ناوخۆ
  رونکردنەوەیەک لەسەر ماراسۆنەکەی شاری ھەولێر
31/10/2018
434

 (ڕاکەری ماوەدرێژ-ھێمن فەرەج ئەحمەد) ٣٠/١٠/٢٠١٨
نھێنی ماراسۆنەکەی ھەولێر ئاشکرا بوو ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ماراپۆنە نێودەوڵەتییەکەی ھەولێر من راکەری ماوەدرێژ (ھێمن فەرەج ئەحمەد) بۆ بەشداریکردن لە (ماراپۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر) لە وڵاتی بەریتانیاوە گەڕامەوە ھەرێمی کوردستان و ڕۆژی ٢٦/١٠/٢٠١٨ بەشداری ماراپۆنەکەم کرد لەسەر ئاستی ٤٢ کیلۆمەتر و توانیم بە ٣:٢٥:٠٤ (٣ کاتژمێر و ٢٥ خولەک و ٤ چرکە) ئەو ماوەیە تەواو بکەم و ٤جار بخولێمەوە بەدەوری شەقامی ٦٠ مەتری ھەولێردا، یەکەم ڕاکەر بووم کە سەرەڕای ڕێگری بگەمە خاڵی کۆتایی، بەڵام لە لایان ڕێکخەرانی ماراپۆنەکەوە گرفتم بۆ دروستکراو دەیانووت تەنھا ٣جار خولاویتەتەوەو پێویستە جارێکیتر بخولێیتەوە بۆ ئەوەی ٤٢ کیلۆمەتر تەواو بکەیت، ھاوکات بە پشتبەستن بە کاتژمێرە وەرزشیەکەی دەستم کە کات و ماوەکەی تێدا بوو بەردەوام قسەکەیانم ڕەتدەکردەوە و جەختم لەوە دەکردەوە ئەگەر جارێکیتر بخولێمەوە ئەوا زیاد لە ٥٠ کیلۆمەتریش تەواو دەکەم، ئەوانیش بێ بەڵگەو دور لە ھەمو وەڵامدانەوەیەکی زانستی و وەرزشی بەرپەرچیاندامەوە، پاش چەند خولەکێک ژمارەیەکیتر لە ڕاکەرانی ٤٢ کیلۆمەتری کەتێیاندا ئەوروپی و عێراقیبوون نزیکبونەوە لە خاڵی کۆتایی، بەھەمان شێوە ڕێگرییان لێکرا و ھەمان داوایان ئاڕاستەی ئەوانیش کرد، ماوەیەکی کەم پاش تەواوبوونی ماراپۆنەکە بە ھۆی بەدواداچونەکانمانەوە دەرکەوت کە بەمەبەست بووبێت بۆ سەرخستنی ھەندێک یاریزانی یانەکانی ھەرێمی کوردستان یاخود ھەڵە ڕویدابێت، ڕێکخەران و دادوەرانی ماراپۆنەکە ٤ خولیان بە ٣ خول ئەژمار کردووەو واتا ماراسۆنەکەی بێ ئاگاداری زۆرینە یاخود ھەموو ڕاکەرەکان لە دوا چرکەدا گۆڕاوە بۆ زیاد لە ٥٠ کیلۆمەتری، کە ئەمەش ھەستنەکردنە بە بەرپرسیارێتی و ڕەنگە روداوی گیانلەدەستدانی ڕاکەر یاخود تێکچونی تەندرووستییانی لێبکەوێتەوە، بە ھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە ڕاکەران ڕەتیان کردۆتەوە کە ماوەی زیاتر لەوە تێبپەڕێنن کە پێشتر دیاریکراوە و وازیان ھێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ڕێکخەرانی ماراپۆنەکە ئامادەنین ڕایبگەێنن کە ئەو ماراسۆنەکەی لە مانای ڕاستەقینەی خۆی خاڵی بۆتەوەو تەنھا درووستکردنی قەرەباڵخی و گاڵتە جاڕی بووە نەوەک ماراپۆنی نێودەوڵەتی، ھەروەھا ناشرینکردنی ئەو ئەزمونە بوو لە بەرچاوی دەیان ڕاکەری نێودەوڵەتی بیانیدا کە گەشتبوونە ھەرێمی کوردستان و بەشداریانکردبوو، داواکارم لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دامەزراوە حکومی ناحوکمییە وەرزشی و ڕاگەیاندنەکان کە ڕێگا نەدەن ئەم ئابڕوچونە وەرزشییە تێبپەڕێت و بەدواداچون و لێکۆڵینەوە دەستپێبکەن، تاوەکو راکەران مافیان بۆ بگەڕێتەوەو داوای لێبوردن لەوان و ڕایگشتی بکرێت، پێویستە لە داھاتووشدا کەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەند ئەم چالاکی و کێبڕکێیان بەڕێوەی ببەن و ھەمو مەرجێکی وەرزشی و تەندروستی فەراھەم بکرێت و گەرەنتی بەڕێوەچوونی کێبڕکێیەکی دوور لە فێڵ و دور لە لایانداری بکرێت. ھاوپێچ ھەندێک لە وێنەی بەڵگەیی نەخشەی خولانەوەکەم لە ھەولێر و ھەندێک وێنەی ترم کە لە چالاکییە وەرزشییەکانی تری دەرەوەی وڵاتدا تۆمارکراون.
