریاكه‌وتن له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی، مه‌راسیمێك سازبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، مه‌راسیمه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی له‌به‌شه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، له‌م مانگه‌وه‌ بڕێك هاوكارییان پێده‌ده‌رێت.

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، به‌ SNNی راگه‌یاند: ئاماده‌كاری ته‌واو له‌ڕووی پزیشك و كارمه‌ندو پێداویستی پزیشكییه‌وه‌، بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی فریاكه‌وتن له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار كراوه‌و ڕۆژی سێشه‌مه‌ش 23ی ئایار، نه‌خۆشخانه‌كه‌ پێشوازی له‌هه‌موو حاڵه‌تێكی فریاكه‌وتن ده‌كات.

وتیشی:" به‌رنامه‌مان وابوو به‌شی فریاكه‌وتن له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌ڕێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌و فراواندا بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی كاره‌ساتی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌، هیچ ڕێوڕه‌سمێكی ئاهه‌نگێڕان ناكرێت".

سه‌باره‌ت به‌ستافی به‌شه‌كه‌، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د وتی: "به‌هه‌موو ماندووبوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، سه‌ندیكاكان و كارمه‌ندان و دڵسۆزان له‌مه‌ڵبه‌ندو بنكه‌كانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان، ستافێكی نوێ بۆ به‌شی فریاكه‌وتن له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار دروستكرداوه‌".

روونیشیكرده‌وه‌، به‌شێك له‌ستافه‌كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنیشمان پێدراوه‌ (50) كارمه‌ندمان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ دابمه‌زرێنن.

وتیشی: " به‌شی فریاكه‌وتن شوێنێكی هه‌ستیاره‌و ماندبوونی زۆری تێدایه‌، بۆیه‌ له‌م مانگه‌وه‌ له‌و پاره‌ی هاندانانه‌ی هه‌مانه‌، هاوكاری پزیشكان و كارمه‌ندانی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائێستا بڕه‌كه‌ی دیارینه‌كراوه‌".

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ره‌تیشیكرده‌وه‌ به‌شی فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی دابخرێت، وتیشی: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌شێوازێكی مۆدێرن نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌شه‌ نۆژه‌نكراوه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

مه‌راسیمه‌كه‌ی سلێمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

یه‌كێتی له‌سه‌ر چوونی پێشمه‌رگه‌ی پارتی بۆناو حه‌شدی شه‌عبی هاته‌ده‌نگ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10341 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10341 Sun, 21 May 2017 18:49:15 GMT بەشی ھەواڵ
یه‌كێتی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی پارتی به‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ دێته‌ ده‌نگ و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش داوایان لێده‌كات سه‌نگه‌ری به‌رگری چۆڵ نه‌كه‌ن.

ساڵح گه‌رگه‌ری، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی پارتی له‌گه‌ڵ 100 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌، له‌ناوچه‌ شنگال سه‌نگه‌ریان بۆناو حه‌شدی شه‌عبی گواسته‌وه‌، پارتی فه‌وجه‌كه‌یانی بۆ هێڵی دواوه‌ پاشه‌كشه‌ پێكردووه‌و له‌سحێلا جێگیری كردوون.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، ڕۆژانه‌ خه‌ڵك و چه‌كداری هێزه‌كان په‌یوه‌ندیی به‌ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌كارێكی نه‌گونجاوو خراپیشی ده‌زانێت، به‌ڵام ده‌ڵێت: "هاوڵاتیان به‌گشتی له‌ده‌ست هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ نیگه‌ران و توڕه‌ن، بۆیه‌ به‌به‌رده‌وامی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ جێده‌هێڵن و ده‌چنه‌ ناو حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، له‌هه‌موو بارێكیشدا ئه‌و كاره‌ قبوڵكراو نییه‌".

سه‌باره‌ت به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و فه‌رماندانه‌ی ده‌چنه‌ ناو حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌، ساڵح گه‌رگه‌ری وتی: "هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ناكرێت، چونكه‌ كه‌سێك كه‌ ده‌ڕواته‌ ناو حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌ی خۆی تا بتوانرێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدرێت".

له‌په‌یامێكیشدا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگ، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی ده‌ڵێت: "پێشمه‌رگه‌ به‌رگری له‌خاكی كوردستان و میلـله‌تی كورد ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كیش هه‌ڵسوكه‌وتی خراپیان له‌گه‌ڵ بكات، ده‌كرێت له‌فه‌وجێكه‌وه‌ بۆ فه‌وجێكی تر خۆیان بگوازنه‌وه‌، نه‌ك به‌ یه‌كجاری سه‌نگه‌ری به‌رگری چۆڵ بكه‌ن".

یه‌كێتی له‌سه‌ر چوونی پێشمه‌رگه‌ی پارتی بۆناو حه‌شدی شه‌عبی هاته‌ده‌نگ

وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌مشێوه‌یه‌ كێشه‌ی كاره‌با كۆتایی دێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10340 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10340 Sun, 21 May 2017 18:36:39 GMT ڕه‌نج تاڵیب
وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ڵمه‌تێكی نوێ بۆ نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر كاره‌با ده‌ستپێده‌كات و بریكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌میی كاره‌با ئاشكرا ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت:" ته‌نها له‌شاری هه‌ولێر شه‌ش هه‌زار سه‌رپێچیكردنه‌ سه‌ر كاره‌بای نیشتمانیمان بڕیوه‌".

هۆگر شاڵی، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: باشترین كار له‌ئێستادا بۆ زیادكردنی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان، بڕینی سه‌رپێچییه‌كانه‌، كه‌ 35%ی كاره‌بای هه‌رێم به‌هۆی سه‌رپێچی و خراپ به‌كارهێنانه‌وه‌ به‌فێڕۆ ده‌ڕوات.

وتیشی: " ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ چاك بكه‌ین، ئه‌و 2600 مێگاواتی به‌رهه‌مهێنانه‌ی ئێستا، به‌شی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ناوبراو نمونه‌ی به‌وه‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌وڵاتی ئوردن هێنده‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی هه‌رێم كاره‌با به‌كارده‌هێندرێت، كه‌چی 24 كاتژمێر كاره‌بای به‌رده‌وامیان هه‌یه‌".

هۆكارێكی تری زیاد به‌كارهێنانی كاره‌بای له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ بۆ هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌و وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی كاره‌با هه‌رزانه‌، خه‌ڵك بۆ هه‌موو شت كاره‌با به‌كارده‌هێنێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان هاوكارمان بن له‌لای خۆیانه‌وه‌، ده‌ست به‌كاره‌باوه‌ بگرن و زیاد له‌پێویست به‌كاری نه‌هێنن، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با زیاتر ده‌كه‌ین".

هۆگر شاڵی ئاماژه‌ی به‌هه‌ڵمه‌تێكی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانیش كردو ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو: له‌هه‌ولێره‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی زۆر به‌هێزمان به‌هاوكاری زێره‌ڤانی و پۆلیس و قائیقمامیه‌ت ده‌ستپێكردووه‌، بۆبڕینی سه‌رجه‌م زیاده‌ڕۆییه‌كان و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شمان زۆر توندتر ده‌بێت له‌وه‌ی پێشوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێك به‌ده‌ر نییه‌ له‌سه‌رپێچی و زیاده‌ڕۆییه‌كان، به‌ڵام له‌ساڵی رابردوو زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار سه‌رپێچیمان ته‌نها له‌شاری هه‌ولێر بڕیوه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌مشێوه‌یه‌ كێشه‌ی كاره‌با كۆتایی دێت

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان راده‌گه‌یه‌نێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10339 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10339 Sun, 21 May 2017 17:46:55 GMT ڕه‌نج تاڵیب
هه‌ردوو لیژنه‌ی بینینی مانگی هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ده‌ن، ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ری زۆره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان".

سه‌لام كه‌ریم سیدان، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم و ئه‌ندامی لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ 25ی ئه‌م مانگه‌، لیژنه‌ی بینینی مانگ كۆده‌بێته‌وه‌ تا چاودێری مانگ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر مانگ بیندرا، ئه‌وا ڕۆژی هه‌ینی ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان، ئه‌گه‌رنا ڕۆژی شه‌ممه‌ 27ی ئایار یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ناوبراو ره‌تیشیكرده‌وه‌ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، پشت به‌بۆچوونی فه‌له‌كناسه‌كان ببه‌ستن،  وتیشی: "ئێمه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی عیراق داده‌نیشین، زۆرجاریش له‌كاتی دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان یان یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌و مانگه‌، ئێمه‌ مانگمان بینیووه‌و به‌غدامان ئاگاداركردۆته‌وه‌، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان ئێمه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه‌.

راشیگه‌یاند:" هیچ كاتێكیش له‌سه‌ر بڕیاری عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ ڕۆژو بۆنه‌ ئاینییه‌كان دیاریناكه‌ین، به‌دوورو نزیكیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌و وڵاته‌وه‌ نییه‌.

سه‌لام كه‌ریم سیدان ئاشكراشیكرد: ئه‌گه‌ری زۆره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 27ی ئایار بكرێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان راده‌گه‌یه‌نێت

دواین نرخی دۆلارو نه‌وت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10338 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10338 Sun, 21 May 2017 17:25:23 GMT بەشی ھەواڵ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20ی ئایار، له‌كاتی داخستنی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عیراقی دابه‌زی و نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌جێگیری مایه‌وه‌.

كۆمپانیای پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100دۆلاری ئه‌مریكی 125 هه‌زارو 300 دینار.

100یۆرۆ 140 هه‌زار دینار.

100پاوه‌ن 162 هه‌زار دینار.

100هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 33 هه‌زارو 500 دینار.

100لیره‌ی توركی 36 هه‌زارو 500 دینار.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی دارو له‌هه‌رێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عیراقی 125 هه‌زارو 400 دیناربوو.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، به‌هۆی نه‌بوونی بۆرسه‌وه‌، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ نرخی نه‌وت به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌(53) دۆلارو (79) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دواین نرخی دۆلارو نه‌وت

فازڵ میرانی هاوخه‌می بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رده‌بڕێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10337 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10337 Sun, 21 May 2017 16:18:26 GMT بەشی ھەواڵ
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی له‌و جۆره‌ش به‌قسه‌ی من یان كه‌سێك له‌فه‌یسبوك بچوك نابێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 21ی ئایاری 2017، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه‌ له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، فازڵ میرانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی به‌ كۆچی دوایی رێكخه‌ری گۆڕان، راشیگه‌یاند:" كۆچی دوایی كه‌سایه‌تییه‌كی له‌وجۆره‌، ده‌بێته‌ هۆی نزیكبونه‌وه‌، ده‌شبێته‌ هۆكارێك بۆئه‌وه‌ی به‌خۆماندا بچینه‌وه‌، ئه‌و ڕێگه‌یه‌ له‌به‌رده‌م هه‌موومانه‌، ئه‌و رق و كینه‌یه‌ی دروستبووه‌ حه‌قه‌ هه‌موومان به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و كۆتاییان پێ بهێنین".

وتیشی: كاك نه‌وشیروان له‌ته‌مه‌نێكی گه‌نجدا ئێمه‌ی به‌جێهێشت، ده‌یتوانی سودی زۆر زیاتری هه‌بێت.

میرانی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ كه‌سایه‌تی وه‌ك كاك نه‌وشیروان، به‌قسه‌ی من یان كه‌سێك له‌فه‌یسبوك بچوك نابێت، ناشكرێت له‌ئۆغركردنی قسه‌ی به‌ناوه‌وه‌ بكه‌ین.

فازڵ میرانی هاوخه‌می بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رده‌بڕێت

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10336 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10336 Sun, 21 May 2017 16:09:30 GMT پێشکەوت عەبدوڵڵا
 به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی دووه‌م رۆژی پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم ده‌رده‌بڕێت، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌و پره‌نسیپ و به‌رنامه‌یه‌ ناكه‌ین كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا دایڕشتووه‌.

ئه‌مڕۆ 21ی ئایاری 2017، به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێر، مسته‌فا سه‌ید قادر به‌رپرسی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، راگه‌یاندراوی بزوتنه‌وه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و  رایگه‌یاند:" له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا ئێمه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمانوایه‌،‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ، له‌ سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و رێزگرتن له‌ ئیراده‌ی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌كان، رێگایه‌كی دروست و پاڵنه‌رێكی به‌هێزه‌ بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی خواسته‌كانمان. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌ی چاره‌سه‌‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: كاك نه‌وشیروان راسته‌ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، به‌ڵام به‌ كۆچی دوایی ئه‌و، زیانێكی گه‌و‌ره‌ به‌ر هه‌مومان كه‌وت. چونكه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی نیشتیمانی بو، به‌ درێژایی مێژوی خه‌باتی، بۆ چاكه‌ی گشتی هه‌وڵیدا، خاوه‌ندارێتی كاك نه‌وشیروان بۆ هه‌مو هاوڵاتیان و كوردستانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گۆڕانخوازانه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی سه‌ركرده‌كه‌یان له‌به‌رچاو بگرن و بیپارێزن و به‌ گه‌وره‌یی بیهێڵنه‌وه‌.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسی هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشی كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له‌ مه‌راسیمی ناشتنی نه‌وشیروان مسته‌فاو به‌شداریكردنیان له‌ پرسه‌كه‌یدا.

هه‌روه‌ك داوای لێبوردنیشیان كردووه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌و دڵگه‌رمی و خه‌می قوڵی هاوڵاتیانه‌وه‌، كه‌موكورتییه‌ك له‌كاتی به‌خاك سپاردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌رامبه‌ر چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك رویدا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرسه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه‌ له‌مزگه‌وتی سه‌واف له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، شۆڕش حاجی وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌به‌شێك له‌وێستگه‌كانی ژیانی سیاسیی نه‌وشیروان مسته‌فا كردو سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیشی كرد كه‌ به‌شداری پرسه‌كه‌یان كردووه‌و رایگه‌یاند: به‌ڵێن به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین ئه‌و پره‌نسیپ و به‌رنامه‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دایڕشتووه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین.

وتیشی: "ئه‌و نه‌خشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ دانراوه‌ به‌وشێوه‌یه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین".

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوناك ده‌كرێنه‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10335 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10335 Sun, 21 May 2017 15:19:50 GMT كۆسار مه‌حمود
ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌یی ئیناره‌ دانانه‌وه‌ شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوناك ده‌كاته‌وه‌و نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌هه‌رێم هۆكاری ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات .

