 سیبایۆس چی بە رامۆس ووت تا لێدانە راستەوخۆکە جێ بە جێ بکات
 14/01/2019
 7765
بە رۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید سێرجیۆ رامۆس کەسی یەکەمە بۆ لێدانی پەنالتی و لێدانە راستەوخۆکان دوێنێ شەویش رامۆس لێدانێکی راستەوخۆی بەرامبەر بە ریاڵ بیتس جێ بە جێ کرد بەڵام لە دەقیقەکانی کۆتایی کاتێک ریاڵ لێدانێکی راستەوخۆی بۆ گیرا سیبایۆس لەگەڵ رامۆس قسەی کردو ئەو لێدانەکەی جێ بە جێ کرد لە دوای یاریەکەش سیبایۆس ووتی "
سیبایۆس : ھەستێکی خۆشم ھەیە ئەم ٣ خاڵە وەک ئاڵتون وابوو بۆ ئێمە
سیبایۆس : من دڵنیا بووم لەوەی گۆڵ دەکەم بۆیە قسەم لەگەڵ رامۆس کرد و پێم من گۆڵ دەکەم ، پاو لۆپێز کە وەستا زانیم گۆڵی لێدەکەم چونکە من ئەو باش دەناسم
سیبایۆس : کە بە رامۆسم ووت ئەویش رێگەی پێدام لێدانەکە جێ بە جێ بکەم ئەوش ھەستی بەوە کرد کە من دڵنیام لەوەی ئەو کارە باش دەکەم
سیبایۆس : ھەست بە خۆشی و ناخۆشی دەکەم خۆشیەکە بۆ ئەو بردنەوەیە بو کە تۆمارمان کرد ناخۆشیەکەش ئەوەیە کە گۆڵم لە تیپەکەی پێشووم کرد چونکە ئێرە رۆژێک لە رۆژان ماڵی من بوو
|