Hemn Faraj

  ‌‌زیاتر
لەسەر ھێرش کردنە سەر داوەری یاریەکەی یاری نێوان ھەولێر و میسان سزاکان راگەیەنرا ...
ھەڵبژاردەی سلێمانی لە ھەولێری بردەوە و بو بە پاڵەوانی پارێزگاکانی کوردستان ...
سبەی لە یاری کۆتایی ھەردوو ھەڵبژاردەی سلێمانی و ھەولێر رووبەروی یەک دەبنەوە ...
بەوێنە - پێشبرکێی پاسکیل سواری لە ھەڵەبجە ئەنجام درا ...
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت لەسەر مۆندیالی رووسیا قسەی خۆی کرد ...
بەپەلە - كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس ...
بەوێنە دوەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی پارا گلایدین لەھەڵەبجە ...
بەوێنە پێشمەرگەی سلێمانی لەھەڵەبجەی بردەوەو سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داھاتو مسۆگەر کرد ...
بەوێنە ماسۆنێکی پێنج ھەزار مەتری لەھەڵەبجە ئەنجامدرا ...
بەوێنە - یەکەمین پێشبرکێی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لەشاری ھەولێر دەستی پێکرد...
انەی سەیدسادق ئامادەکارییەکانی بۆ خولی پلەیەکەکان ڕاگەیاند ...
باشترینەکانی وەرزش لەھەڵەبجە خەڵات کران ...
بەوێنە..کچانی سەیدسادق ڕوو لەیاری کاراتی دەکەن...
یانەی سەیدسادق ھەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی کارگێڕی ئەنجامدا ...
یانەی سەیدسادق لەپێشمەرگەی سلێمانی بردەوە ...
یانەی وەرزشی سەیدسادق دێرسی فەرمی یانەکەی ڕاگەیاند ...
بەوێنە - سلێمانی و ھەولێر یەکسان بوون ...
بەڤیدیۆ - ھەردوو گۆڵەکەی گاریس بەیڵ و کاسیمیرۆ ببینە ...
بەوێنە - پیشمە رگە بووە پالە وان ...
تیپی کاراتی سەیدسادق پلەی دووەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کاراتی بەدەست ھێنا ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
ڤیکتۆریا پڵزن
ریاڵ مەدرید
11/07/2018
بەنفیکا
0
ئەجاکس
0
11/07/2018
لیۆن
0
ھۆفنھایم
11/07/2018
بایرن میونشن
0
ئایک ئەسینا
0
11/07/2018
یۆڤانتۆس
0
مانچستەر یونایتد
0
11/07/2018
مانچستەر سیتی
0
شاختار
0
07/11/2018
سیسکا مۆسکۆ
0
ڕۆما
0
07/11/2018
ڤالنسیا
0
یۆنگ بۆیز
0
07/11/2018
ناپۆلی
0
پاریس سان جێرمان
0
06/11/2018
پۆرتۆ
0
لۆکۆمۆتیڤ
0
06/11/2018
شالکە
0
گاڵاتەسەرای
0
06/11/2018
ئەتلەتیکۆ مەدرید
0
بروسیا دۆرتمۆند
0
06/11/2018
ئینتەر میلان
0
بەرشەلۆنە
0
06/11/2018
تۆتنھام
0
ئایدھۆڤن
0
06/11/2018
ئەستێرەی سوری سربی
2
لیڤەرپول
0
06/11/2018
مۆناکۆ
0
کلۆپ بروج
4
06/11/2018
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.