له‌چوارچێوه‌ی "پڕۆگرامی قودره‌" كه‌كردارێكی هه‌رێمیه‌و له‌لایه‌ن سندوقی هه‌رێمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریاو عیراق، پڕۆژه‌یه‌كی ڕوناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ 21ی ئایاری 2017 له‌دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، عه‌لی عوسمان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌كاله‌ت ڕاگه‌یاند: سوپاسی ڕێكخراوی GIZ ی سه‌ر به‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانی ده‌كه‌ین كه‌بودجه‌یان بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دابینكردوه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌شوێنی دانانی ئیناره‌، عه‌لی عوسمان وتیشی: "پرۆژه‌كه‌ ڕێگای نێوان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ناحیه‌ی سیروان ده‌گرێته‌وه‌و ئیناره‌ی تێدا داده‌نرێت بۆئه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌شه‌ودا زیاتر ئاسان بكات".

لای خۆشیه‌وه‌، خاتوو كلارێس نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاگه‌یاند: ئه‌مه‌ یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه‌ بۆهه‌ڵه‌بجه‌ له‌پاش به‌پارێزگا بوونی و جێی خۆشحاڵیه‌ كه‌خزمه‌تێك ده‌كه‌ین و یه‌كه‌مجاره‌ به‌راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌ ده‌كه‌ین و هیوادارین یه‌كه‌م و كۆتا پڕۆژه‌ نه‌بێت.

شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوناك ده‌كرێنه‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10334 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10334 Sun, 21 May 2017 14:22:58 GMT بەشی ھەواڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕانه‌گه‌یاندنی ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌دات و ڕاوێژكارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوونی ماته‌مینیه‌".

دڵشاد شه‌هاب ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌پرسه‌ی ماته‌مینی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌ی ماته‌مینی له‌ڕووی كرداریه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕانه‌گه‌یاندن و ڕاگه‌یاندنیش په‌یوه‌ست نییه‌ به‌هیچ بابه‌تێكه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خۆی له‌خۆیدا ماته‌مینیه‌.

وتیشی:" ئێمه‌ ئێستا له‌ماته‌مینیداین و زۆربه‌ی زۆری وه‌زیرو به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شدارن له‌پرسه‌ی كاك نه‌وشیروان".

داواشیكرد: هیچ بابه‌تێكی سیاسی تێكه‌ڵ به‌پرسه‌ی ماته‌مینی نه‌كرێت و ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو: تێكه‌ڵكردنی پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت پرسه‌ی ماته‌مینی به‌مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌كان كارێكی خراپه‌و نابێت له‌مكاتانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م پرسه‌ به‌ سیاسیی بكرێت.

حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
snnc.co

حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕانه‌گه‌یاندنی ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌دات و ڕاوێژكارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوونی ماته‌مینیه‌".

دڵشاد شه‌هاب ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌پرسه‌ی ماته‌مینی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌ی ماته‌مینی له‌ڕووی كرداریه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕانه‌گه‌یاندن و ڕاگه‌یاندنیش په‌یوه‌ست نییه‌ به‌هیچ بابه‌تێكه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خۆی له‌خۆیدا ماته‌مینیه‌.

وتیشی:" ئێمه‌ ئێستا له‌ماته‌مینیداین و زۆربه‌ی زۆری وه‌زیرو به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شدارن له‌پرسه‌ی كاك نه‌وشیروان".

داواشیكرد: هیچ بابه‌تێكی سیاسی تێكه‌ڵ به‌پرسه‌ی ماته‌مینی نه‌كرێت و ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو: تێكه‌ڵكردنی پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت پرسه‌ی ماته‌مینی به‌مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌كان كارێكی خراپه‌و نابێت له‌مكاتانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م پرسه‌ به‌ سیاسیی بكرێت.

]]>
په‌یامێك له‌په‌رله‌مانه‌وه‌.."قبوڵمانه‌ پێمان بوترێت ماوه‌به‌سه‌رچوو" http://www.snnc.co/news.aspx?id=10333 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10333 Sun, 21 May 2017 14:17:53 GMT هێرۆ یاسین شه‌ش مانگی‌ دیكه‌ ماوه‌ی‌ یاسایی كاركردنی‌ په‌رله‌مان كۆتایی دێت، له‌ئێستاشدا په‌رله‌مان په‌كخراوه‌و نازانرێت تائه‌وكاته‌ كاراده‌كرێته‌وه‌ یاخود نا، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌كان نه‌كرێت به‌دڵنیایه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت، ده‌شڵێت:"قبوڵمانه‌ پێمان بوترێت په‌رله‌مانی به‌سه‌رچوو".

شوان محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ڕۆژی 16ی‌ تشرینی‌ دوه‌می‌ 2017 په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر تائه‌وكاته‌ ڕێكه‌وتنی سیاسی یان بڕیاری هه‌ڵبژاردن نه‌درێت به‌دڵنیایه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت".

وتیشی:"له‌دوای‌ ئه‌وكاته‌ش په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش كار به‌ڕێكه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رده‌وامده‌بێت تاهه‌ڵبژاردنی داهاتوو".

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ش قبوڵیانه‌ پێیان بوترێت په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچوو، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ پارتی‌ ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن نه‌كرێت و ماوه‌كه‌ی درێژنه‌كرێته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ به‌په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ ناوده‌برێت و ئێمه‌ش قبوڵمانه‌ پێمان بوترێت ماوه‌به‌سه‌رچوو".

په‌یامێك له‌په‌رله‌مانه‌وه‌.."قبوڵمانه‌ پێمان بوترێت ماوه‌به‌سه‌رچوو"
snnc.co

شه‌ش مانگی‌ دیكه‌ ماوه‌ی‌ یاسایی كاركردنی‌ په‌رله‌مان كۆتایی دێت، له‌ئێستاشدا په‌رله‌مان په‌كخراوه‌و نازانرێت تائه‌وكاته‌ كاراده‌كرێته‌وه‌ یاخود نا، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌كان نه‌كرێت به‌دڵنیایه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت، ده‌شڵێت:"قبوڵمانه‌ پێمان بوترێت په‌رله‌مانی به‌سه‌رچوو".

شوان محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ڕۆژی 16ی‌ تشرینی‌ دوه‌می‌ 2017 په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر تائه‌وكاته‌ ڕێكه‌وتنی سیاسی یان بڕیاری هه‌ڵبژاردن نه‌درێت به‌دڵنیایه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت".

وتیشی:"له‌دوای‌ ئه‌وكاته‌ش په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش كار به‌ڕێكه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رده‌وامده‌بێت تاهه‌ڵبژاردنی داهاتوو".

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ش قبوڵیانه‌ پێیان بوترێت په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچوو، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ پارتی‌ ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن نه‌كرێت و ماوه‌كه‌ی درێژنه‌كرێته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ به‌په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ ناوده‌برێت و ئێمه‌ش قبوڵمانه‌ پێمان بوترێت ماوه‌به‌سه‌رچوو".

]]>
وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با كۆبونه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ ده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10332 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10332 Sun, 21 May 2017 13:41:51 GMT شادان حه‌سه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با له‌باره‌ی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت"له‌دوو ڕۆژی‌ داهاتودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ له‌سه‌ر دۆخی‌ كاره‌با ده‌كرێت".

ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند"له‌داهاتودا به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی‌ كاره‌با زیادده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌".

وتیشی‌"تا دوێنێ 20ی‌ ئایار توانراوه‌ (12 بۆ 13) كاتژمێر كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ به‌هاوڵاتیان بدرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌  خواسته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ كه‌مبێته‌وه‌ بۆ  نزیكه‌ی‌ 11 كاتژمێر، چونكه‌ بڕی‌ به‌رهه‌مهێنان  زیادناكات و ئێستاش توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ بڕی‌ دوو هه‌زارو 400 مێگاوات كاره‌بامان هه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌كاته‌كانی‌ كاره‌با له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆنترۆڵی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌دوو ڕۆژی‌ داهاتودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ كاره‌با ئه‌نجامده‌درێت و بڕیاری‌ نوێ له‌باره‌ی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانیه‌وه‌ ده‌درێت، "چونكه‌ مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا كه‌متریش بێته‌وه‌".

وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با كۆبونه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ ده‌كات
snnc.co

وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با له‌باره‌ی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت"له‌دوو ڕۆژی‌ داهاتودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ له‌سه‌ر دۆخی‌ كاره‌با ده‌كرێت".

ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند"له‌داهاتودا به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی‌ كاره‌با زیادده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌".

وتیشی‌"تا دوێنێ 20ی‌ ئایار توانراوه‌ (12 بۆ 13) كاتژمێر كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ به‌هاوڵاتیان بدرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌  خواسته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ كه‌مبێته‌وه‌ بۆ  نزیكه‌ی‌ 11 كاتژمێر، چونكه‌ بڕی‌ به‌رهه‌مهێنان  زیادناكات و ئێستاش توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ بڕی‌ دوو هه‌زارو 400 مێگاوات كاره‌بامان هه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌كاته‌كانی‌ كاره‌با له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆنترۆڵی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌دوو ڕۆژی‌ داهاتودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ كاره‌با ئه‌نجامده‌درێت و بڕیاری‌ نوێ له‌باره‌ی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانیه‌وه‌ ده‌درێت، "چونكه‌ مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا كه‌متریش بێته‌وه‌".

]]>
یه‌كێتیی په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپاو حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10331 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10331 Sun, 21 May 2017 13:34:47 GMT بەشی ھەواڵ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر قه‌زای‌ خورماتوو ئاشكراده‌كات و به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیش ده‌ڵێت:"داعش جموجوڵی‌ جدی‌ ده‌ستپێكردۆته‌وه‌ له‌سنوره‌كه‌دا"، هاوكات په‌یامێكیش ئاراسته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عیراق و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌كات.

حه‌سه‌ن بارام جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "داعش مه‌ترسیه‌كی‌ جدیه‌ تائێستاش، چونكه‌ خورماتوو هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ كه‌ركوك و دیاله‌و بۆخۆیشی‌ به‌شێكیشه‌ له‌سه‌ڵاحه‌دین، هاوكات هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ زنجیره‌ چیاكان و دۆڵی حه‌مرین كه‌ عه‌ره‌بێكی زۆری‌ سوننه‌ی‌ لێیه‌، ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ زیادبونی داعش و مه‌ترسیه‌كانی‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی‌ وت:"هه‌ندێك ناوچه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ تیرۆریستانی‌ داعش بۆته‌ په‌ناگه‌و به‌قوڵایی چونه‌ته‌ ناویه‌وه‌، ئه‌وه‌ واده‌كات به‌ئاسانی داموده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌توانن پێی بگه‌ن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌و جموجوڵه‌ی‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌بوو كه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی‌ درا، ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنێت داعش تائێستا مه‌ترسی جدیی و گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر خورماتوو.

حه‌سه‌ن بارام به‌پێویستی‌ زانی‌، "پێشمه‌رگه‌ سنوره‌كان توندوتۆڵ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ داعش نه‌توانێت به‌ئاسانی‌ جموجوڵه‌كانی‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌، له‌ئێستادا پێویسته‌ هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی سه‌نگه‌ره‌كان توندتۆڵبكه‌نه‌وه‌و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ داعش له‌سنوره‌كه‌ دوربخه‌نه‌وه‌.

یه‌كێتیی په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپاو حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌كات
snnc.co

یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر قه‌زای‌ خورماتوو ئاشكراده‌كات و به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیش ده‌ڵێت:"داعش جموجوڵی‌ جدی‌ ده‌ستپێكردۆته‌وه‌ له‌سنوره‌كه‌دا"، هاوكات په‌یامێكیش ئاراسته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عیراق و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌كات.

حه‌سه‌ن بارام جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "داعش مه‌ترسیه‌كی‌ جدیه‌ تائێستاش، چونكه‌ خورماتوو هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ كه‌ركوك و دیاله‌و بۆخۆیشی‌ به‌شێكیشه‌ له‌سه‌ڵاحه‌دین، هاوكات هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ زنجیره‌ چیاكان و دۆڵی حه‌مرین كه‌ عه‌ره‌بێكی زۆری‌ سوننه‌ی‌ لێیه‌، ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ زیادبونی داعش و مه‌ترسیه‌كانی‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی‌ وت:"هه‌ندێك ناوچه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ تیرۆریستانی‌ داعش بۆته‌ په‌ناگه‌و به‌قوڵایی چونه‌ته‌ ناویه‌وه‌، ئه‌وه‌ واده‌كات به‌ئاسانی داموده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌توانن پێی بگه‌ن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌و جموجوڵه‌ی‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌بوو كه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی‌ درا، ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنێت داعش تائێستا مه‌ترسی جدیی و گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر خورماتوو.

حه‌سه‌ن بارام به‌پێویستی‌ زانی‌، "پێشمه‌رگه‌ سنوره‌كان توندوتۆڵ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ داعش نه‌توانێت به‌ئاسانی‌ جموجوڵه‌كانی‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌، له‌ئێستادا پێویسته‌ هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی سه‌نگه‌ره‌كان توندتۆڵبكه‌نه‌وه‌و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ داعش له‌سنوره‌كه‌ دوربخه‌نه‌وه‌.

]]>
له‌باره‌ی‌ زۆربونی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندامه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هاته‌ده‌نگ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10330 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10330 Sun, 21 May 2017 13:18:16 GMT شادان حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به‌زۆربونی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌ی‌ پزیشك و كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ له‌دایكبونه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هاته‌ده‌نگ و وته‌بێژی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دورن له‌ڕاستیه‌وه‌، چونكه‌ تائێستا ئێمه‌ ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ باسده‌كرێن".

د.خاڵس قادر وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "هیچ ئامارێك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت به‌هۆی‌ پزیشك و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ له‌دایكبونه‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام زیادیكردوه‌، به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ حاڵه‌ت ڕوبدات، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش نه‌بۆته‌ دیارده‌و ناكرێت بوترێت هۆكارن بۆ زیادبونی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام".

وتیشی‌:"ئاگاداریش نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ حاڵه‌تی‌ له‌و شێوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ هه‌رێم  ڕویدابێت، به‌هۆی‌ پزیشكه‌وه‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام  هه‌بوبێت و ڕێژه‌كه‌ زیادیكردبێت".

باسی‌ له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی‌ تاك هه‌بوبێت یان ڕویدابێت ناكرێت بوترێت ڕێژه‌ی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام زیادیكردوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێمانوایه‌ ئه‌وانه‌ی‌ باسی‌ هه‌بونی‌ حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن، ئامارێكیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنن به‌هۆی‌ پزیشكه‌وه‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام زیادیكردوه‌".

له‌باره‌ی‌ زۆربونی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندامه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هاته‌ده‌نگ
snnc.co

سه‌باره‌ت به‌زۆربونی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌ی‌ پزیشك و كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ له‌دایكبونه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هاته‌ده‌نگ و وته‌بێژی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دورن له‌ڕاستیه‌وه‌، چونكه‌ تائێستا ئێمه‌ ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ باسده‌كرێن".

