جیهان
  ئێستا – زێدان لە کۆنگرە رۆژنامەوانی ناساندنەکەی چی ووت ؟
11/03/2019
9751

کەمێک پێش ئێستا زەینەدین زێدان بەشداری ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەی کرد کە بۆ گەرانەوەی بۆ یانەکە بۆی رێکخرا و تییدا ووتی :
 
زێدان : من زۆر خۆشحاڵم بە گەرانەوەم بۆ ماڵەکەم ، ئەمرۆ رۆژێکی تایبەتە 
 
زێدان : من لێرە زۆر دورنەکەوتومەتەوە و لەم نزیکانە ژیاوم ، خۆشحاڵم بە گەرانەوەم بۆ کارکردن نەک بۆ مەدرید 
 
زێدان : من دوبارە لێرەم ، خۆشحاڵم کە جارێکی تر ئەرکی راھێنانی ئەم تیپە گەورەیە وەردەگرمەوە 
 
زێدان : من لێرە رۆشتم چونکە رەنخەمان لە ھەندێک شت ھەبوو ، ئێستاش گەرامەوە چونکە سەرۆک قسەی لەگەڵ کردم و بەڵێنی چەند کارێکی پێدام ، بۆیە من ریاڵ مەدریدی پێرێزم خۆشتر دەوێت 
 
زێدان : من عاشقی ریاڵ مەدریدم بۆیە گەرامەوە 
 
زێدان : دوای ٨ مانگ پشوو پێم وایە ئێستا لە دۆخێکی زۆر باشدام بۆیە گەرامەوە 
 
زێدان : ئەمە بەرپرسیارییەتیەکی گەورە ئەوە باش دەزانم ، من لێرە یاریم کردووە و نازناویشم بەدەست ھێناوە ، لێرە خۆشی و ناخۆشیم چەشتووە ، وەک راھێنەریش نازناوی زۆرمان بەدەست ھێناوە ، راستە چامپیۆنس لیگامان دەبردەوە بەڵام لە بەدەست ھێنانی لالیگا و جام شکستمان دەھێنا 
 
زێدان : بەڵی لە وەرزی داھاتوو گۆرانکاری گەورەو تەواو دەکەین بەڵام ئێستا قسە لەسەر ئەوە ناکەین ، دواتر لەگەڵ سەرۆک قسە دەکەین و بەرنامە بۆ وەرزی نوێ دادەرێژین 
 
زێدان : ئێستا بیر لە ١١ یاری داھاتووی تیپەکە دەکەمەوە کە لە لالیگا ماومانە 
 
زێدان : ھەموو شتێک لە پێناوی ئەم یانەیە پێشکەش دەکەم 
 
زێدان : لەم ماوەیەی پشووم دا چەندین بۆند ھاتە بەردەمم بەڵام حەزم نەدەکرد ھیچ بۆندێک وەربگرم بەڵام ناتوانم ریاڵ رەتبکەمەوە 
 
زێدان : ھەرگیز نەمتوانیوەو ناتوانم بە پێرێز و ریاڵ بڵێم نەخێر 
 
زێدان : کێشەی من پەیوەندی بە رۆشتنی رۆناڵدۆوە نەبوو ، ئەوەی گرنگە کارکردنمانە لەمرۆوە ، تەنھا ١١ یاریمان لەبەردەمدا ماوە بیر لەوە دەکەینەوە
 
زێدان : رۆناڵدۆ بەشێکە لە مێژووی ریاڵ مەدرید ، ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی ئەم یانەیە بەڵام ناتوانم قسەی لەسەر بکەم 
 
زێدان : من پێویستم بە پشوو بوو ، ئێستا ویستی من گەرانەوەیە بۆ راھێنان ئەمەش ھەلێکی باشە ، پێم وایە ئەگەر چوار مانگ پێش ئێستا بوایە پێم وانەبوو بگەرێمەوە چونکە دەمویست پشوو بدەم 
 
