 یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داواکەی ریاڵ مەدریدی رەتکردەوە
 09/02/2019
 4235
لە یاری نێوان چونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا کە لە نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید بەرێوە چوو ماتیۆ لاھۆزی داوەر لە دەقیقەی ١٠ یاریەکە یەکەم کارتی زەردی بەرووی سێرجیۆ رامۆس بەرز کردەوە ئەویش بەھۆی بەرکەوتنی لەگەڵ مالکۆم ، بەڵام دوای یاریەکە یانەی ریاڵ مەدرید بە بەڵگەی ڤیدیۆیی داوای لە لیژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد کە ئەو کارتە زەردەی رامۆس بسردرێتەوە چونکە شایستەی وەرگرتنی نەبووە بەڵام دوێنێ شەو لیژنەکە وەڵامی یانەی ریاڵ مەدریدیان دایەوە و تێیدا رایان گەیاندووە کە پێدانی کارتی زەرد بە رامۆس یاسایی بووە و بەھیچ شێوەیەک ناسردرێتەوە بەوەش ئەگەر رامۆس لە یاری گەرانەوەش بەرامبەر بە بەرشەلۆنە کارتی زەرد وەربگرێت ئەوا ئەگەر بگەنە یاری کۆتایی ئەوا بەشداری ناکات
|