د.خاڵس قادر وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "هیچ ئامارێك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت به‌هۆی‌ پزیشك و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ له‌دایكبونه‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام زیادیكردوه‌، به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ حاڵه‌ت ڕوبدات، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش نه‌بۆته‌ دیارده‌و ناكرێت بوترێت هۆكارن بۆ زیادبونی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام".

وتیشی‌:"ئاگاداریش نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ حاڵه‌تی‌ له‌و شێوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ هه‌رێم  ڕویدابێت، به‌هۆی‌ پزیشكه‌وه‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام  هه‌بوبێت و ڕێژه‌كه‌ زیادیكردبێت".

باسی‌ له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی‌ تاك هه‌بوبێت یان ڕویدابێت ناكرێت بوترێت ڕێژه‌ی‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام زیادیكردوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێمانوایه‌ ئه‌وانه‌ی‌ باسی‌ هه‌بونی‌ حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن، ئامارێكیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنن به‌هۆی‌ پزیشكه‌وه‌ منداڵی‌ كه‌مئه‌ندام زیادیكردوه‌".

]]>
له‌ڕێگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ سێ‌ پرۆژه‌ له‌سلێمانی‌ جێبه‌جێده‌كرێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10329 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10329 Sun, 21 May 2017 12:31:43 GMT سۆران سه‌عید حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیا له‌چوارچێوه‌ی‌ پرۆگرامی‌ قودره‌دا و له‌رێگه‌ی‌ رێكخراوی‌ GIZه‌وه‌ سێ‌ پرۆژه‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێ‌ ده‌كات و ئه‌مڕۆش گرێبه‌ستی پڕۆژه‌كان واژۆكرا.

ئه‌مڕۆ 21ی‌ ئایار، له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر قه‌ڵادزێی‌ له‌بری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و خانم كلاریس پاستوری‌ نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌هه‌رێم و خانم جێنی‌ هۆرنش به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌كانی‌ رێكخراوی‌ GIZ له‌هه‌رێم و میران محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌، گرێبه‌ستی‌ پرۆژه‌كه‌كان واژۆكران.

به‌پێی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ بودجه‌ی‌ 148,299 یورۆ  سێ‌ پرۆژه‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كرێت، پرۆژه‌كانیش بریتین له‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ كاره‌بای‌ رانییه‌ به‌بڕی‌ 49,843 هه‌زار یورۆ ، پرۆژه‌ی‌ راكێشانی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كی‌ راپه‌رێن سلێمانی‌ به‌ بڕی‌ 49,123 هه‌زار یورۆ، پرۆژه‌ی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ چاودێری‌ ورد(عنایه‌ مركزه‌) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵانی‌ سلێمانی‌ به‌ بڕی‌ 49,253 هه‌زار یورۆ.

له‌ لێدوانێكشدا عومه‌ر قه‌ڵادزێی‌  رایگه‌یاند: وه‌ك پارێزگای‌ سلێمانی‌ سوپاسی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانی‌ و ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌كه‌ین و كاره‌كه‌یان به‌رز ده‌نرخێنین و ئومێده‌وارین به‌پێی‌ توانا له‌م كاته‌دا كه‌ باری‌ ئابوری‌ هه‌رێم ناهه‌مواره‌ هاوكاریمان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانین زیاتر خزمه‌تی‌ هاووڵاتیان و ئاواره‌كان بكه‌ین.

له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌، خانم كلاریس نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان وتی‌: هه‌رچه‌نده‌ بڕی‌ بودجه‌كه‌ دیاریكراوه‌و زۆرنییه‌، به‌ڵام خۆشحاڵین بتوانین كه‌لێنێك له‌ كه‌موكوڕییه‌كان پڕبكه‌ینه‌وه‌و هاوكاری‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكه‌ین.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆگرامی‌ قودره‌و له‌لایه‌ن سندوقی‌ هه‌رێمی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ سوری‌MADAD trust fund ته‌رخانكراوه‌، كه‌ تیدا 87ملیۆن یورۆ بۆ هاوكاری‌ عیراق ته‌رخانكراوه‌و له‌و بڕه‌ش 20 ملیون یورۆ به‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌وێت.ئه‌مه‌ش له‌به‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان باوه‌شی‌ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ په‌نابه‌ری‌ سوری‌ و ئاواره‌ی‌ ناوچه‌ نائارامه‌كانی‌ عیراق.

خانم كلاریس ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌هه‌موو بوارێكدا چی‌ له‌ڕووی‌ سیاسییه‌وه‌ چی‌ له‌ڕووی‌ پرۆژه‌و بواره‌كانی‌ تر. 

له‌ڕێگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ سێ‌ پرۆژه‌ له‌سلێمانی‌ جێبه‌جێده‌كرێت
snnc.co

حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیا له‌چوارچێوه‌ی‌ پرۆگرامی‌ قودره‌دا و له‌رێگه‌ی‌ رێكخراوی‌ GIZه‌وه‌ سێ‌ پرۆژه‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێ‌ ده‌كات و ئه‌مڕۆش گرێبه‌ستی پڕۆژه‌كان واژۆكرا.

ئه‌مڕۆ 21ی‌ ئایار، له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر قه‌ڵادزێی‌ له‌بری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و خانم كلاریس پاستوری‌ نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌هه‌رێم و خانم جێنی‌ هۆرنش به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌كانی‌ رێكخراوی‌ GIZ له‌هه‌رێم و میران محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌، گرێبه‌ستی‌ پرۆژه‌كه‌كان واژۆكران.

به‌پێی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ بودجه‌ی‌ 148,299 یورۆ  سێ‌ پرۆژه‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كرێت، پرۆژه‌كانیش بریتین له‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ كاره‌بای‌ رانییه‌ به‌بڕی‌ 49,843 هه‌زار یورۆ ، پرۆژه‌ی‌ راكێشانی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كی‌ راپه‌رێن سلێمانی‌ به‌ بڕی‌ 49,123 هه‌زار یورۆ، پرۆژه‌ی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ چاودێری‌ ورد(عنایه‌ مركزه‌) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵانی‌ سلێمانی‌ به‌ بڕی‌ 49,253 هه‌زار یورۆ.

له‌ لێدوانێكشدا عومه‌ر قه‌ڵادزێی‌  رایگه‌یاند: وه‌ك پارێزگای‌ سلێمانی‌ سوپاسی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانی‌ و ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌كه‌ین و كاره‌كه‌یان به‌رز ده‌نرخێنین و ئومێده‌وارین به‌پێی‌ توانا له‌م كاته‌دا كه‌ باری‌ ئابوری‌ هه‌رێم ناهه‌مواره‌ هاوكاریمان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانین زیاتر خزمه‌تی‌ هاووڵاتیان و ئاواره‌كان بكه‌ین.

له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌، خانم كلاریس نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان وتی‌: هه‌رچه‌نده‌ بڕی‌ بودجه‌كه‌ دیاریكراوه‌و زۆرنییه‌، به‌ڵام خۆشحاڵین بتوانین كه‌لێنێك له‌ كه‌موكوڕییه‌كان پڕبكه‌ینه‌وه‌و هاوكاری‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكه‌ین.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆگرامی‌ قودره‌و له‌لایه‌ن سندوقی‌ هه‌رێمی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ سوری‌MADAD trust fund ته‌رخانكراوه‌، كه‌ تیدا 87ملیۆن یورۆ بۆ هاوكاری‌ عیراق ته‌رخانكراوه‌و له‌و بڕه‌ش 20 ملیون یورۆ به‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌وێت.ئه‌مه‌ش له‌به‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان باوه‌شی‌ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ په‌نابه‌ری‌ سوری‌ و ئاواره‌ی‌ ناوچه‌ نائارامه‌كانی‌ عیراق.

خانم كلاریس ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌هه‌موو بوارێكدا چی‌ له‌ڕووی‌ سیاسییه‌وه‌ چی‌ له‌ڕووی‌ پرۆژه‌و بواره‌كانی‌ تر. 

]]>
گۆڕان هه‌ڵوێستێكی‌ نوێ له‌به‌رامبه‌ر پارتی‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10328 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10328 Sun, 21 May 2017 11:46:11 GMT بەشی ھەواڵ دوای‌ سه‌ردانی وه‌فده‌ باڵاكه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی كوردستان بۆ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا, بزوتته‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ پارتی‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌بێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ ناكه‌ین".

قاره‌مان قادر په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "سه‌ردانی‌ وه‌فدی باڵای‌ پارتی‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ و به‌شداری له‌پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان گۆڕان و پارتی نابێت كه‌ به‌جۆرێك ببێته‌ هۆی ئاساییبونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان".

وتیشی‌:"پێشترش چه‌ندجارێك حاڵه‌تی‌ له‌و شێوه‌یه‌ ڕویداوه‌، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ری‌ نه‌بوه‌ له‌سه‌ر ئاساییبونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ گۆڕان ئه‌وه‌شی‌ وت:"بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سوره‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی‌ پێشتریی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌كانمان ناكه‌ین، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوانه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ دارایی، ده‌بێت چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیان بۆبكرێت".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ئه‌و به‌رنامانه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاری‌ له‌سه‌رده‌كات، سه‌رجه‌میان ڕێچكه‌ی‌ یاسایی خۆیان وه‌رگرتوه‌، بۆیه‌ سورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌، سه‌ردانی‌ ئه‌و وه‌فده‌ی‌ پارتیش بۆ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌به‌رنامه‌كانی‌ پاشگه‌زبێته‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی‌ یاسا هه‌نگاوبنێت".

گۆڕان هه‌ڵوێستێكی‌ نوێ له‌به‌رامبه‌ر پارتی‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت
snnc.co

دوای‌ سه‌ردانی وه‌فده‌ باڵاكه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی كوردستان بۆ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا, بزوتته‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ پارتی‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌بێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ ناكه‌ین".

قاره‌مان قادر په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "سه‌ردانی‌ وه‌فدی باڵای‌ پارتی‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ و به‌شداری له‌پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان گۆڕان و پارتی نابێت كه‌ به‌جۆرێك ببێته‌ هۆی ئاساییبونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان".

وتیشی‌:"پێشترش چه‌ندجارێك حاڵه‌تی‌ له‌و شێوه‌یه‌ ڕویداوه‌، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ری‌ نه‌بوه‌ له‌سه‌ر ئاساییبونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ گۆڕان ئه‌وه‌شی‌ وت:"بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سوره‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی‌ پێشتریی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌كانمان ناكه‌ین، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوانه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ دارایی، ده‌بێت چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیان بۆبكرێت".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ئه‌و به‌رنامانه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاری‌ له‌سه‌رده‌كات، سه‌رجه‌میان ڕێچكه‌ی‌ یاسایی خۆیان وه‌رگرتوه‌، بۆیه‌ سورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌، سه‌ردانی‌ ئه‌و وه‌فده‌ی‌ پارتیش بۆ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌به‌رنامه‌كانی‌ پاشگه‌زبێته‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی‌ یاسا هه‌نگاوبنێت".

]]>
بڕیارێكی‌ نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ ئه‌مساڵ ده‌رده‌چێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10327 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10327 Sun, 21 May 2017 11:34:53 GMT بەشی ھەواڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڕیارێكی‌ نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی‌  ده‌رده‌كات، به‌رپرسێكی‌ په‌روه‌رده‌ش ورده‌كاری ئه‌و بڕیاره‌ له‌ڕێگه‌ی SNNوه‌ ئاشكراده‌كات.

هاوكار كه‌ریم لێپرسراوی‌ ته‌كنیكی‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ ساڵی‌ خوێندنی‌ (2016 ـ 2017)ی قۆناغه‌كانی‌ پۆلی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی‌، بڕیاردراوه‌ میكانیزمێكی‌ نوێ په‌یڕه‌وبكرێت بۆ ڕێگریكردن له‌دیارده‌ی‌ قۆپیكردن".

وتیشی‌:"ئه‌وه‌ش بریتیه‌ له‌دابینكردنی‌ ئامێری نه‌مانی‌ تۆڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێت و ئامێری پشكنینی خوێندكاران دابینكراوه‌و ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كان و له‌مساڵدا ده‌بێت له‌هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كاندا دابنرێت".

ئاشكراشیكرد، دانانی‌ ئامێری تایبه‌ت به‌نه‌مانی‌ تۆڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كانی قۆناغه‌كانی 12ی‌ ئاماده‌یی و نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ جێگیرده‌كرێت و بۆ پۆله‌ ناكۆتاكان ئه‌و ئامێرانه‌ كاریان پێناكرێت.

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئامێره‌كانمان له‌كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ ساڵی‌ ڕابردودا به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ له‌وكاته‌دا دابه‌شبكرێت، بۆیه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ ئه‌مساڵ ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌ هۆڵێكه‌ بۆ بنبڕكردنی‌ دیارده‌ی‌ قۆپیه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی كۆتایی ساڵدا".

بڕیارێكی‌ نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ ئه‌مساڵ ده‌رده‌چێت
snnc.co

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڕیارێكی‌ نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی‌  ده‌رده‌كات، به‌رپرسێكی‌ په‌روه‌رده‌ش ورده‌كاری ئه‌و بڕیاره‌ له‌ڕێگه‌ی SNNوه‌ ئاشكراده‌كات.

هاوكار كه‌ریم لێپرسراوی‌ ته‌كنیكی‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ ساڵی‌ خوێندنی‌ (2016 ـ 2017)ی قۆناغه‌كانی‌ پۆلی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی‌، بڕیاردراوه‌ میكانیزمێكی‌ نوێ په‌یڕه‌وبكرێت بۆ ڕێگریكردن له‌دیارده‌ی‌ قۆپیكردن".

وتیشی‌:"ئه‌وه‌ش بریتیه‌ له‌دابینكردنی‌ ئامێری نه‌مانی‌ تۆڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێت و ئامێری پشكنینی خوێندكاران دابینكراوه‌و ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كان و له‌مساڵدا ده‌بێت له‌هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كاندا دابنرێت".

ئاشكراشیكرد، دانانی‌ ئامێری تایبه‌ت به‌نه‌مانی‌ تۆڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كانی قۆناغه‌كانی 12ی‌ ئاماده‌یی و نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ جێگیرده‌كرێت و بۆ پۆله‌ ناكۆتاكان ئه‌و ئامێرانه‌ كاریان پێناكرێت.

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئامێره‌كانمان له‌كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ ساڵی‌ ڕابردودا به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ له‌وكاته‌دا دابه‌شبكرێت، بۆیه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ ئه‌مساڵ ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌ هۆڵێكه‌ بۆ بنبڕكردنی‌ دیارده‌ی‌ قۆپیه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی كۆتایی ساڵدا".

