جیهان
  مارسیلۆ : لە پێناوی زێدان ئامادە بووم ھەموو کارێک بکەم
12/02/2019
2284

کەناڵی ئیسپۆرتی ئینتیراتیڤۆی دیدارێکی دورو درێژی لەگەڵ مارسیلۆ بەرگریکارە بەرازیلیەکەی یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام داوە و چەندین پرسیاریش ئاراستەی ئەو یاریزانە کراوە ئەویش بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە 
 
مارسیلۆ : ئێمە ئەم وەرزە بۆ ھەر سێ نازناوەکە دەجەنگین و کێبرکێ دەکەین 
 
مارسیلۆ : پێم وایە من لە دۆخێکی باشدام لە رووی توانای جەستەیەوە و رۆژانی راھێنان دەکەم 
 
مارسیلۆ : دەنگۆی زیاد بوونی کێشم بە ٧ کلغم دوورە لە راستیەوە ، قورسە ٧ کلیۆ لە کێشم زیاد بکات و بتوانم یاری بکەم ئەوانە تەنھا درۆن 
 
مارسیلۆ : من ھەرگیز گوێ بە رەخنەکان نادەم لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوو بەردەوام ئەم رەخنانەم لەسەر بووە و خۆشم دەزانم چی دەکەم ئەوان ھەرگیز کاریگەریان لەسەرم نابێت بەڵام من ھەمیشە رووم خۆش دەبێت لەگەڵ یان 
 
مارسیلۆ : کێشەی بەرگری من ؟ لە سەرەتای ھاتنم بۆ ئەم یانەیە ئەم جۆرە رەخنانەم گوێ لێدەبێت ، من خۆم دەزانم چۆن بەرگری دەکەم 
 
مارسیلۆ : ھەندێک پێیان وایە دەبێت لە رامۆس و ڤاران باشتر بەرگری بکەم بەڵام ئەوە ئەستەمە ، من یاریزانی لام ناتوانم وەک ئەو ٢ یاریزانە بەرگری بکەم 
 
مارسیلۆ : تا ئێستا وا ھەست دەکەم من یاریزانێکی سەرەکیم لە ریاڵ مەدرید ، ھەمیشە راھێنان دەکەم تا لەم ئاستە بمێنمەوە ، من لەم دۆخە خراپترم تێپەراند لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی لشبۆنە من زۆر تورە بووم چونکە دەمویست بە سەرەکی یاری بکەم بەڵام راھێنەر بریار دەدات 
 
مارسیلۆ : دەتوانم ئەم وەرزە کاری زیاتر بکەم ئاستی باشتر پیشان بدەم بروای تەواوم بەخۆم ھەیە و دڵنیاشم دۆخەکە باشتر دەبێت 
 
مارسیلۆ : لۆپیتیگی و سۆلاری ؟ ھەر راھێنەرە و بیرکردنەوەو شێوازی خۆی ھەیە ، لەگەڵ سۆلاری پەیوەندی ئاساییمان ھەیە ، ئەو راستگۆیە ئەوەی کە دەیڵێت ئەنجامی دەدات ئەویش دەیەوێت ھاوکاری تیپەکە بکات ، سۆلاری رۆڵی گرنگی لە تیپەکە ھەیە 
 
مارسیلۆ : رۆشتنی زێدان ؟ رۆشتنی زێدان زۆر سەیر بوو ، کەسمان نەماندەزانی کە ئەو دەڕوات ، چونکە ئەو زۆر باش بوو کاری زۆر باشی بۆ تیپەکە کرد 
 
مارسیلۆ : لە راستیدا بریارێکی زۆر قورس بوو ، من پەیوەندی زۆر باشم لەگەڵ زێدان ھەبوو ، رۆژانە قسەمان دەکرد ، ئەو ھەمیشە بەرگری لە من دەکرد ، منیش ئامادە بووم ھەموو شتێک لە پێناوی ئەودا بکەم ، من بە پێکراوی یاریم کردووە ئێستاش ئامادەم لە پێناوی زێدان ھەموو کارێک یان بڕیارێک بدەم
 
مارسیلۆ : پەیوەندیم لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر زۆر باشە ، لەگەڵ خانەوادەکەشی بەڵێ من بە رۆشتنی زۆر زۆر نیگەران بووم ئێمە ٩ ساڵ پێکەوە یاریمان کرد 
 
مارسیلۆ : رۆشتنم بۆ یۆڤانتۆس ؟ یۆڤانتۆس تیپێکی گەورەیە بەڵام من لە ریاڵ مەدریم 
 
مارسیلۆ : تا ئەم ساتە ھەرگیز بیرم لە رۆشتن لە ریاڵ نەکردۆتەوە ، من لە ھەمو کەس زیاتر بڕوام بەخۆم ھەیە بۆیە نابێت بڕۆم 
 
مارسیلۆ : ڤینیسیۆس ؟ ئەو ھەرگیز لە پێکەنین ناکەوێت ، من بە درێژایی یاریەکان قسەی لەگەڵ ناکەم بەڵام بە پێی توانا دەمەوێت ھاوکاری بکەم ، ئەو جارێ ١٨ ساڵە بەڵام زۆر زیرەکە دەشزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە دەکات
 
مارسیلۆ : ڤینیسیۆس ئێستا گەشتۆتە ئاستێکی زۆر باش پێویستە ئارام و لەسەر خۆ بێت پێم وایە ئەو زۆر باشە 

  ‌‌زیاتر
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا ھەینی ٢٦-٤-٢٠١٩ ...
لۆکاکۆ ھەرەشە لە مانچستەر یونایتد دەکات ...
خشتەو کاتی یاریەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ...
خشتەو کاتی یاریەکانی ھەفتەی ٣٥ ی لالیگا ...
بۆچی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە ئەنجام دەدرێت ...
تیتۆ ڤیلانۆڤا شەشە رۆژ پێش مردنی میسی رازی کرد ...
دوای یەکسان بونەکەیان بەرامبەر بە خیتافی زێدان چی ووت ؟ ...
ھەڵسەنگاندنی یاریزانانی ریاڵ مەدرید بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە خیتافی ...
یانەی بەرشەلۆنە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئامادەکاریان بۆ شەوی شەممە کردووە ...
زێدان بەرنامەکەی سۆلاری لەناو دەبات ...
بەرشەلۆنە بریاری کۆتایایی لەسەر ئاردا تۆران دەرکرد ...
ئەدیبایۆر نھێنیەک دەگێرێتەوە ، جارێک مۆرینیۆ خەریک بوو رۆناڵدۆ بکوژێت ...
بۆفۆن دەگەرێتەوە یۆڤانتۆس ...
باشترین پێکھاتەی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ ٢٠١٨ - ٢٠١٩ دیاری کرا ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا پێنج شەممە ٢٥-٤-٢٠١٩ ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و خیتافی بۆ یاریەکەی ئەمشەو ...
بەرنامەی زێدان بۆ گرێبەست لەگەڵ خاوەن ٦٩ گۆڵ ...
مووچەکەی ھازارد لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید چەندە ، زە سەن ئاشکرای کرد ...
سیمیۆنی ش خۆی بەدەستەوە دا ...
ئەرکی کام یانە بۆ بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ ئاسانە ، مان سیتی یان لیڤەرپول ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
بەرشەلۆنە
لیڤەرپول
01/05/2019
تۆتنھام
ئەجاکس
30/04/2019
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.