ھەڵبژاردەی سوید ئەو ھەڵبژاردەیەی ئەمساڵ رێگەی نەدا ئیتاڵیا یەکێک لە ھەڵبژاردە بەھێز و بەناوبانگەکانی مۆندیال بەشداری بکات ، سویدیەکان بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ ی رووسیا یەکێک لە ھەڵبژاردە مەترسیدارەکەیان کردە دەرەوە و رێگەی سەرکەوتنیان لێگرتن ، ئیتاڵیا ھەمیشە لە مۆندیال ئەنجامی باش و چاوەڕواننەکراوی بەدەست ھێناوە بۆیە لە سەرجەم مۆندیالەکانی حسابی تایبەتی بۆ کراوە بەڵام ئەمساڵ لە قۆناغی پلەی ئۆف دوای ئەوەی ھەردوو ھەڵبژاردەی سوید و ئیتاڵیا بە دووەمی کۆمەڵکانیان سەرکەوتن رووبەروی یەک بونەوە و سویدیەکان یاری چونیان ١ بە سفر بردەوەو یاری گەرانەوەشیان ٠ بە ٠ کۆتایی پێھێنا بەوەش خۆیان چونە مۆندیال و ئیتاڵیاشیان دەکرد ، یەکێک لە ئەستێرە دیار و ناسراوەکانی جیھانی تۆپی پێی و ھەڵبژاردەی سوید زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچە بەڵام ئەو یاریزانە پێش یاریەکانی پاڵاوتن بریاری وازھێنانی لە ھەڵبژاردەی سویدا دابوو ، دوای سەرکەوتنی ھەڵبژاردەکەش بۆ مۆندیال بریاری گەرانەوەی دا بەڵام راھێنەر رازی نەبو بانگھێشتی بکات و ئەم مۆندیالە سوید بە بێ ئیبراھیمۆڤیچ بەشداری دەکات ئەنجامی یاریەکانی پاڵاوتنی سوید پێکھاتەی ھەڵبژاردەی سوید ئەنجام و بەشدارییەکانی سوید لە مۆندیال درێسی ھەڵبژاردەی سوید