 سپالێتی چۆن باسی یاریەکەیان بەرامبەر بە یۆڤانتۆس و کریستیانۆ دەکات
 06/12/2018
 2265
شەوی شەممە لە میانی یاریەکانی ھەفتەی ١٥ ی خولی یانەکانی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی ئینتەر میلان دەکات کە بە یاری لوتکەی ئەم ھەفتەیە دیاری کراوە ، پێش یاریەکەش سپالێتی راھێنەری یانەی ئینتەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ووتی
سپالێتی : ئەگەر یۆڤانتۆس بیر لە راگرتنی ئێمە بکاتەوە ئەوا یاریەکە دەدۆرێنێت
سپالێتی : ئێمەش بۆ بردنەوە یاری دەکەین ، ئێستا تیپەکەشمان لەوپەری ئامادەیی و باشیدایە لە چەند یاری رابردوومان زۆر باش یاریمان کرد و ئێستا بە باشی یاریەکان دەخوێنینەوە
سپالێتی : دەبێت وا بیر بکەینەوە کە ئەو تیپانەی رووبەرویان دەبینەوە نابێت بە بەھێزی سەیریان بکەن و وا بیر بکەینەوە کە ناتوانین لێیان بەرینەوە
سپالێتی : بەرامبەر بە یۆڤانتۆس یش خۆمان بەدەستەوە نادەین و بۆ بردنەوەش یاری دەکەین و بروای تەواویشم بە یاریزانانی تیپەکەمە کە دەتوانن ئەو کارە بکەن
سپالێتی : ھەموو وەرزێک یۆڤانتۆس یاریزانی وا دەکرێت کە دەتوانن جیاوازی لەگەڵ تیپەکانی تری سێریا ئا دروست بکەن ، پێش ٣ ساڵ کاتێک لە روما بووم یۆڤانتۆس پیانیچ ی کەم بوو ئەویشی کری ، لە وەرزی رابردووش یەکێک لە باشترین یاریزانانی خولەکەی بردە لای خۆی ئەویش کانسیلۆ بوو ھەروەھا ھیگواین یشیان لە ناپۆلی کری
سپالێتی : ھەندێک یاریزان ھەیە کە دەتوانن گەشەی باش بە تیپەکەت بدەن بە تایبەت لە رووی ھێرش بەرییەوە ئەم وەرزەش یۆڤانتۆس گرێبەستی لەگەڵ پاڵەوانێک کرد ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو ، یاریزانێک کە ھیچ ووشەیەک نییە بۆ وەسف کردنی ئەو یاریزانە
|