جیهان
  زێدان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ئەمرۆدا چی ووت و باسی چی کرد
20/04/2019
1729

ئەمرۆ زەینەدین زێدان راھێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەی کرد کە تایبەت بە یاریەکەی سبەی نێوان ریاڵ و ئەتلەتیک بلباو رێکخرا بوو تێدا چەندین پرسیار ئاراستەی ئەو راھێنەر  کرا و ئەویش بەم شێوەیەوەڵامی دایەوە 
 
زێدان : من زۆر خۆشحاڵم بە گەرانەوەی ڤینیسیۆس لە پێکان پەلەشم نییە لە یاری پێکردنی چونکە من رۆژانە ئەو لە راھێنان دەبینم چی دەکات 
 
زێدان :چارەنوسی بەیڵ ؟ من قسە لەسەر ئەو بابەتە ناکەم ، ئێمە باسی یاریەکەی سبەی دەکەین
 
زێدان : من خۆم دەزانم کێ وەرزی داھاتوو دێتە لامان و پەیوەندیمان پێوە دەکات ، ھەر منیش لەسەر ھاتنی یاریزانان قسە لەگەڵ یانەکەم دەکەم بەڵام ئێستا لەسەر ئەو بابەتە ھیچ زانیاریەک ناڵێم 
 
زێدان : ئێمە خۆمان باش دەزانین ئەسینسیۆ کێ یە و چییە ، پێم وایە ئەو زۆر باشە و دەیەوێت باشتریش بێت 
 
زێدان : ھەمیشە ئەتلەتیک بلباو رکابەرێکی بەھێز بووە بۆیە یاریەکەی سبەی قورس دەبێت ، ئەوەی کە ئێمەش دەمانەوێت تەنھا بردنەوەیە 
 
زێدان : ئەم وەرزە وەرزی ئێمە نەبوو ، بە دڵنیاییەوە ریاڵ مەدریدیش ھەمیشە دەیەوێـ باشترینەکان بھێنێتە ریزی تیپەکەیەوە 
 
زێدان : ھەموو بیرێکی من لای وەرزی داھاتووە ، دەمەوێت ھێزێکی زۆر بۆ وەرزی نوێ کۆبکەمەوە
 
زێدان : کێ گۆڵچی سەرەکی وەرزی داھاتو دەبێت ؟ من خۆم دەزانم بەڵام کێشە دروست ناکەم و ھەر لە ئێستاوە باسی ئەوە بکەم بۆ ئێوە 
 
زێدان : بەڵێ لە رووی تەکتیکیشەوە بۆ وەرزی داھاتوو گۆرانکاری لە تیپەکە دەکەین
 
زێدان : نازانم وەرزی داھاتوو چ پێکھاتەیەکم لەبەردەستدا دەبێت ، کاتی زۆریشمان دەبێن بۆ قسە کردن لەسەر ئەو بابەتە 
 
زێدان : چەند بیرۆکەیەکم ھەیە ، دەمەوێت بۆ وەرزی داھاتو گۆرانکاری بکەین قسەشمان لەسەر چەند یاریزانێک کردووە بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نییە باسی بکەین
 
زێدان : ھیوادارم تەکنەلۆژیای ڤار باشتر پێش بکەوێت و بۆ ھەموان وەک یەک بێت
 
زێدان : ئۆدریۆزۆلا شانی شکاوە و ئەمرۆش نەشتەرگەری بۆ دەکرێت ، قورسە ئەم وەرزە بتوانێت بگەرێتەوە 

  ‌‌زیاتر
دوای شکستەکەی بەرامبەر بە ڤالنسیا ٩ یاریزان لە بەرشەلۆنە دەردەکرێن ...
کۆتینھۆ لە یاریەکەی دوێنێ شەوی نێوان بەرشەلۆنە و ڤالنسیا چی کردووە ...
رۆژنامەی ئیسپۆرتی کەتەلۆنی رەخنە لە میسی دەگرێت ...
رائوڵ دی تۆماس : لە پێناوی ریاڵ مەدرید دەجەنگم ...
جەیمس میلنێر نھێنیەک لە یاری چوونی نێوان بەرشەلۆنە و لیڤەرپول دەگێرێتەوە ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا یەک شەممە ٢٦-٥-٢٠١٩ ...
مان یونایتد گەورەترین بۆند دەخاتە بەردەم دی لیخت و رەتکردنەوەی مەحاڵ دەبێت ...
مۆندۆدیپۆرتیڤۆ شوێنگرەوەی ڤالڤێردی ئاشکرا کرد ...
تەواوی لێدوانی ڤالڤێردی لەدوای شکستی تیپەکەی لە یاری کۆتای جامی ئیسپانیا ...
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر لابردنی ڤالڤێردی قسەی کرد ...
ھەڵسەنگاندنی یاریزانانی بەرشەلۆنە بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە ڤالنسیا ...
دوای شکستەکەیان بەرامبەر بە ڤالنسیا پیکی چی ووت ؟ ...
نھێنیەکە ئاشکرا بوو ، ڤالڤێردی دوای یاریەکەی ئەمشەو لادەبرێت ...
دوای ١٠ ساڵ ئارێن رۆبن ھۆکاری رۆشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا کرد ...
دوای لێدوانەکەی میسی ، گریزمان چی دەکات و بریاری چی دەدات ...
ساری بە چەندین گۆرانکاریەوە دێتە یۆڤانتۆس ...
بەرێوبەری یانەی بەرشەلۆنە ، لاپەرەی لیڤەرپول یان زۆر درێژ کردەوە ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا شەممە ٢٥-٥-٢٠١٩ ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڤالنسیا بۆ یاریەکەی ئەمشەو ...
خشتەو کاتی گرنگترین یاریەکانی ئەمرۆ شەممە ٢٥-٥-٢٠١٩ ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
لیڤەرپول
تۆتنھام
01/06/2019
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.