جیهان
  جیرارد پیکی لە دیدارێکی تایبەت ، ئێمەش وەک ریاڵ مەدریدمان لێدێت
24/05/2019
3626

جیرارد پیکی بەرگریکارەکەی یانەی بەرشەلۆنە لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ رۆژنامەی ئێل پایس وەڵامی چەندین پرسیاری تایبەت لە خۆی و یانەکەی داوەتەوە و تێیدا دەڵێت 
 
پیکی : من وەک خۆم پێم وایە ئەم وەرزە بۆ ئێمە باش بوو ، دەتوانم بڵێم لەسەرجەم یاریەکانی ئەم وەرزە بەشداریم کرد 
 
پیکی : وازھێنانم لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا سودی زۆری پێگەیاندووم لە رووی پشوو دانەوە ، ھەروەھا دورکەوتنەوە لە پێکانیش 
 
پیکی : پێم وایە لە رووی عەقڵی یەوە یاریەکەی ڕۆما کاری زۆری کردە سەرمان چونکە دەمێک بوو بەو شێوەیە نەدۆڕابووین
 
پیکی : گۆڵی یەکەمیان خێرا کرد ، ئێمەش کاردانەوەمان نەبوو ، دواتر ٢ گۆڵی تریان کرد و کارەساتەکە روویدا 
 
پیکی : ئێمە لەو یاریەدا بەھیچ شێوەیەک یاری تۆپی پێمان نەکرد و ھەموو شتێکمان لەدەست دابوو 
 
پیکی : لە ئانفێڵدیش ھەمان سیناریۆ دوبارە بۆوە ، رۆژێکی زۆر قورس بوو ، ئەوە چەند رۆژێکیش بەسەر ئەو یاریە تێدەپەرێیت بەڵام بیرمان نەچۆتەوە 
 
پیکی : ئەوەی کە لە ئانفێڵد روویدا دێوە زمەیەک بوو ، گەورەترین شکستی ئێمە بەڵام نابێت رێگە بدەین ئەوانە دوبارە ببنەوە و ئازاری خۆمان بدەین 
 
پیکی : ئەم وەرزە بۆ ئێمە زۆر باش بوو ، بردنەوەی نازناوی لالیگا ، گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی ئیسپانیا ، گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ 
 
پیکی : وازھێنانم لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆمن کاردانەوەی باشی ھەبوو پشووی باش و دورکەوتنەوە لە پێکان
 
پیکی : کاتێک دەچیتە تەمەنەوە و ئەزمونی زیاتر پەیدا دەکەین ، ئەوەش شتێکی باشە بۆ بەرگریکارەکان ، ھەوڵم داوە بەردەوام ھاوکاری یاریزانە گەنجەکان بکەم و بەردەوامیش دەبم
 
پیکی : قسە کردن لەسەر شێوازی یاری کردنمان بە ھەمان شێوازی پێشووی پیپ گواردیۆلا ھەمیشە کراوە دەبێت ، ڤالڤێردی راھێنەر بێت یان ھەر کەسێکی تر ئەو شێوازە لە بەرشەلۆنە ناگۆردرێت
 
پیکی : رۆشتنی رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید بە روونی بەو یانەیەوە دیارە ، ئێمەش توشی ھەمان کێشەی ریاڵ دەبینەوەو خراپتریش کاتێک میسی دەڕوات 
 
پیکی : دەزانین بە دۆخێکی زۆر خراپدا تێدەپەڕین بەڵام ئەوەش دەکەوێتە سەر یانەکە چۆن لەگەڵ رۆشتنی میسی کاردانەوەی دەبێت 
 
پیکی : ھیچ شتێک لەسەر گریزمان نازانم ، دەمێکیشە قسەم لەسەر ئەو یاریزانە نەکردووەو نامەوێت بیشیکەم ، بزانین چی روودەدات
 
پیکی : تا ئێستاش خۆم بە سەرۆکی داھاتوی بەرشەلۆنە بزانم ؟ پێشتر حەماسی زۆرم بۆ ئەوە ھەبوو ، لەوانەش لەو کارە بەردەوام بم ، بەڵام ئەوە لە ماوەیەکی نزیکدا روونادات 
 
پیکی : دی یۆنگ ھێزێک و ھونەرێکی یاری کردنی گەورەو تایبەت بە خۆی ھەیە ، دی لیخت یش بە ھەمان شێوە ، سەرەرای کەمی تەمەنیان بەڵام بە باشی لە یاری ئێمە تێدەگەن ، ئەوانیش ھەمان ئەو فەلسەفەیەی ئێمەیان خواردۆتەوە کە ئەویش فەلسەفەکەی یۆھان کرۆیف ە 
 
پیکی : وەک ووتم کاتێک میسی وازی ھێنا ھەمومان توشی کێشە دەبینەوە بەڵام با بزانین تیپەکە و یانەکەمان چۆن خۆی بۆ ئەو کاتە ئامادە دەکات 

  ‌‌زیاتر
خشتەو کاتی یاریەکانی ھەفتەی پێنجەمی سێریا ئا ...
خشتەو کاتی یاریەکانی ھەفتەی شەشەمی لالیگا ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا ٢٣-٩-٢٠١٩ ...
میسی داوا لە یاریزانە ئەرجەنتینیەکانی پاریس کردووە پەیوەندی لەگەڵ ئیکاردی نەکەن ...
کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی زێدان دوای یاریەکەی ریاڵ و سیڤیا ...
ھەڵسەنگاندنی یاریزانانی ریاڵ بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە سیڤیا ...
دوای بردنەوەکەیان لە سیڤیا ، رامۆس چی ووت ؟ ...
بۆچی بەرێوبەری ھونەری یانەی بەرشەلۆنە لە یاریەکەی ناپۆلی و لیتشی ئامادە بوو ...
سبەی THE BESTە ، کات و زانیاری تەواو لەسەر ئەو بۆنەیە بزانە ...
سانچێز بیزخوان دۆزەخی ریاڵ مەدریدو سێرجیۆ رامۆس ە ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی لیڤەرپول و چێڵسی بۆ یاریەکەی ئەمرۆ ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا یەک شەممە ٢٢-٩-٢٠١٩ ...
خشتەو کاتی گرنگترین یاریەکانی ئەمرۆی یەک شەممە ٢٢-٩-٢٠١٩ ...
پێکھاتەی ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و سیڤیا بۆ یاریەکەی ئەمشەو ...
لۆپیتیگی لەسەر روبەروبونەوەی ریاڵ مەدرید چی دەڵێت ؟ ...
شۆک - بەرشەلۆنە مۆرینیۆی دەوێت ...
لێدوانی ڤالڤێردی دوای شکستەکەیان بەرامبەر بە گرانادا ...
ھەڵسەنگاندنی یاریزانانی بەرشەلۆنە بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە گرانادا ...
لە دوای شکستەکەیان بەرامبەر بە گرانادا سوارێز قسەی خۆی کرد ...
دوای ئەوەی مانچستەر سیتی ٨ گۆڵی لێکرد راھێنەری واتفۆرد چی دەڵێت ؟ ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
بەنفیکا
لایپزیگ
17/09/2019
چێڵسی
ڤالنسیا
17/09/2019
ئەجاکس
لیل
07/09/2019
سالزبۆرگ
جینک
17/09/2019
ناپۆلی
لیڤەرپول
17/09/2019
دۆرتمۆند
بەرشەلۆنە
17/09/2019
لیۆن
زینت
17/09/2019
ئینتەر میلان
سلاڤیا پراگ
17/09/2019
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.