]]>
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ گۆڕان ده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10326 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10326 Sun, 21 May 2017 10:55:44 GMT سۆران سەعید دوای‌ گه‌یشتنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و 25 په‌رله‌مانتاری‌ عیراق بۆ شاری‌ سلێمانی‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردنیان له‌پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌وته‌یه‌كیدا وتی‌"داوا له‌برایانم له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌م ئارام بگرن بۆ ئه‌م له‌ده‌ستدانه‌".

ئه‌مڕۆ 21ی‌ ئایار، سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌یاوه‌ری‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌رێگه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وتی‌:ژيان له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ یه‌كێك له‌ناخۆشترین وێستگه‌كان له‌ده‌ستدانی‌ كه‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌كانمانه‌، بۆیه‌ داوا له‌براكانم و خوشكه‌كانمان له‌عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی‌ پشوودرێژ به‌سه‌ر ئه‌م ناخۆشیه‌دا سه‌ربكه‌وین.

وتیشی‌: داوا له‌برایانم له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌م ئارام بگرن بۆ ئه‌م له‌ده‌ستدانه‌، پێیانده‌ڵێین له‌گه‌ڵتانین له‌م ناخۆشیه‌دا و هیوادارین بتوانن به‌رده‌وام بن.

رۆژی19ی‌ ئایاری‌ 2017، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، رۆژی‌ 20ی‌ ئایاریش، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ له‌باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نێژرا.

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ گۆڕان ده‌كات
snnc.co

دوای‌ گه‌یشتنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و 25 په‌رله‌مانتاری‌ عیراق بۆ شاری‌ سلێمانی‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردنیان له‌پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌وته‌یه‌كیدا وتی‌"داوا له‌برایانم له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌م ئارام بگرن بۆ ئه‌م له‌ده‌ستدانه‌".

ئه‌مڕۆ 21ی‌ ئایار، سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌یاوه‌ری‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌رێگه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وتی‌:ژيان له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ یه‌كێك له‌ناخۆشترین وێستگه‌كان له‌ده‌ستدانی‌ كه‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌كانمانه‌، بۆیه‌ داوا له‌براكانم و خوشكه‌كانمان له‌عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی‌ پشوودرێژ به‌سه‌ر ئه‌م ناخۆشیه‌دا سه‌ربكه‌وین.

وتیشی‌: داوا له‌برایانم له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌م ئارام بگرن بۆ ئه‌م له‌ده‌ستدانه‌، پێیانده‌ڵێین له‌گه‌ڵتانین له‌م ناخۆشیه‌دا و هیوادارین بتوانن به‌رده‌وام بن.

رۆژی19ی‌ ئایاری‌ 2017، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، رۆژی‌ 20ی‌ ئایاریش، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ له‌باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نێژرا.

]]>
بە٣ رێگا پێستی مل سپی بکەرەوە http://www.snnc.co/news.aspx?id=10325 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10325 Sun, 21 May 2017 10:47:20 GMT

لەزۆربەی حاڵەتەکاندا ژنان گرنگی دەدەن بەپێستی دەم و چاو و ئەوە لەیاد دەکەن کەپێستی مل پێویستی بەگرنگی و چاودێریکردنە چونکە وەک دەم و چاو کاریگەری خراپی لەسەرە و توشی رەشبون دەبێت و پەڵەی لەسەر دەردەکەوێت بۆیە پشتگوێی مەخە و پارێزگاری لەرەنگە سپیەکەی و شێدارییەکەی بکە. 
دەکرێ ئەم رێنماییانە بگریتە بەر بۆ بەدەستھێنانی دەرەنجامی کاریکەر: 
١. بەردەوام ملت بشۆ و با پاک بێتەوە لەتەپو تۆز
٢. پێستی ملت تەقشیر بکە بۆ رزگاربون لەپێستی مردوو
٣. کرێمی پاراستن لەتیشکی خۆر بەکاربھێنە سەرباری کرێمە شێدارەکان و دژە ئۆکسانەکان.
تێکەڵەی سپیکردنەوەی مل:
-تێکەڵەی ھاڕراوی نۆک : ١ کەوچک ھاڕراوی نۆک و نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە، و ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لەملت با ووشک بێتەوە پاشان بەئاو بیشۆ.
-تێکەڵەی سۆدەی نان: ١ کەوچک سۆدەی نان و نیو کوپ ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لەملت تا وشک بێتەوە پاشان بەئاو بیشۆ.
-تێکەڵەی مۆز و زەیتی زەیتون: مۆزێکی پێ گەیشتوو و ١ کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە و ملتی پێ چەور بکە و با ٢٠ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاو بیشۆ.
-تێکەڵەی زەردەچەوە و گوڵاو: ٣ کەوچکی بچوک زەردەچەوە و کەمێک گوڵاو تێکەڵ بکە و بیدە لەملت تا ١٠ دەقیقە پاشان ملت بەئاوی شلەتێن بشۆ.

بە٣ رێگا پێستی مل سپی بکەرەوە

ئاڵای‌ كوردستان بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا داگیرا..كه‌ركوك ماته‌مینی ڕاگه‌یاند http://www.snnc.co/news.aspx?id=10324 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10324 Sun, 21 May 2017 10:41:28 GMT هێرۆ یاسین ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بۆ كۆچی‌ دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا دوو ڕۆژ ماته‌مینی‌ ڕاگه‌یاند، وته‌بێژی‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاڵای‌ كوردستان و عیراقیش بۆ نیوه‌ داگیراوه‌".

حاجی كه‌ركوكی وته‌بێژی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك له‌لێدوانێكدا به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "بۆ كۆچی دوایی خه‌باتگێڕو تێكۆشه‌ری‌ گه‌لی‌ كورد كاك نه‌وشیروان، به‌بڕیاری ئیداره‌ی كه‌ركوك دوو ڕۆژ ماته‌مینی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌و داگرتنی ئاڵای كوردستانیش  له‌بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كه‌ركوك بۆ نیوه‌ داده‌گیرێت".

وته‌بێژی‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ڕاگه‌یاندنی‌ ماته‌مینیه‌كه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ینێش به‌رده‌وامده‌بێت.

ئاڵای‌ كوردستان بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا داگیرا..كه‌ركوك ماته‌مینی ڕاگه‌یاند
snnc.co

ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بۆ كۆچی‌ دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا دوو ڕۆژ ماته‌مینی‌ ڕاگه‌یاند، وته‌بێژی‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاڵای‌ كوردستان و عیراقیش بۆ نیوه‌ داگیراوه‌".

حاجی كه‌ركوكی وته‌بێژی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك له‌لێدوانێكدا به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "بۆ كۆچی دوایی خه‌باتگێڕو تێكۆشه‌ری‌ گه‌لی‌ كورد كاك نه‌وشیروان، به‌بڕیاری ئیداره‌ی كه‌ركوك دوو ڕۆژ ماته‌مینی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌و داگرتنی ئاڵای كوردستانیش  له‌بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كه‌ركوك بۆ نیوه‌ داده‌گیرێت".

وته‌بێژی‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ڕاگه‌یاندنی‌ ماته‌مینیه‌كه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ینێش به‌رده‌وامده‌بێت.

]]>
یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10323 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10323 Sun, 21 May 2017 10:33:03 GMT بەشی ھەواڵ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ به‌شداریی و هاوخه‌می‌ یه‌كێتیی بۆ كۆچی‌ دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ ژیانی‌ سیاسیی له‌ناو یه‌كێتیدا بوه‌و هاوشێوه‌ی‌ مام جه‌لال شوێن و پێگه‌ی‌ له‌یه‌كێتیدا هه‌بوه‌و له‌مه‌ودواش هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌".

سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "زۆرمان پێ سه‌یره‌ لێره‌و له‌وێ‌ گوێمان لێده‌بێت كه‌ ده‌وترێت ئاخۆ بۆچی‌ یه‌كێتیی خۆی‌ كردۆته‌ خاوه‌نی‌ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ڕاستی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر بێ‌ مانایه‌ هه‌ركه‌س و لایه‌نێك بیكات".

وتیشی‌:"ده‌مانه‌وێت به‌بیرهه‌مولایه‌كی‌ بێنینه‌وه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر ژیانه‌ سیاسیه‌كه‌ی‌ بریتی‌ بێت له‌ 55 ساڵ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ 45 ساڵی‌ له‌ناو یه‌كێتیدا بوه‌و له‌گه‌ڵ مام جه‌لال خه‌باتیكردوه‌و ساڵانێكیش له‌جێگه‌ی‌ مام جه‌لال به‌رپرسی‌ هه‌مومان بوه‌".

سه‌باره‌ت به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتیش له‌دوای‌ كۆچی‌ دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ وتی‌:"جارێ‌ زوه‌ باسی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین، چونكه‌ هه‌م ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتیی و هه‌میش بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌كۆست و ماته‌مێكی‌ گه‌وره‌داین و نامانه‌وێت ئێستا باسی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین".

یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
snnc.co

مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ به‌شداریی و هاوخه‌می‌ یه‌كێتیی بۆ كۆچی‌ دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ ژیانی‌ سیاسیی له‌ناو یه‌كێتیدا بوه‌و هاوشێوه‌ی‌ مام جه‌لال شوێن و پێگه‌ی‌ له‌یه‌كێتیدا هه‌بوه‌و له‌مه‌ودواش هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌".

سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "زۆرمان پێ سه‌یره‌ لێره‌و له‌وێ‌ گوێمان لێده‌بێت كه‌ ده‌وترێت ئاخۆ بۆچی‌ یه‌كێتیی خۆی‌ كردۆته‌ خاوه‌نی‌ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ڕاستی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر بێ‌ مانایه‌ هه‌ركه‌س و لایه‌نێك بیكات".

وتیشی‌:"ده‌مانه‌وێت به‌بیرهه‌مولایه‌كی‌ بێنینه‌وه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر ژیانه‌ سیاسیه‌كه‌ی‌ بریتی‌ بێت له‌ 55 ساڵ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ 45 ساڵی‌ له‌ناو یه‌كێتیدا بوه‌و له‌گه‌ڵ مام جه‌لال خه‌باتیكردوه‌و ساڵانێكیش له‌جێگه‌ی‌ مام جه‌لال به‌رپرسی‌ هه‌مومان بوه‌".

سه‌باره‌ت به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتیش له‌دوای‌ كۆچی‌ دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ وتی‌:"جارێ‌ زوه‌ باسی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین، چونكه‌ هه‌م ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتیی و هه‌میش بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌كۆست و ماته‌مێكی‌ گه‌وره‌داین و نامانه‌وێت ئێستا باسی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین".

]]>
نرخی دۆلارو نه‌وت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10322 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10322 Sun, 21 May 2017 10:00:15 GMT بەشی ھەواڵ به‌یانی ئه‌مڕۆ 21 ئایاری 2017، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێم، به‌های دۆلار به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێواره‌ی‌ دوێنێدا كه‌مێك به‌رزبۆته‌وه‌، به‌ڵام نرخی‌ نه‌وت جێگیره‌.

نوسینگه‌ی‌ مه‌وله‌وی‌  بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی به‌های دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100 دۆلاری ئه‌مریكی 125 هه‌زارو 400 دینار.

100 یۆرۆ 140 هه‌زار دینار.

100 پاوه‌ن 161 هه‌زارو 500 دینار.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 33 هه‌زارو 500 دینار.

100 لیره‌ی توركی 35 هه‌زار دینار.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی‌ به‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ربوو به‌ 125 هه‌زارو 350 دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ نرخی‌ نه‌وت به‌جێگیریی‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 53 دۆلارو 79 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

نرخی دۆلارو نه‌وت
snnc.co

به‌یانی ئه‌مڕۆ 21 ئایاری 2017، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێم، به‌های دۆلار به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێواره‌ی‌ دوێنێدا كه‌مێك به‌رزبۆته‌وه‌، به‌ڵام نرخی‌ نه‌وت جێگیره‌.

نوسینگه‌ی‌ مه‌وله‌وی‌  بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی به‌های دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100 دۆلاری ئه‌مریكی 125 هه‌زارو 400 دینار.

100 یۆرۆ 140 هه‌زار دینار.

100 پاوه‌ن 161 هه‌زارو 500 دینار.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 33 هه‌زارو 500 دینار.

100 لیره‌ی توركی 35 هه‌زار دینار.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی‌ به‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ربوو به‌ 125 هه‌زارو 350 دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ نرخی‌ نه‌وت به‌جێگیریی‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 53 دۆلارو 79 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

]]>
٣ پێکھاتەی گرنگ بۆ قژێکی پڕ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10321 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10321 Sun, 21 May 2017 09:43:43 GMT

بۆ بەھێزکردنی قژ و چڕکردن و نەرمبوونی، سێ پێکھاتەی سروشتی ھەن کەدەکرێ ئەوە بەدەست بھێنێت. لەوانیش:
-زەیتە سروشتییەکانی وەک : زەیتی بادەم، گوێز، گوێزھیند، ئەرگان، کەدەکرێتە نێو شوشەیەک و تێکەڵەکە دەکرێت بەسەر بێخی سەر و تەواوی تاڵە مووەکاندا لەگەڵ مەساژکردنێکی کەم بۆ ھاندان و خێراکردنی گەشەی قژ.
-زەردێنەی ھێلکە: ئەمەش بەوپێیەی ھێلکە ھاوکارە لەخۆراک پێدانی بێخی سەر و دابینکردنی پرۆتینی سەرەکی کەھاندەری چڕبونەوەی قژ و درێژبونەوەیەتی.
-ئەڤۆکادۆ: بۆ ئەمەش دەبێ ئەڤۆکادۆی فرێش بفلیقێنیتەوە و بیدەیت لەبێخی سەرت و سەر تاڵە موەکان، بەوپێیەی ئەفۆکادۆ دەوڵەمەندە بەڤیتامین و ترشە سەرەکییەکان و کانزاکان کەقژ بەھێز دەکات.

٣ پێکھاتەی گرنگ بۆ قژێکی پڕ

ھەفتەی ٢ جار چەرەس بخۆ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10320 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10320 Sun, 21 May 2017 09:32:30 GMT

بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ھەر کەسێک ھەفتەی ٢ جار چەرەس بخوات بەدوور دەبێ لەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بەرێژەی نیوە.
بەپێی دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیەی کەپرۆفیسۆر تیمیدایۆ فادیلۆ لەپەیمانگەی فاربەر بۆ شێرپەنجە لەئەمریکا بەرێوەچوو، دەکرێ پشت بەچەرەس ببەسترێت وەک شێوازێکی سروشتی خۆپاراستن لەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن،کەئەوانیش بەتایبەت بادەم و کازۆ و گوێز و بندوق دەگرێتەوە.
بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەکە لانیکەم ھەفتەی ٢ جار خواردنی چەرەس توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن دەپارێزێت لەمەترسی مردن و ئەگەری مانەوە لەژیاندا بەرێژەی نیوە زیاتر دەکات، کەدەبێ ھەر جارەی (٢٨) گرام چەرەس بخورێت.

