جیهان
  ھاندەرانی مانچستەر یونایتد لە تیروپشکی قۆناغی ٨ ی چامپیۆنس لیگ نیگەرانن
16/03/2019
2397

دوای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد لە قۆناغی ١٦ و دوور لە چاوەڕوانی لە یاریگای باخچەی شازادەکان شکستی بە یانەی پاریس سان جێرمان ھێنا توانی بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی لەو قۆناغەشدا بەر یانەی بەرشەلۆنە کەوت ، لەسەر ئەو تیروپشکەش ھاندەرانی مانچستەر یونایتد نیگەرانن و تیپەکەیان بە بێ چانس ترین وەسف دەکەن ، ھاندەرانی شەیتانە سورەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە چەندین کۆمێنت و پۆست لەسەر تیروپشکەکە نوسیویانە و قسەی دڵی خۆیان کردووە و ھەموشیان لەو بەرکەوتنە نیگەرانن ، مانچستەر یونایتد چۆن دەتوانێت بەرامبەر بە بەرشەلۆنە و میسی یاری بکات لە کاتێکدا میسی حاکمی تۆپی پێی جیھانە 
ئەم وەرزە بۆ مانچستەر چی روودەدات ، لە جامی ئینگلتەرا رووبەری چێڵسی و ئارسناڵ بوینەوە ، لە چامپیۆنس لیگ بەرامبەر بە یۆڤانتۆس و دواتر پاریس و ئێستاش بەرشەلۆنە 
ئەمە بە ١٠ یاریزانی پێکراوەوە چۆن دەکرێت
بۆچی ھەمیشە تیروپشکەکان دەمانخاتە بەرامبەر بە گەورەکان 
ئەگەر ئەم وەرزە ببین بە پاڵەوان ئەوا دەبێت مانچستەر گەورەترین ئاھەنگ لە مێژودا بگێرێت 
بەداخەوە لێرەوە کاری ئێمە لە چامپیۆنس لیگ کۆتایی پێدێت چونکە بەر بەرشەلۆنە کەوتووین 
ھەندێکیش داوایان لە سۆڵشیاری راھێنەر کردووە بۆ ئەو یاریە پۆڵ سکوڵز بگەرێنێتەوە چونکە سکوڵز لە ساڵی ٢٠٠٨ گۆڵێکی لە بەرشەلۆنە کرد و بەو گۆڵەش مانچستەر شکستی بە بەرشەلۆنە ھێنا دوای ئەوەی لە یاری چوون ٠ بە ٠ یاریەکەیان کۆتایی ھاتبوو ، ئەمە لە کاتێکدا ئێستا سکوڵز تەمەنی ٤٥ ساڵە و ماوەیەکی زۆریشە وازی لە یاری کردن ھێناوە

  ‌‌زیاتر
شۆک - پیپ گواردیۆلا بو بە راھێنەری یۆڤانتۆس ...
ھاندەرانی ریاڵ مەدرید نێیمار توشی شۆک دەکەن ، تەنھا مباپی ...
بەھۆی تۆپی ئاڵتونیەوە مۆدریچ یەک ساڵی تر دەمێنێتەوە ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا پێنج شەممە ٢٣-٥-٢٠١٩ ...
ڤینیسیۆس لە ژاپۆنەوە قسە دەکات ...
کیلۆر ناڤاس داوایەکی سەیر ئاراستەی راھێنەری ھەڵبژاردەی کۆستاریکا دەکات ...
خۆرخێ ڤالدانۆ چۆن باسی گەرانەوەی زێدان دەکات ، دەبێت زۆر مەمنون بێت ...
پۆلیسی ئیسپانیا بە شێوەیەکی جیاواز ئامادەکاری بۆ یاری کۆتایی جامی ئیسپانیا دەکات ...
رەسمی - سوپەرمانەکەی بەرشەلۆنە دورخرایەوە ...
لەم وەرزە تەکنەلۆژیای ڤار رۆڵی چی بینیوە ، ئاماری ڤار لە لالیگادا ...
جەیمس رۆدریگێز خۆی یەکلا کردەوە و بریاری کۆتایی دا ...
دیل بۆسکێ بەرگری لە زێدان دەکات ...
ریاڵ مەدرید چوار ھێرش بەر دەکاتە ئامانج ...
مارادۆنا دەستگیر کرا ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا چوار شەممە ٢٢-٥-٢٠١٩ ...
سادیۆ مانی پێش یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ ھۆشداری بە یانەی تۆتنھام دەدات ...
بەرشەلۆنە داوایەک ئاراستەی مالکۆم دەکات ، مالکۆم باجی ھەڵەکەی دەداتەوە...
زێدان دوو یاریزانی تری تیپەکەی دەردەکات ...
ئایا بەراستی پیپ گواردیۆلا بو بە راھێنەری یۆڤانتۆس ؟ ...
یانەی فرانکفۆت لەسەر فرۆشتنی یۆڤیتیچ ریاڵ مەدرید توشی شۆک دەکات ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
لیڤەرپول
تۆتنھام
01/06/2019
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.