یاریه‌کانی تر
  مەترسیدار ترین و بەھێزترین یاری ھونەری جەنگی لە نێوان ھالک ەکەی ئێران و دڕندە بەریتانیەکە دەکرێت
23/11/2018
2845

لەگەڵ بریاری بەریەک کەوتنی ھەردوو پاڵەوانی جیھانی یارییە ھونەریە بەرگریەکان سجاد غریبی ئێرانی و مارتن فۆردی بەریتانی پێگەکانی جیھان ئەم ھەواڵەیان کردۆتە ھەواڵی یەکەم و بە گرنگیەوە باسی لێوە دەکەن ، سجاد غریبی ئێرانی کە خەڵی شاری ئەھوازە ناسراوە بە ھالک ی ئێرانی و مارتن فۆردیش بە دڕندەی ئەو یاریە ناسراوە ئەم یاریە لە لایەن MMA و WWE وە رێکخراوە 
زانیاری لەسەر مارتن 
ئەم یاریزانە باڵای زیاتر لە ٢ مەترە ، کێشیشی ١٤٤ کغم و رۆژانە لە یەک ژەمی بەیانیان  زیاتر لە ٢٥ ھیڵکە بە نان و رۆن و کەرەوە دەخوات 
لە بەرامبەردا سجاد غریبی تەمەن ٢٢ ساڵ باڵای ١٨٧ سم و کێشیشی ١٧٨ کغم 
ئەوەی جێی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوو لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانش ھەواڵی مردنی ھالک ەکەی ئێران بڵاو کرایەوە کە گوایە لە شەری سوریا لە حەلەب کوژراوە چونکە پێشتر سجاد غریبی رایگەیاندبوو ئامادەیە بچێتە سوریا و شەر لەگەڵ داعش بکات

  ‌‌زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.