ھەفتەی ٢ جار چەرەس بخۆ

تانكه‌رێكی‌ سوته‌مه‌نی‌ گڕیگرت‌و شۆفێره‌كه‌ی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا http://www.snnc.co/news.aspx?id=10318 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10318 Sun, 21 May 2017 09:27:01 GMT شادان حه‌سه‌ن
به‌هۆی‌ وه‌رگه‌ڕانی‌ تانكه‌رێكی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سوته‌مه‌نی‌ له‌سنوری‌ ناحیه‌ی‌ بازیان، تانكه‌ره‌كه‌ گڕیگرت، هاتوچۆی‌ سلێمانیش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، ته‌ندروستی‌ سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هۆی‌ گڕگرتنی‌ تانكه‌ره‌كه‌وه‌، شۆفێره‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌".

ڕائیدی‌ هاتوچۆ كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 21ی‌ ئایاری‌ 2017 له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ (بازیان ـ تاسڵوجه‌) تانكه‌رێكی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سوته‌مه‌نی‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌و له‌ئه‌نجامدا شۆفێری‌ تانكه‌ره‌كه‌ به‌شێك له‌جه‌سته‌ی‌ سوتاوه‌و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ گوازراوه‌ته‌وه‌".

وتیشی‌:"تانكه‌ره‌كه‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ تێدابوه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ شۆفێره‌كه‌ی‌ كۆنترۆڵی‌ له‌ده‌ستداوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌و دواتر گڕیگرتوه‌، تیمه‌كانیش چونه‌ته‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌و توانراوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵبكه‌ن".

بۆ وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ ته‌ندروستی‌ شۆفێره‌كه‌ SNN په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌سه‌نته‌ری‌ فریاگوزری‌ خێرای‌ ته‌ندروسی‌ ژماره‌ 122، له‌وه‌ڵامدا  پێیانڕاگه‌یاندین، "به‌هۆی‌ زۆری‌ ڕێژه‌ی‌ سوتاویه‌كه‌یه‌وه‌ شۆفێری‌ تانكه‌ره‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌".

تانكه‌رێكی‌ سوته‌مه‌نی‌ گڕیگرت‌و شۆفێره‌كه‌ی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا

بەپێی میزاجت پێشنیازی خواردنت بۆ دەکات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10317 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10317 Sun, 21 May 2017 09:22:57 GMT

ھەندێ جار خواردنی گونجاو دەبێتە دەرفەتێک بۆ باشترکردنی میزاج و کەمکردنەوەی نیگەرانی و ئەمەش لەرێی ئەپڵیکەیشنی Yolk ەوە بەدی دێت.
بیرۆکەی ئەپڵیکەیشنەکە پشت بەوە دەبەستێ کەبەپێی حاڵەتی میزاجی مرۆڤ بێت یان ھەستی ئێستات بێت کەپێشبینی دەکات ئەم ئەپڵیکەیشنە چ خۆراکێک بخۆیت. 
ئامانج لەو ئەپڵیکەیشنە ھاوکاریکردنی بەکارھێنەرانە لەسەر باشترکردنی میزاج و ھەستی رۆژانە و پشت بەستن بەخواردن و ژەمی خۆراکییە کەکاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر میزاجی کەسەکە.
ئەپڵیکەیشنەکە دەتوانێ ٨ باری میزاجی کەسەکە دیاری بکات لەرێی گرتنی وێنەیەکی سێڵفیەوە کەتەکنیکی ژیری دەستکردی ھەیە کەئەپڵیکەیشنەکە پشتی پێ دەبەستێت.
ھاوکات ئەپڵیکەیشنەکە چەند راستییەک دابین دەکات دەربارەی کاریگەری خواردن لەسەر باری میزاج و کاریگەری مێشک و لەش بەم خۆراکانە.
جێی باسە ئەم ئەپڵیکەیشنە بەردەستە بۆ بەکارھێنەرانی سستمی ئەندرۆید و لەسەر گوگل پلەی بەردەستە.

بەپێی میزاجت پێشنیازی خواردنت بۆ دەکات

ھەوکردنی جیوب ناھێڵێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10316 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10316 Sun, 21 May 2017 09:14:54 GMT

ھەوکردنی جیوب ئەو گرفتە تەندروستییەیە کەزۆربەی کەس بەدەستیەوە دەناڵێنن و کاریگەری خراپی لاوەکی ھەیە و مرۆڤ ماندوو دەکات.
لێرەدا باس لەپێکھاتەیەکی سروشتی تر دەکەین کەرزگارتان دەکەن لەو کاریگەرییە لاوەکییانە:
پێکھاتەکانی: 
سرکەی سێو 
زەنجەبیل
زەنجەبیلەکە توێکڵ بکە و تێکەڵی بکە لەگەڵ سرکەی سێو و با ١٠ رۆژ لەپلەی گەرمای ژوردا بمێنێتەوە و زوو زوو دایپۆشە.
لەقۆناغی یەکەمی چارەسەردا دەبێ خاولیەک بکەیت بەسەرتدا و سەردانەوێنیت بۆ سەر قاپەکەی و پارچەیەک قوماش بھێنە بیخە ناوتێکەڵەکە و بیخە سەر ملت. 
ئەم کارە ٥ رۆژی بەردەوام دووبارەبکەرەوەە و بەو جۆرە ھەوکردن نامێنێت و بۆنی زەنجەبیلیش ئازار ناھێڵێت.

ھەوکردنی جیوب ناھێڵێت

وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10315 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10315 Sun, 21 May 2017 08:57:44 GMT بەشی ھەواڵ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیارێكی‌ نوێ ده‌رده‌كات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌وه‌رگرتنی‌ باج له‌و كارمه‌نده‌ بیانیانه‌ی‌ كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كارده‌كه‌ن، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بڕیاره‌كه‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ عیراقیش له‌هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌".

عه‌لی‌  عه‌بدولڕه‌حمان یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ باج له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "وه‌رگرتنی‌ باج سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ میلاكی‌ عیراقن و له‌هه‌رێم ده‌وام ده‌كه‌ن و به‌ڕێژه‌ی‌ له‌ %5 له‌موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت".

وتیشی‌:"ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موچه‌ش له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رنه‌گرن، به‌گوێره‌ی‌ یاساكه‌ مادام له‌هه‌رێم نیشته‌جێبن وه‌رگرتنی‌ باج له‌سه‌ریان جێبه‌جێده‌كرێت".

ڕونیشكرده‌وه‌، وه‌رگرتنی باج به‌و ڕێژه‌یه‌ له‌سه‌ر موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندو هاوڵاتیه‌ بیانیانه‌ش جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ له‌كۆمپانیاو بواره‌ جیاوازه‌كاندا له‌هه‌رێم خزمه‌تده‌كه‌ن، "بڕیاریشوایه‌ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت و گشتیی‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یان لێوه‌ربگیرێت به‌بێ جیاوازی‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، "ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی‌ كه‌ به‌میلاكی‌ عیراق ئه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌یان بگاته‌ یه‌ك ملیۆن دینار، ئه‌وا بڕیاری‌ وه‌رگرتنی‌ باج له‌سه‌ریان جێبه‌جێده‌كرێت".

وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات
snnc.co

وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیارێكی‌ نوێ ده‌رده‌كات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌وه‌رگرتنی‌ باج له‌و كارمه‌نده‌ بیانیانه‌ی‌ كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كارده‌كه‌ن، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بڕیاره‌كه‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ عیراقیش له‌هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌".

عه‌لی‌  عه‌بدولڕه‌حمان یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ باج له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "وه‌رگرتنی‌ باج سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ میلاكی‌ عیراقن و له‌هه‌رێم ده‌وام ده‌كه‌ن و به‌ڕێژه‌ی‌ له‌ %5 له‌موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت".

وتیشی‌:"ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موچه‌ش له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رنه‌گرن، به‌گوێره‌ی‌ یاساكه‌ مادام له‌هه‌رێم نیشته‌جێبن وه‌رگرتنی‌ باج له‌سه‌ریان جێبه‌جێده‌كرێت".

ڕونیشكرده‌وه‌، وه‌رگرتنی باج به‌و ڕێژه‌یه‌ له‌سه‌ر موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندو هاوڵاتیه‌ بیانیانه‌ش جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ له‌كۆمپانیاو بواره‌ جیاوازه‌كاندا له‌هه‌رێم خزمه‌تده‌كه‌ن، "بڕیاریشوایه‌ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت و گشتیی‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یان لێوه‌ربگیرێت به‌بێ جیاوازی‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، "ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی‌ كه‌ به‌میلاكی‌ عیراق ئه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌یان بگاته‌ یه‌ك ملیۆن دینار، ئه‌وا بڕیاری‌ وه‌رگرتنی‌ باج له‌سه‌ریان جێبه‌جێده‌كرێت".

]]>
فێستیڤاڵی خواردەمەنی کوردەواری بەرێوەچوو http://www.snnc.co/news.aspx?id=10314 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10314 Sun, 21 May 2017 08:55:20 GMT ھەرێم عەبدولڕەحمان

ماڵی خانمانی قەزای دەربەندیخان پیشانگەیەکی کاری دەستی و فێستڤاڵێکی خواردن دروستکردنی بۆ ژمارەیەک لەژنانی شارەکە ڕێکخست و، چەندین خواردنی کوردەواری تێدا نمایشکرا.
"مامۆستا تریفە ئیبراھیم" خاوەنی ماڵی خانمان لەقەزای دەربەندیخان لەلێدوانێکدا بۆ SNN وتی: وەک کۆمەڵێک لەژنانی دەربەندیخان، بەھاوکاری ناوەندی چالاکی لاوان و ماڵی خانمان فێستڤاڵێکی خواردن دروستکردنمان بۆ ژمارەیەک لەژنانی شارەکە ڕێکخست، تێیدا چەندین جۆری خواردنی کوردەواری وەک قەرەخەرمان، گەنمەکوڵاو، بریانی یاپراخ و، چەندین خواردنی دیکەی تێدا خرایەڕوو.
وتیشی: لەفێستڤاڵەکەدا ٢٠ ژن بەشدار بوون بەدروستکردنی خواردنی جۆراوجۆر، ھەروەھا پیشانگەیەکی کاری دەستی خانمانیش لەفێستڤاڵەکەدا کرایەوە.

فێستیڤاڵی خواردەمەنی کوردەواری بەرێوەچوو

گۆڕان ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ http://www.snnc.co/news.aspx?id=10313 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10313 Sun, 21 May 2017 08:46:16 GMT بەشی ھەواڵ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ڕێگریی له‌هه‌ڵسوڕاوانیان بۆ به‌شداریكردن له‌دوه‌م ڕۆژی‌ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌شاری‌ هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌ندامێكی‌ ئه‌و جڤاته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر دوه‌م ڕۆژی‌ پرسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێریش هه‌موو هه‌ماهه‌نگیه‌كیان كردوین و هیچ ڕێگریه‌كیش نییه‌".

عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ دوه‌م ڕۆژی‌ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌مزگه‌وتی‌ سه‌واف له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

وتیشی:"داوام له‌پارێزگاری هه‌ولێر كردوه‌ ڕێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ و پێویست له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چونی‌ پرسه‌كه‌ له‌مزگه‌وتی‌ سه‌واف بگیرێته‌به‌ر".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ته‌نگ داواكه‌مانه‌وه‌ هاتون و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی‌ پێویسته‌ ده‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌ركی‌ لایه‌نی‌ ئه‌منی‌ و هاتوچۆی‌ پرسه‌كه‌، له‌سه‌ر پارێزگاری‌ هه‌ولێره‌، به‌ڵام ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ ناو هۆڵی پرسه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "دوێنێ هیچ ڕێگرییه‌ك له‌لایه‌نگران و هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان نه‌كراوه‌، ته‌نانه‌ت دوێنێ به‌شێكی‌ زۆر له‌لایه‌نگران له‌سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێرو ناوچه‌كانی‌ دیكه‌شه‌وه‌ له‌كاتی‌ به‌خاكسپاردنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا له‌شاری‌ سلێمانی ئاماده‌بون".

سه‌باره‌ت به‌بڵاوبونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ڕێگری‌ له‌هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان بۆ دانانی‌ پرسه‌و سه‌ردانی‌ مزگه‌وتی‌ سه‌واف له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌، موهه‌ندیس جه‌ختیكرده‌وه‌، "هیچ ڕێگریه‌ك نه‌كراوه‌و هه‌موانیش ده‌توانن به‌شداریی دوه‌م ڕۆژی‌ پرسه‌كه‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر بكه‌ن".

گۆڕان ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
snnc.co

جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ڕێگریی له‌هه‌ڵسوڕاوانیان بۆ به‌شداریكردن له‌دوه‌م ڕۆژی‌ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌شاری‌ هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌ندامێكی‌ ئه‌و جڤاته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر دوه‌م ڕۆژی‌ پرسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێریش هه‌موو هه‌ماهه‌نگیه‌كیان كردوین و هیچ ڕێگریه‌كیش نییه‌".

عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ دوه‌م ڕۆژی‌ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌مزگه‌وتی‌ سه‌واف له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

وتیشی:"داوام له‌پارێزگاری هه‌ولێر كردوه‌ ڕێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ و پێویست له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چونی‌ پرسه‌كه‌ له‌مزگه‌وتی‌ سه‌واف بگیرێته‌به‌ر".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ته‌نگ داواكه‌مانه‌وه‌ هاتون و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی‌ پێویسته‌ ده‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌ركی‌ لایه‌نی‌ ئه‌منی‌ و هاتوچۆی‌ پرسه‌كه‌، له‌سه‌ر پارێزگاری‌ هه‌ولێره‌، به‌ڵام ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ ناو هۆڵی پرسه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "دوێنێ هیچ ڕێگرییه‌ك له‌لایه‌نگران و هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان نه‌كراوه‌، ته‌نانه‌ت دوێنێ به‌شێكی‌ زۆر له‌لایه‌نگران له‌سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێرو ناوچه‌كانی‌ دیكه‌شه‌وه‌ له‌كاتی‌ به‌خاكسپاردنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا له‌شاری‌ سلێمانی ئاماده‌بون".

سه‌باره‌ت به‌بڵاوبونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ڕێگری‌ له‌هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان بۆ دانانی‌ پرسه‌و سه‌ردانی‌ مزگه‌وتی‌ سه‌واف له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌، موهه‌ندیس جه‌ختیكرده‌وه‌، "هیچ ڕێگریه‌ك نه‌كراوه‌و هه‌موانیش ده‌توانن به‌شداریی دوه‌م ڕۆژی‌ پرسه‌كه‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر بكه‌ن".