زێدان : بۆیە رۆشتم چونکە پێم وابوو ئەوە باشترین ھەڵبژاردە بوو بۆ ھەموو لایەک 
 
زێدان : ریاڵ پێویستی بە گۆرانکاری بوو ، دوبارەی دەکەمەوە بریاری رۆشتنی من بۆ ھەموان باش بوو ، پێم وایە گەرانەوەم ھەندێک دڵخۆش ناکات ، بەڵام من عاشقی ریاڵ مەدریدم ئەوە گرنگە 
 
زێدان : دەستەی راھێنەران و یاریدەدەرەکانم ھەمان ئەوانە دەبن کە وەرزی رابردوو لەگەڵ م بوون 
 
زێدان : ھەمو یاریەکانی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدریدم لە سانتیاگۆ بینیوە ، ھەموانیش دەزانن ئەم وەرزە زۆر قورس بوو بۆیە ناکرێت ھەمیشە براوە بیت ، بۆیە دەبێت ھەندێک کات بروات بە گۆرانکاری ھەبێ 
 
زێدان : کاتێک لە شەقامەکانی مەدرید منیان دەبینی ھەندێک سوپاسیان دەکردم بەڵام ھەندێک شتی خراپیان پێدەوتم 


زێدان : منیش لە بەدەست ھێنانی نازناوی لالیگا شکستم ھێنا چونکە لە لالیگا خراپ بووین 
 
زێدان : دەزانم کارێکی قورسە ، ئەگەر بیرم لە رابردوو بکردایەتەوە ھەرگیز نەدەگەرامەوە ، لە بەر سەرۆک و یاریزانان و ھاندەران ئەرکی راھێنانی تیپەکەم وەرگرتەوە 
 
زێدان : راھێنان کارێکی باشە ، بەڵام راھێنانی ریاڵ مەدرید کارێکی تایبەتە 
 
زێدان : لە نیگەرانی و دڵتەنگی ھاندەران تێدەگەم بەڵام پێیان دەڵێم من گەرانەوە و ئامادەم 

  ‌‌زیاتر
شۆک - پیپ گواردیۆلا بو بە راھێنەری یۆڤانتۆس ...
ھاندەرانی ریاڵ مەدرید نێیمار توشی شۆک دەکەن ، تەنھا مباپی ...
بەھۆی تۆپی ئاڵتونیەوە مۆدریچ یەک ساڵی تر دەمێنێتەوە ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا پێنج شەممە ٢٣-٥-٢٠١٩ ...
ڤینیسیۆس لە ژاپۆنەوە قسە دەکات ...
کیلۆر ناڤاس داوایەکی سەیر ئاراستەی راھێنەری ھەڵبژاردەی کۆستاریکا دەکات ...
خۆرخێ ڤالدانۆ چۆن باسی گەرانەوەی زێدان دەکات ، دەبێت زۆر مەمنون بێت ...
پۆلیسی ئیسپانیا بە شێوەیەکی جیاواز ئامادەکاری بۆ یاری کۆتایی جامی ئیسپانیا دەکات ...
رەسمی - سوپەرمانەکەی بەرشەلۆنە دورخرایەوە ...
لەم وەرزە تەکنەلۆژیای ڤار رۆڵی چی بینیوە ، ئاماری ڤار لە لالیگادا ...
جەیمس رۆدریگێز خۆی یەکلا کردەوە و بریاری کۆتایی دا ...
دیل بۆسکێ بەرگری لە زێدان دەکات ...
ریاڵ مەدرید چوار ھێرش بەر دەکاتە ئامانج ...
مارادۆنا دەستگیر کرا ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا چوار شەممە ٢٢-٥-٢٠١٩ ...
سادیۆ مانی پێش یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ ھۆشداری بە یانەی تۆتنھام دەدات ...
بەرشەلۆنە داوایەک ئاراستەی مالکۆم دەکات ، مالکۆم باجی ھەڵەکەی دەداتەوە...
زێدان دوو یاریزانی تری تیپەکەی دەردەکات ...
ئایا بەراستی پیپ گواردیۆلا بو بە راھێنەری یۆڤانتۆس ؟ ...
یانەی فرانکفۆت لەسەر فرۆشتنی یۆڤیتیچ ریاڵ مەدرید توشی شۆک دەکات ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
لیڤەرپول
تۆتنھام
01/06/2019
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.