جیهان
  سۆلاری : ھیچ شتێک بۆ ریاڵ ئەستەم نییە
11/02/2019
1097

لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ پێگەی رەسمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سانتیاگۆ سۆلاری راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باسی چەند بابەتێکی کرد لەوانە ئەگەری بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە
 
سۆلاری : یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئێمە جێی فەخر و شانازییە ، ئێمەش بەشێکین لە رابردوو و ئێستای یانەکە و دەمانەوێت بەردەوام بین بۆ داھاتوش بەم شێوەیە بمێنینەوە
 
سۆلاری : قۆناغی کۆمەڵەکان ھەمیشە قورس بووە ، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ ھەمیشە ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو روویداوە ، ئێمە لە ٢ یاری کۆتایی ئەو قۆناغە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بەرامبەر بە ڤیکتۆریا پڵزن و رۆما باش یاریمان کرد و توانیمان سەربکەوین
 
سۆلاری / یانەی ئەجاکس ھەمیشە لە کارەکانیدا بە گەورەیی دەردەکەوێت ئەو لە دروست کردنی یاریزانی گەنج سەرکەوتوون ، ئەوان ھەمیشە برەو بە یاریزانە گەنجەکانیان دەدەن و بە باشی دروستیان دەکەن ، ئەو یانەیە وەرزی رابردوش ئەوەشی سەلماند کە دەتوانن کێبرکێ لەسەر خولەکە بکەن ، یاریەکەمان بەرامبەر بە ئەجاکس وەک ھەر یاریەکی تر قورس دەبێت 
 
سۆلاری : چیمان پێویستە بۆ ئەوەی لە ئەجاکس بەرینەوە ؟ دەبێت لە لوتکەی خۆمان بین وەک ریاڵ مەدریدی مێژوو 
 
سۆلاری : تۆپی پێی پێش ھەموو شتێک خەون و ئاواتە ، یاری کردن لە خولی پلە یەک خەونی ھەموو منداڵێکە ، کاتێک یش دەبیت بە یاریزانی یانەیەک لە خولی پلە یەک خەونت ئەوەیە خولی ناوخۆی ووڵاتەکەت ببەیتەوە ، دواتر خەونی گەورەت ئەوەیە بەشداری چامپیۆنس لیگ بکەیت و ئەو نازناوە بەدەست بھێنێت و دوای ئەویش نازناوی مۆندیالی یانەکان 
 
سۆلاری : بە ھەمان شێوە ئەم خەونە بۆ ھاندەرانیش بە ھەمان شێوەیە ، ھەندێک جار ئەم خەونە لە ناودەچێت و ھەندێک جار دێتە دی ، ئەمە تۆپی پێی ھەمیشە بەرز بونەوە و نزمبونەوەی تێدایە 
 
سۆلاری : خۆشەویستی بۆ تۆپی پێی و کێبرکێکان ئەمە خۆشەویستی ریاڵ مەدریدە 
 
سۆلاری : بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ یاریزانان ، چەندین شێوە ھەیە بۆ ئەوەی ھەمیشە پەیوەندیەکەت باش بێت لەگەڵ ئەوەش توشی چەندین مەوقفی نەخوازراو دەبیتەوە بەڵام پێویستە بەردەوام بین 
 
سۆلاری : بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ بۆ جاری چوارەم ؟ ھیچ شتێک بۆ ریاڵ ئەستەم نییە 
 

  ‌‌زیاتر
کێشەی ریاڵ تەنھا مارسیلۆ نییە ، گاریس بەیڵ رێزی یانەکەو ھاندەرانی تیپەکەی ناگرێت ...
فابیۆ کاپیلۆ : ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس گۆرینەوەیەک ئەنجام دەدەن ...
زانیاری لەسەر کۆبونەوەکەی نێوان پێرێز و سۆلاری ئاشکرا دەکرێت ...
پێگەی گۆڵ ی جیھانی گاڵتە بە سوارێز دەکات بە ١٥٠٨ دەقیقە دەتوانیت ئەم کارانە بکەیت ...
دی ماریا لە نێوان میسی و کریستیانۆ دا یەکێکیان ھەڵدەبژێرێت ...
لیژنەی سزاکان بریاری سزادانی گاریس بەیڵ دوا دەخات ...
بۆسکێتس : کەواتە ئێمە شایەنی سەرکەوتن نین بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا چوار شەممە ٢٠-٢-٢٠١٩ ...
کاسیمیرۆش کێشەیەکی تری سۆلاری یە ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و یۆڤانتۆس بۆ یاریەکەی ئەمشەو ...
یۆرگن کلۆپ دوای یاریەکەی بەرامبەر بە بایرن : ئەمە باشترین ئەنجامە ...
راھێنەری یانەی بایرن : بۆ ئەو ئەنجامە خۆشی دەرنابڕم بەڵام گرنگ ئەوە بوو؟ ...
ڤالڤێردی لە کۆنگرە رۆژنامەوانی دوای یاریەکەی بەرامبەر بە لیۆن چی ووت ؟ ...
ھەڵسەنگاندنی یاریزانانی بەرشەلۆنە بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە لیۆن ...
ریاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانیا دەکشێتەوە و بەشداری ناکات ...
بەرشەلۆنە وەک یەکەم یانە دژایەتی بۆ بریارەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا راگەیاند ...
نرخی بلیتی یاری کلاسیکۆی جامی ئیسپانیا بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرز دەبێتەوە ...
یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ٢ یاریزانی بەرازیلی نزیک دەبێتەوە ...
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سکاڵاکەی یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر رامۆس قبوڵ نەکرد ...
یۆڤانتۆس راستیەک لەسەر داوا کردنی رۆناڵدۆ بۆ کرینی محەمەد سەڵاح ئاشکرا دەکات ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
ئەتلەتیکۆ مەدرید
0
یۆڤانتۆس
0
20/02/2018
شالکە
0
مانچستەر سیتی
0
20/02/2018
لیۆن
0
بەرشەلۆنە
0
19/02/2018
لیڤەرپول
0
بایرن میونشن
0
19/02/2018
ئەجاکس
0
ریاڵ مەدرید
0
13/02/2018
تۆتنھام
0
بروسیا دۆرتمۆند
0
13/02/2018
مانچستەر یونایتد
0
پاریس سان جێرمان
0
12/02/2018
رۆما
0
پۆرتۆ
0
12/02/2018
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.