]]>
سێ‌ فه‌رمانگه‌ی‌ نوێ‌ له‌سلێمانی‌ ده‌كرێنه‌وه‌..له‌به‌غداوه‌ ده‌گه‌نه‌ هه‌رێم http://www.snnc.co/news.aspx?id=10312 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10312 Sun, 21 May 2017 08:33:34 GMT خێڵان ڕه‌ئوف بڕیاروایه‌ له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سێ فه‌رمانگه‌ی دیكه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكرێنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كارتی نیشتیمانیش له‌سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

ڕائید شێركۆ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كارتی نیشتیمانی له‌سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ حكومه‌تی عیراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌كانی هه‌رێم دایناوه‌، سه‌رباری ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی عێراق و هه‌رێمیشی گرتۆته‌وه‌، به‌رنامه‌ی كارتی نیشتیمانی به‌رده‌وامه‌".

وتیشی‌:"له‌مانگی ته‌مموزی ٢٠١٦وه‌ ته‌نها له‌سنوری پارێزگای سلێمانی چوار فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی له‌(ناوه‌ندی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ڕانیه‌و دوكان) كراونه‌ته‌وه‌".

ئاشكراشیكرد، "له‌كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا، سێ فه‌رمانگه‌ دیكه‌ی كارتی نیشتیمانی له‌(به‌كره‌جۆ، بازیان و چوارقوڕنه‌) به‌ڕوی هاوڵاتیاندا ده‌كرێنه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌گه‌یشتنی‌ ئه‌و ئامێره‌شی‌ كه‌ كارته‌ نیشتیمانه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ سلێمانی‌ وتی‌:"له‌به‌غداوه‌ بۆمان هاتوه‌، به‌ڵام بۆ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ پێویستی به‌خولی ڕاهێنان هه‌یه‌، داوامانكردوه‌ له‌به‌غداوه‌ كه‌سانی شاره‌زا سه‌باره‌ت به‌و ئامێره‌ بێنه‌ سلێمانی بۆ فێركردنی فه‌رمانبه‌رانمان له‌باره‌ی‌ چۆنێتی‌ به‌كارهێنانی، بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو خوله‌كه‌ بكرێته‌وه‌".

له‌باره‌ی به‌شداری هاوڵاتیان بۆ ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی ڕائید شێركۆ وتی:"به‌شداریی هاوڵاتیان به‌رده‌وامه‌و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی كارتی نیشتیمانیش له‌به‌یانیان تاوه‌كو ئێواره‌ له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندان و هه‌ر ‌هاوڵاتیه‌ك سه‌ردانیان بكات له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واوده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك كێشه‌ له‌تۆماركردنی كارته‌كه‌دا نه‌بێت".

سێ‌ فه‌رمانگه‌ی‌ نوێ‌ له‌سلێمانی‌ ده‌كرێنه‌وه‌..له‌به‌غداوه‌ ده‌گه‌نه‌ هه‌رێم
snnc.co

بڕیاروایه‌ له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سێ فه‌رمانگه‌ی دیكه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكرێنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كارتی نیشتیمانیش له‌سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

ڕائید شێركۆ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كارتی نیشتیمانی له‌سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ حكومه‌تی عیراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌كانی هه‌رێم دایناوه‌، سه‌رباری ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی عێراق و هه‌رێمیشی گرتۆته‌وه‌، به‌رنامه‌ی كارتی نیشتیمانی به‌رده‌وامه‌".

وتیشی‌:"له‌مانگی ته‌مموزی ٢٠١٦وه‌ ته‌نها له‌سنوری پارێزگای سلێمانی چوار فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی له‌(ناوه‌ندی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ڕانیه‌و دوكان) كراونه‌ته‌وه‌".

ئاشكراشیكرد، "له‌كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا، سێ فه‌رمانگه‌ دیكه‌ی كارتی نیشتیمانی له‌(به‌كره‌جۆ، بازیان و چوارقوڕنه‌) به‌ڕوی هاوڵاتیاندا ده‌كرێنه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌گه‌یشتنی‌ ئه‌و ئامێره‌شی‌ كه‌ كارته‌ نیشتیمانه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ سلێمانی‌ وتی‌:"له‌به‌غداوه‌ بۆمان هاتوه‌، به‌ڵام بۆ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ پێویستی به‌خولی ڕاهێنان هه‌یه‌، داوامانكردوه‌ له‌به‌غداوه‌ كه‌سانی شاره‌زا سه‌باره‌ت به‌و ئامێره‌ بێنه‌ سلێمانی بۆ فێركردنی فه‌رمانبه‌رانمان له‌باره‌ی‌ چۆنێتی‌ به‌كارهێنانی، بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو خوله‌كه‌ بكرێته‌وه‌".

له‌باره‌ی به‌شداری هاوڵاتیان بۆ ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی ڕائید شێركۆ وتی:"به‌شداریی هاوڵاتیان به‌رده‌وامه‌و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی كارتی نیشتیمانیش له‌به‌یانیان تاوه‌كو ئێواره‌ له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندان و هه‌ر ‌هاوڵاتیه‌ك سه‌ردانیان بكات له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واوده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك كێشه‌ له‌تۆماركردنی كارته‌كه‌دا نه‌بێت".

]]>
پرسەنامەی سەرۆک مام جەلال بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا http://www.snnc.co/news.aspx?id=10311 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10311 Sat, 20 May 2017 22:02:50 GMT
سەرۆک مام جەلال کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بە کۆستێکی جەرگبڕ و خەسارەتێکی گەورە وەسفدەکات، کە قەرەبوو نابێتەوە.

مام جەلال لەو پرسەنامەیەدا کە بەبۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاراستەی کچ و کوڕو خانەوادەکەی کردووە، راشیگەیاندووە کە تەگبیرو ھەڵوێستەکانی نەوشیوران مستەفا، لە بیرەوەریی گەلەکەمان ء بزووتنەوەی دیموکراتیکی گەلی کوردستان ء عیراقیشدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

دەقی پرسەنامەکە:

پرسەنامەیەک ئاراستەی کچ و کوڕەکانی و خانەوادەکەی دەکات و

برازا خۆشەویستەکانم

کاکە نما و کاکە چیا و خوشکۆڵە چرا

بەڕێزان خانەوادەو بنەماڵەی تێکۆشەری کاک نەوشیروان مستەفا

ھەڤاڵانی بزووتنەوەی گۆڕان

بە داخء ئەسەفێکی زۆرەوە ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی ھەڤاڵء ھاوخەباتی دێرینم کاکە نەوەم بیست.

بۆ ئەو کۆستە جەرگبڕە، ھاوخەمیی قوڵی خۆم ئاڕاستەی یەک بە یەکتان دەکەم. ماڵئاوایی کردنی ئەم رۆڵە ھەڵکەوتوو و بلیمەتەی گەلەکەمان خەسارەتێکی گەورەیە کە قەرەبوو نابێتەوە.

مێژوویەکی درەوشاوەی خەباتء تێکۆشانی دوورو درێژ لە چەندین قۆناغی جیاجیادا کاکە نەوە و مامی خۆتانی پێکەوە دەبەستەوە، کە لە ھەموویاندا کاکە نەوە وەک سەرکردە، پێشمەرگەو خەباتگێڕێکی بە ئەمەکء بلیمەت خۆی نیشانداوە.

کاک نەوشیروان، ھەر لە سەردەمی خەباتیدا لە ریزەکانی قوتابیانء کارە حزبیء رووناکبیریء رۆژنامەوانییەکاندا، تا سەرەتاکانی کۆمەڵەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دواتریش لە ھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، کە قۆناغی سەختء دژواربوون، تا راپەڕینء حوکمڕانیی کوردی، وەک سەرکردەو پێشمەرگەو سیاسیء جوامێر لە مەیدانی خەباتدا رۆڵی بینیوە، کە تەگبیرو ھەڵوێستەکانی لە بیرەوەریی گەلەکەمانء بزووتنەوەی دیموکراتیکی گەلی کوردستانء عیراقیشدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە، سەرباری ئەو مێژووە پرشنگدارەی دۆستایەتیء ھاوخەباتیمان، کە جیاوازیی روانینەکان لە ھیچ سەردەمێکدا کاریان لێ نەکردووە، ھەر لە بیرەوەرییەکاندا دەمێنن.

دووبارە پرسەو ماتەمینیی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم، لە پەروەردگارم داوایە گیانی کاکە نەوە بە بەھەشتی نەمران شادبکات، سەبوورییء دڵنەواییش بە ئێوەو ھەموولایەکمان بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

برای دڵسۆزتان

مام جەلال

پرسەنامەی سەرۆک مام جەلال بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا

حکومەت ماتەمینی ڕاگەیاند http://www.snnc.co/news.aspx?id=10310 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10310 Sat, 20 May 2017 21:53:10 GMT بەشی ھەواڵ
به‌فه‌رمانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، دوو ڕۆژ ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا.

عه‌لی عوسمان پارێزگاری ھه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند: به‌فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی رۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان ماته‌مینی فه‌رمییه‌ به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا.

له‌لێدوانێكدا عه‌لی عوسمان بۆ كوردسات نیوز ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو: به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌، سه‌رباری راگه‌یاندنی ماته‌مه‌نییه‌كه‌، به‌ڵام له‌فه‌رمانگه‌كان ده‌وام ئاساییه‌.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، عومه‌ر ئه‌حمه‌د له‌بری پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو: له‌فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌وام هه‌یه‌و ماته‌مینی ڕه‌سمی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

حکومەت ماتەمینی ڕاگەیاند

چارەسەری برسێتی شەوانە دەکات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10309 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10309 Sat, 20 May 2017 21:40:00 GMT

وەرزی ھاوین نزیک دەبێتەوە و لەگەڵ خێزاندا دەمێنینەوە تا شەوان درەنگ بەڵام ھەندێ جار روودەدات شەوانە برسیمان دەبێت کەرەنگە ھۆکارەکەی دەروونی و فشاری دەروونی بێت یان ھەر ھۆکارێکی تر کەلەبەرامبەر ئەوەدا ناچارن نیوە شەو نان بخۆن چونکە دڵ خوێن دەبات بەرەو گەدە .
نان خواردنی شەوانە توشی ئەم گرفتانەت دەکات:
١. زیادبونی کێش و قەڵەویی
٢. نیگەرانی و قەڵەوی و کێشی زیاردە 
٣. گرفتی ھۆڕمۆنەکان 
٤. بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەلەشدا.
٥. برسێتی زۆر لەھەر کات بێت.
دەبێ بۆ خۆپاراستن لەبرسێتی شەوانە ئەم خۆراکانە لەنێو سەلاجەکەت بێت:
١. زەڵاتەی میوە: ئەگەر برسیت بوو باشترە زەڵاتەی میوە بخۆیت بۆ تێربوون بەوپێیەی ریشاڵی تێدایە و ئاسانکاری دەکات لەجوڵەی خۆراک لەلەشدا، وەک مۆز و سێو و ئەڤۆکادۆ.
٢. زەڵاتەی سەوزە: ئەمەش وەک گوێزەر و جەرجیر و فاسۆلیای سور و رەش و ریشاڵی خۆراکی و ڤیتامینی گرنگ بۆ تەندروستی. 
٣. زەڵاتەی کەلەرم: ئەمەش بەسوودە و ھەستی تێربون دروست دەکات.
٤. دانەوێڵە: بەتایبەت نانی کەپەک کەباشترین جۆرەکانە و حەزی خۆراک ناھێڵێت.
٥. شۆربا: ئەمەش بەتایبەت شۆربای سەوزە ھاوکارە لەنەھێشتنی حەزی خۆراکدا. 
٦. ھێلکەی کوڵاو  لەگەڵ گەڵای جەرجیر و خەیار وھەست بوون بەتێربوون. 
٧. بنێشت: دەبێتە ھۆی سوتانی کالۆری و ھەست کردن بەتێربوون.
٨. ماست: رێژەیەکی گونجاو لەپرۆتینی تێدایە و ھاوکارە لەتێربون و دەکرێ نیو لیمۆی تێ بکەیت بۆ رزگاربوون لەقەڵەوی سمت و ران.
٩. پرتەقاڵ: کەرێژەیەکی زۆری ریشاڵی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ تێربوون. 
١٠. شۆکۆلاتەی تۆخ: کەھەستی تێربون دەدات و کالۆری کەم تێدایە.
١١. چەرەس: رێژەیەکی زۆری ڤیتامین و کانزای تێدایە سەرباری پرۆتین و ریشاڵی گرنگ.
١٢. پاقلەی سۆیا: کەرێژەیەک پرۆتین و ریشاڵی تێدایە.
چارەسەری برسێتی شەوانە دەکات

سبه‌ینێ له‌م ناحیه‌یه‌ كرایه‌ پشووی فه‌رمی http://www.snnc.co/news.aspx?id=10308 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10308 Sat, 20 May 2017 21:29:08 GMT هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت بڕیاریدا به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، سبه‌ینێ‌ 21ی ئایار بكرێته‌ پشوی‌ فه‌رمی‌.

ڕێبین عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت، به‌ SNNی‌ ڕاگه‌یاند:" به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیارماندا سبه‌ینێ پشووی فه‌رمی بێت له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان، جگه‌ له‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.

بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیارێكی له‌بری پارێزگاری سلێمانی دێت، كه‌ بۆماوه‌ی دوو رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام ده‌وام ئاسایی ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت وتی‌:" هه‌ر كێشه‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ دروست بێت، خۆم هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كی‌ یاسایی‌ هه‌ڵده‌گرم.

سبه‌ینێ له‌م ناحیه‌یه‌ كرایه‌ پشووی فه‌رمی

له‌ روداوێكی هاتوچۆ كوڕ و باوكێك گیانیان له‌ده‌ستدا http://www.snnc.co/news.aspx?id=10307 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10307 Sat, 20 May 2017 21:20:56 GMT محەمەد سەمەد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20ی ئایاری 2017، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئوتومبێلێك له‌ رێگای نێوان هه‌ریر-شه‌قڵاوه‌ له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر، كوڕو باوكێك گیانیان له‌ده‌ستدا.

كه‌سێكی نزیكی  قوربانییه‌كان، به‌ SNNی راگه‌یاند:" رووداوه‌كه‌ به‌هۆی له‌ كۆنترۆل ده‌رچوونی ئوتومبێله‌كه‌ بووه‌. 

وتیشی: ئه‌و باوك و كوڕه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، خه‌لكی گوندی گه‌روان-ی سه‌ر به‌قه‌زای رواندزن.

له‌ روداوێكی هاتوچۆ كوڕ و باوكێك گیانیان له‌ده‌ستدا
snnc.co

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20ی ئایاری 2017، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئوتومبێلێك له‌ رێگای نێوان هه‌ریر-شه‌قڵاوه‌ له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر، كوڕو باوكێك گیانیان له‌ده‌ستدا.

كه‌سێكی نزیكی  قوربانییه‌كان، به‌ SNNی راگه‌یاند:" رووداوه‌كه‌ به‌هۆی له‌ كۆنترۆل ده‌رچوونی ئوتومبێله‌كه‌ بووه‌. 

وتیشی: ئه‌و باوك و كوڕه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، خه‌لكی گوندی گه‌روان-ی سه‌ر به‌قه‌زای رواندزن.

]]>
گیرانی خوێنبەرەکان چارەسەر دەکات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10306 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10306 Sat, 20 May 2017 21:05:29 GMT

گیرانی خوێن بەرەکان ئەو گرفتەی کەتوشی زۆربەی کەس دەبێتەوە بەھۆی کەڵەکەبوونی چەوری و رێگری لەسوڕانەوەی خوێن و تێپەربوونی بەنێو مولولەکانی خوێندا و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی خوێن بەربوون لەمێشک و مولولەکانی خوێن رووبدات.
بۆیە دەکرێ بەم تێکەڵەیە چارەسەری ئەو گرفتە بکەیت.
لیترێک ئاو، ١ کوپ مێوژ، ٢ کەوچک زەنجەبیل، ٢ کەوچک ھەنگوین، ٤ کەوچک چای سەوز.
ئاوەکە بخەرە سەر ئاگر و چا سەوزەکەی تێ بکە و پاشان مێوژەکەی تێ بکە و دوای ١٠ دەقیقە زەنجەبیل و ھەنگوینی تێ بکە و جێی بھێڵە با سارد بێتەوە.
پاشان بەر لەژەمەکان ٢ کەوچکی لێ بخۆرەوە. 

گیرانی خوێنبەرەکان چارەسەر دەکات

بەم تێکەڵەیە شەکرە چارەسەر بکە http://www.snnc.co/news.aspx?id=10305 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10305 Sat, 20 May 2017 20:45:50 GMT

نەخۆشی شەکرە ئەو گرفتەی کەزۆربەی کەس بەھۆی گۆرانکاری رێژەی ئەنسۆلینەوە لەخوێندا توشی دەبین، بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ژنێکی ئەمریکی توانی بەشێوازێکی سروشتی نەخۆشیەکە چارەسەر بکات و بەھۆیەوە ١١ کیلۆگرام کێش دابەزێنێت لەماوەی ٢٥ رۆژدا.
ئەم گیراوە پێکھاتوە لە: 
٢ مۆز، ٢ سێو بەتوێکڵەوە، کەلەرمی سوور، ٥ کیوی، نیو لیتر ئاو.
ئەم پێکھاتانە بخەرە نێو خەڵاتەوە و تا شێوە تێکەڵەیەکی کاریگەر دروست دەبێت.
کاتێ ئامادەبوو رۆژانە رایوەشێنە و بەیانیان لەسەر سکی ناشتا بیخۆ. 

بەم تێکەڵەیە شەکرە چارەسەر بکە

قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنێك به‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌دات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10304 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10304 Sat, 20 May 2017 20:15:49 GMT بەشی ھەواڵ قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی ماڵئاوایی له‌باره‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌ڵێنیش ده‌دات، داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان بێت.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، "زۆر سه‌خته‌ ماڵئاوایی‌ له‌مامۆستاو براو مامێكی‌ ئازیز بكه‌یت، كاك نه‌وشیروان به‌ڕۆیشتنی‌ خه‌مێكی‌ قوڵی‌ له‌دڵماندا دروستكرد، به‌ڵام دنیایه‌ك نه‌ریتی‌ جوانی‌ جێهێشت، ئه‌و بۆ میلـله‌ته‌كه‌ی‌ ژیاو میلـله‌تیش به‌شكۆو وه‌فاوه‌ ماڵئاواییان لێكرد".

قوباد تاڵه‌بانی له‌و په‌یامه‌یدا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ده‌باشان ده‌دات و ده‌ڵێت:" به‌ڵێن ده‌ده‌ین داكۆكیكاری‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌ نیشیتمانی‌ كوردستان ‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بین، كه‌ به‌حزوری‌ مامی‌ گه‌وره‌ مام جه‌لال ‌و كاك نه‌وشیروان ئیمزا كرا، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی سه‌رتاسه‌ریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و باشتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان".

قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنێك به‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌دات
snnc.co

قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی ماڵئاوایی له‌باره‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌ڵێنیش ده‌دات، داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان بێت.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، "زۆر سه‌خته‌ ماڵئاوایی‌ له‌مامۆستاو براو مامێكی‌ ئازیز بكه‌یت، كاك نه‌وشیروان به‌ڕۆیشتنی‌ خه‌مێكی‌ قوڵی‌ له‌دڵماندا دروستكرد، به‌ڵام دنیایه‌ك نه‌ریتی‌ جوانی‌ جێهێشت، ئه‌و بۆ میلـله‌ته‌كه‌ی‌ ژیاو میلـله‌تیش به‌شكۆو وه‌فاوه‌ ماڵئاواییان لێكرد".

قوباد تاڵه‌بانی له‌و په‌یامه‌یدا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ده‌باشان ده‌دات و ده‌ڵێت:" به‌ڵێن ده‌ده‌ین داكۆكیكاری‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌ نیشیتمانی‌ كوردستان ‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بین، كه‌ به‌حزوری‌ مامی‌ گه‌وره‌ مام جه‌لال ‌و كاك نه‌وشیروان ئیمزا كرا، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی سه‌رتاسه‌ریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و باشتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان".

]]>
گۆڕان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10303 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10303 Sat, 20 May 2017 19:16:09 GMT ڕەنج تاڵیب
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سبه‌ینێ له‌ هه‌ولێر پرسه‌ بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا داده‌نێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وانه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌كات، به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ پرسه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

ساڵح ژاژڵه‌یی، جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی دانراوه‌، بڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌عوسمانی حاجی مه‌حمود، جه‌لال جه‌وهه‌ر، سه‌ڵاح چاوشین و د. ڕه‌ئوف عوسمان، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی پرسه‌ی كاك نه‌وشیروان، سبه‌ینێ 21ی ئایاری 2017 سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌چوونی یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاو د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ولێر، ساڵح ژاژڵه‌یی وتی:" قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌كراوه‌، جگه‌ له‌و سه‌ركردانه‌ كه‌سی تر بچێت بۆ هه‌ولێر".

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، سبه‌ینێ له‌مزگه‌وتی سه‌واف له‌شاری هه‌ولێر، بۆماوه‌ی یه‌ك رۆژ پرسه‌ داده‌نێت.

گۆڕان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

SNN پڕۆژەكه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت ئاشكراده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10302 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10302 Sat, 20 May 2017 19:15:28 GMT شاهۆ خواره‌حم
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ له‌بری قه‌رزی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان، SNNیش ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.

دلێر حسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌لێر به‌ SNNی راگه‌یاند: وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ په‌سه‌ند كراوه‌و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت دڵنیابكه‌ینه‌وه‌ كه‌ سورین له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌مان.

وتیشی: "وه‌كو لیژنه‌ی دارایی، له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی، پڕۆژه‌یه‌كیشمان ئاماده‌كردبوو له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دانه‌وه‌ی قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ته‌نها وه‌ڵامه‌كانی په‌سه‌ند كردووه‌و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه‌".

له‌وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌ وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، هاتووه‌، "دروستكردنی ره‌سید بۆ هه‌ر موچه‌خۆرێك كێشه‌ دروست ناكات، ئه‌ویش به‌چه‌ند مه‌رجێك، یه‌كه‌م: چه‌كه‌كه‌ به‌ناوی موچه‌خۆره‌وه‌ بێت و بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی خزمه‌تگوزاری به‌كاربهێنرێت، كه‌ دۆكۆمێنته‌كانی به‌ناو موچه‌خۆره‌ خۆیه‌وه‌ بێت و له‌بازاڕدا به‌ركارنه‌هێنرێت و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌نه‌كرێت و نه‌كرێت به‌ناوی كه‌سی دیكه‌وه‌، دووه‌م: چه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی موچه‌خۆره‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت و وردبینی بكرێت".

هه‌ر له‌وه‌ڵامه‌كه‌دت ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌ولێر كار به‌چه‌كی موچه‌ ده‌كه‌ن، ده‌كرێت له‌سه‌ر لیستی موچه‌ی فه‌رمانگه‌كان ژماره‌ی بانكی و چه‌كی موچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران دابین بكرێت، كه‌ له‌ده‌رئه‌نجامدا داهاتێكیش بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێت، چونكه‌ بۆ هه‌ر ده‌فته‌ر چه‌كێكی بانكی، بڕی (7) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت، ده‌كرێت مه‌رجی ئه‌وه‌ش دابنرێت كه‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بڕی  (50) هه‌زار دینار دابنێت له‌ژماره‌ حسابییه‌كه‌دا، پاشان ره‌سیدی پاشكه‌وتی بچێته‌سه‌ر، به‌مه‌ش داهاتێكی زیاتر بۆ دارایی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت".

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌شكراوه‌، كه‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی هه‌یه‌، له‌ساڵێكداو بۆ یه‌كجار ئه‌و چه‌كه‌ به‌كاربهێنێت بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و خانوو، كه‌ ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی موچه‌خۆره‌وه‌ كۆنتڕۆڵبكرێت.

ئه‌م هه‌وڵه‌ نوێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیكردۆته‌وه‌ قه‌رزی سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له‌ موچه‌ پاشه‌كه‌وكراوه‌كانیان بدرێته‌وه‌.

SNN پڕۆژەكه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت ئاشكراده‌كات

خۆڵبارین كۆتایی پێدێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10301 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10301 Sat, 20 May 2017 18:37:25 GMT كاروان مه‌حمود
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلی خۆڵبارین كۆتایی پێدێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

بژار ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشبینی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20ی ئایار، ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی دوو ڕۆژه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتووته‌وه‌، كۆتایی پێدێت.

سه‌باره‌ت به‌پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ ڕۆژانی داهاتوو، به‌رپرسه‌كه‌ی كه‌شناسی وتی :" له‌ سبه‌ینێوه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌و تاكۆتایی هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆش نزیكه‌ی پێنچ پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌".

خۆڵبارین كۆتایی پێدێت

پارتی سنوری سێمێلكا داده‌خات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10300 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10300 Sat, 20 May 2017 18:20:34 GMT بەشی ھەواڵ
چه‌كدارانی پارتی له‌ مه‌رزی سیمێلكاوه‌ ڕێگری له‌چوونی وه‌فدێكی هونه‌ری و ناردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستی بیناسازی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.

فه‌تحوڵڵا حسێنی، ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌باشور، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌مه‌راسیمێكی هونه‌ری، ئه‌مڕۆ 20ی ئایار، ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند ویستیان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بچنه‌ ڕۆژئاوا، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتییه‌وه‌ ڕێگه‌یان پێنه‌درا به‌شداری له‌و چالاكییه‌دا بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ به‌دیلی ده‌روازه‌ی سێمێلكاش، كه‌ ئه‌مڕۆش ڕێگری له‌ناردنی ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌و ده‌روازه‌یه‌وه‌ كرابوو، فه‌تحوڵڵا حسێنی وتی: "له‌به‌رامبه‌ر داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌دا، ده‌روازه‌ی (سویدیه‌) هه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌ویش به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌یه‌ له‌دیوی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك ڕێكه‌وتنێك هه‌یه‌ كه‌ ڕێگه‌ به‌ناردنی كه‌ره‌سته‌و شتومه‌كی بازرگانی بدرێت".

به‌وته‌ی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كان، بیانووی پارتی له‌به‌رامبه‌ر داخستنی ده‌روازه‌ی سێمێلكا به‌ڕووی ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  كه‌ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ تایبه‌ت كراوه‌ به‌هاتوچۆو سه‌ردانی وه‌فدی دیپلۆماسی، ده‌شڵێت: "تا ئێستا پارتی به‌ فه‌رمی هۆكاری سه‌ره‌كی داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی به‌ڕووی ڕۆژئاوا نه‌خستۆته‌ڕوو".

پارتی سنوری سێمێلكا داده‌خات

دوایین نرخی دۆلار و نه‌وت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10299 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10299 Sat, 20 May 2017 17:47:08 GMT بەشی ھەواڵ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20ی ئایار، له‌كاتی داخستنی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عیراقی دابه‌زی و نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌جێگیری مایه‌وه‌.

كۆمپانیای پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100دۆلاری ئه‌مریكی 125 هه‌زارو 350 دینار.

100یۆرۆ 140 هه‌زار دینار.

100پاوه‌ن 162 هه‌زار دینار.

100هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 33 هه‌زارو 500 دینار.

100لیره‌ی توركی 36 هه‌زارو 500 دینار.

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی دارو له‌هه‌رێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به‌ 125 هه‌زارو 400 دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی ئاشكراكردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ نرخی نه‌وت به‌راورد به‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌(53) دۆلارو (79) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوایین نرخی دۆلار و نه‌وت

وه‌فدێكی باڵای حزبی ده‌عوه‌ گه‌یشته‌ سلێمانی http://www.snnc.co/news.aspx?id=10298 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10298 Sat, 20 May 2017 17:18:56 GMT بەشی ھەواڵ
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فدێكی باڵای حزبی ده‌عوه‌ی عیراق، گه‌یشتنه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی SNN، مه‌به‌ستی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی حزبی ده‌عوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌لاق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، بۆ به‌شداریكردنه‌ له‌ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه‌ سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌ باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوخه‌میی حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌عوه‌یه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كه‌سوكاری نه‌وشیروان مسته‌فا.

وه‌فدێكی باڵای حزبی ده‌عوه‌ گه‌یشته‌ سلێمانی

سكرتێری په‌رله‌مان په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10297 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10297 Sat, 20 May 2017 16:57:23 GMT بەشی ھەواڵ
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات و داوا ده‌كات پرسه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بقۆزرێته‌وه‌و بۆ وازهێنان له‌تاكڕه‌وی، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: "ناكرێت كه‌سێك یان حزبێك ته‌نها خۆی به‌ڕاست بزانێت".

له‌میانه‌ی پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌كوردستان دروستكردووه‌، هیوادارم سیاسه‌تمه‌داران له‌هه‌رێمی كوردستان بیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌م پاشاگه‌ردانییه‌ی ئێستا له‌هه‌رێم هه‌یه‌، به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌مانبات، هه‌نگاو به‌ره‌و ئامانجه‌ گه‌وره‌كانمان بنێین.

وتیشی:" هه‌رچه‌نده‌ له‌ده‌ستدانی كاك نه‌وشیروان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و رووداه‌وه‌ بۆ یه‌كخستنی نێوماڵی كورد بقۆزرێته‌وه‌و بكرێته‌ ده‌رگایه‌ك بۆ تێپه‌ڕبوون له‌و قه‌یرانه‌ یاسایی و سیاسیی و ئابورییانه‌ی به‌رۆكمانی گرتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدا، پێویسته‌ ئه‌م بۆنانه‌ بكرێنه‌ ده‌رگایه‌ بۆ وازهێنان له‌تاكڕه‌وی، كه‌ كه‌سێك یان حزبێك خۆی به‌ڕاست بزانێت، به‌ڵكو هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌توانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

سكرتێری په‌رله‌مان په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات

رۆژێكی تر بۆ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا زیاد ده‌كرێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10296 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10296 Sat, 20 May 2017 16:40:31 GMT بەشی ھەواڵ
پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی بۆ رۆژی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ینێش له‌هه‌مان مزگه‌وت پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت.

له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سوپاسی هه‌موو لایه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ به‌شداریان له‌یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كردو ڕایگه‌یاند: داواكارین ئه‌و كۆسته‌ی لێمان قه‌وما، بكرێته‌ ڕۆژی ئاشتی و ئاسایش و دادپه‌روه‌ری و ڕێزگرتن له‌یاسا.

وتیشی:" خۆشه‌ویستی ئێوه‌ بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌دڵسۆزی ناوبراو بۆ وڵاته‌وه‌یه‌، ئه‌ركی خۆتانه‌ وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا بن، ده‌مانه‌وێت ئه‌م وڵاته‌ پڕبكه‌ین له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا".

له‌باره‌ی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌شه‌وه‌، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی: " كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ 21ی ئایار، دووه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌ی له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌هه‌ولێریش پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت".

ئه‌مڕۆ 20ی ئایاری 2017، له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی (ئه‌حه‌ سور) یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌ی له‌شاری سلێمانی بۆ دانراو سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌شاری هه‌ولێریش بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌مزگه‌وتی سه‌واف یه‌ك ڕۆژ پرسه‌ی بۆ دابنرێت.

رۆژێكی تر بۆ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا زیاد ده‌كرێت

مام ڕۆسته‌م گه‌ردن ئازادیی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ لایه‌نه‌كان ئاشكراده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10295 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10295 Sat, 20 May 2017 16:16:27 GMT
مام ڕۆسته‌م داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌ی سپی ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر كه‌سێك قسه‌ی ڕه‌ق و خراپی به‌رامبه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا كردووه‌، گه‌ردنی ئازاد بێت.

له‌میانه‌ی پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، مام ڕۆسته‌م هه‌ڵسوڕاوی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند: هه‌رگیز نه‌وشیروان مسته‌فا باسی خراپی بارودۆخی ته‌ندروستی خۆی نه‌كردووه‌و هه‌میشه‌ش كه‌ پرسیارم لێكردووه‌ پێی وتوم "جه‌نه‌ڕاڵ من زۆر باشم و ته‌ندروستیم باشه‌".

وتیشی: یه‌كێك له‌وه‌سیته‌كانی ئه‌وه‌بوو، كه‌ حه‌زناكات بچێته‌ سه‌ردانی هاوڕێ نه‌خۆشه‌كانی و وتبووی كه‌ نامه‌وێت به‌ ڕه‌زیلی بیانبینم.

له‌باره‌ی داهاتووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه‌، مام ڕۆسته‌م وتی: "داهاتوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باشتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، ڕاسته‌ كاك نه‌وشیروان نه‌ماوه‌، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌و نوسینه‌كانی هه‌مووی له‌ناوماندا زیندووه‌، ئه‌وه‌ی دایڕشتووه‌و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین و یه‌ك وشه‌ی لێ لاناده‌ین".

له‌باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: "پێكه‌وه‌ كۆده‌بینه‌وه‌و ده‌مانه‌وێت ده‌نگه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبكه‌ینه‌وه‌و به‌خه‌باتی مه‌ده‌نیمان پێكه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر حزبه‌كان دروستبكه‌ین و دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنین و په‌رله‌مان به‌گه‌ڕبخه‌ینه‌وه‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

له‌باره‌ی شوێنگره‌وه‌ش بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، مام ڕۆسته‌م ئاشكرایكرد: "ئێمه‌ له‌گرده‌كه‌ شه‌ڕه‌ كورسیمان نییه‌، جڤاتنی گشتی و نیشتمانی و هه‌ڵسوڕاوه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌جێگره‌وه‌ دیاری بكه‌ین".

له‌په‌یامێكیشدا بۆ هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "نابێت لایه‌نگرانی گۆڕان قسه‌ی توندو خراپ بكه‌ن، سه‌ردانی هه‌موولایه‌نه‌كانمان پێ باشه‌، بۆیه‌ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێته‌ خێروبه‌ره‌كه‌ت بۆ میلله‌ت".

وتیشی:" هه‌ركه‌سێك قسه‌ی ڕه‌قی به‌رامبه‌ر به‌گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا كردووه‌ له‌بری كاك نه‌وشیروان گه‌ردی ئازاد ده‌كه‌م و با لاپه‌ڕه‌ی تازه‌ی سپی هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و چیتر ئه‌م دۆخه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌مێنێته‌وه‌و گه‌نجه‌كانمان وڵات به‌جێنه‌هێڵن".

مام ڕۆسته‌م گه‌ردن ئازادیی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ لایه‌نه‌كان ئاشكراده‌كات

عه‌لی قه‌ره‌داغی داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10294 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10294 Sat, 20 May 2017 15:52:23 GMT بەشی ھەواڵ
عه‌لی قه‌ره‌داغی داوای چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ په‌یامێكیشدا بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، داوایان لێده‌كات هاوشێوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌خه‌می كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمدا بن.

عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی، به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: له‌پێناو گۆڕانكاری جدی و ئه‌نجامدانی چاكسازی، پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دورشمه‌كانیان بكه‌نه‌ كردارو هه‌وڵی باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.

وتیشی:" كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی پێویسته‌ له‌ده‌ست نه‌چێت و ببێته‌ هۆكاری ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كان".

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان، باسی له‌وه‌شكرد، به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاولاَتیان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و په‌رۆشییان بۆ مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌رده‌خات كه‌ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌خه‌می خه‌ڵكدا بووه‌و پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌خه‌می كوردستان و خه‌ڵكدابن.

عه‌لی قه‌ره‌داغی داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات

پارتی دوا هه‌ڵوێست له‌باره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا راده‌گه‌یه‌نێت http://www.snnc.co/news.aspx?id=10293 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10293 Sat, 20 May 2017 15:15:39 GMT بەشی ھەواڵ
وه‌فدێكی باڵای پارتی به‌شداری له‌پرسه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردو سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت:" نه‌وشیروان مسته‌فا قاره‌مانێك بوو كه‌ له‌ساتی لاوێته‌وه‌ خه‌بات و تێكۆشانی كردووه‌".

ڕۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حزبه‌كه‌ی به‌شداری له‌ پرسه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" هاوخه‌می براده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانین، ئه‌مڕۆ قاره‌مانێكمان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌ساتی لاوێته‌وه‌ خه‌بات و تێكۆشانی كردووه‌، بۆیه‌ به‌ڕه‌سمی ئێمه‌ به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ به‌شدارین، داواكارین خوا سه‌بوری هه‌موو لایه‌ك بدات.

وتیشی:" دڵنیاین ئه‌م میلله‌ته‌ ئاشته‌وایی دروستده‌كات و ته‌نها به‌و ڕێگه‌یه‌ش ده‌گه‌ین به‌ئامانجه‌كان".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی پارتی و هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسیمان بۆ براده‌رانی گۆڕان هێناوه‌.

له‌باره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی و پێشنیازی یه‌كگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌دهه‌م بارزانی وتی: "ئه‌و  بابه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌گۆڕان و یه‌كێتیه‌وه‌ ئه‌وان باشتر ده‌زانن، ئێمه‌ هیچ هه‌ڵوێستێكمان نییه‌ له‌ئێستادا".

پارتی دوا هه‌ڵوێست له‌باره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا راده‌گه‌یه‌نێت

ناكۆكییه‌كی نوێ ده‌كه‌وێته‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان http://www.snnc.co/news.aspx?id=10292 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10292 Sat, 20 May 2017 14:13:35 GMT ڕه‌نج تاڵیب له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پۆسته‌ی كه‌ وه‌ك پشكی كورد له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دیاریكراوه‌، ناكۆكی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان دروستده‌بێت، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌ون، هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ به‌پێی سیڤی پڕده‌كرێنه‌وه‌.

ڕێزان دلێر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌نێو خۆیاندا ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و دوو پۆسته‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌ر كورد ده‌كه‌وێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دیاریكردنی كاندیده‌كانه‌وه‌ به‌پێی سیڤی پڕده‌كرێنه‌وه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆئه‌وه‌ی پۆسته‌كان به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كان دابه‌شبكرێن، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی به‌سه‌ر كه‌سانی ته‌كنۆكرات دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی:" گرنگه‌ ئه‌و پشكانه‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ پڕبكرێنه‌وه‌و خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانی هه‌رێم بكه‌ن، له‌حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دیاریكردنی ئه‌ندامه‌كان به‌حزبی بكرێت، ئێمه‌ش قسه‌ی خۆمان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسیه‌مان هه‌یه‌ به‌ئاراسته‌ی به‌حزبیكردن بڕوات".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر كورد ده‌كه‌ون به‌پێی ژماره‌ی كورسییه‌كان و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن دابه‌شده‌كرێن.

سه‌باره‌ت به‌شێوازی دابه‌شكاری ئه‌و دوو پۆسته‌ی به‌ر كورد ده‌كه‌ون، ئه‌شواق جاف ڕوونیكرده‌وه‌، هه‌ندێك دروشم باسده‌كرێن ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كارین، بێ لایه‌نی به‌و جۆره‌یه‌ ده‌بێت به‌بێلایه‌نی كاربكات و ده‌ستله‌حزبه‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا كاتی دروشم ته‌واو بووه‌.

وتیشی:" پشكی كورد وه‌ك پێشتر ده‌مێنێته‌وه‌و سه‌رۆكی كۆمسیۆن بۆ پارتی و ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش بۆ یه‌كێتی ده‌بێت".

ناكۆكییه‌كی نوێ ده‌كه‌وێته‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان
snnc.co

له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پۆسته‌ی كه‌ وه‌ك پشكی كورد له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دیاریكراوه‌، ناكۆكی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان دروستده‌بێت، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌ون، هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ به‌پێی سیڤی پڕده‌كرێنه‌وه‌.

ڕێزان دلێر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌نێو خۆیاندا ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و دوو پۆسته‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌ر كورد ده‌كه‌وێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دیاریكردنی كاندیده‌كانه‌وه‌ به‌پێی سیڤی پڕده‌كرێنه‌وه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆئه‌وه‌ی پۆسته‌كان به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كان دابه‌شبكرێن، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی به‌سه‌ر كه‌سانی ته‌كنۆكرات دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی:" گرنگه‌ ئه‌و پشكانه‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ پڕبكرێنه‌وه‌و خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانی هه‌رێم بكه‌ن، له‌حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دیاریكردنی ئه‌ندامه‌كان به‌حزبی بكرێت، ئێمه‌ش قسه‌ی خۆمان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسیه‌مان هه‌یه‌ به‌ئاراسته‌ی به‌حزبیكردن بڕوات".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر كورد ده‌كه‌ون به‌پێی ژماره‌ی كورسییه‌كان و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن دابه‌شده‌كرێن.

سه‌باره‌ت به‌شێوازی دابه‌شكاری ئه‌و دوو پۆسته‌ی به‌ر كورد ده‌كه‌ون، ئه‌شواق جاف ڕوونیكرده‌وه‌، هه‌ندێك دروشم باسده‌كرێن ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كارین، بێ لایه‌نی به‌و جۆره‌یه‌ ده‌بێت به‌بێلایه‌نی كاربكات و ده‌ستله‌حزبه‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا كاتی دروشم ته‌واو بووه‌.

وتیشی:" پشكی كورد وه‌ك پێشتر ده‌مێنێته‌وه‌و سه‌رۆكی كۆمسیۆن بۆ پارتی و ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش بۆ یه‌كێتی ده‌بێت".

]]>
به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم، عیراق شارێك له‌ناو خاكی هه‌رێمدا دروستده‌كات http://www.snnc.co/news.aspx?id=10291 http://www.snnc.co/news.aspx?id=10291 Sat, 20 May 2017 14:03:07 GMT شادان حه‌سه‌ن حكومه‌تی‌ عیراق به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم شارێك له‌ناحیه‌ی‌ مه‌نده‌لی‌ دروستده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ دروستكردنی‌ ئه‌و شاره‌ پرسمان پێنه‌كراوه‌و تایبه‌تیشه‌ به‌شیعه‌كان و ئێرانیه‌كان"، ده‌شڵێت:"هێزێكی‌ زۆری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هێنراوه‌ته‌ ناحیه‌كه‌و سنوره‌كه‌مان".

شاهۆ عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌نده‌لی به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هێزێكی‌ زۆری‌ هێناوه‌ته‌ سنوری‌ مه‌نده‌لی‌ و له‌وێ جێگیریكردون، ئێستاش سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی‌ شارێكن له‌و سنوره‌و ئامانجیان پێشوازیكردنه‌ له‌ئێرانیه‌كان".

سه‌باره‌ت به‌جێگیركردنی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیش شاهۆ وتی‌:"ئه‌و هێزه‌ بۆ پێشوازی‌ له‌و گه‌شتیارو كه‌سایه‌تیه‌ ئێرانیانه‌یه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانی‌ مه‌زرگه‌و شوێنه‌ دێرینه‌كانی‌ شیعه‌كان دێنه‌ عیراقه‌وه‌".

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاخۆ بۆ جێگیركردنی‌ ئه‌و هێزه‌و دروستكردنی‌ ئه‌وشاره‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ هه‌رێم وه‌رگیراوه‌ یاخود نا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ مه‌نده‌لی‌ وتی‌:"ئێمه‌ وه‌ك به‌رپرسی‌ ئیداری‌ شاره‌كه‌ هیچ پرس و ڕاوێژێكمان له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌ پێنه‌كراوه‌، به‌ڵام دڵنیاین كه‌ هیچ زیانێكیان بۆ دانیشتوان و كورد نابێت، چونكه‌ تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراو یان گرژیی‌ و ئاڵۆزی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و هێزه‌وه‌ دروستنه‌بوه‌".

به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم، عیراق شارێك له‌ناو خاكی هه‌رێمدا دروستده‌كات
snnc.co

حكومه‌تی‌ عیراق به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم شارێك له‌ناحیه‌ی‌ مه‌نده‌لی‌ دروستده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ دروستكردنی‌ ئه‌و شاره‌ پرسمان پێنه‌كراوه‌و تایبه‌تیشه‌ به‌شیعه‌كان و ئێرانیه‌كان"، ده‌شڵێت:"هێزێكی‌ زۆری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هێنراوه‌ته‌ ناحیه‌كه‌و سنوره‌كه‌مان".