ناوخۆ
  بەوێنە..کچانی سەیدسادق ڕوو لەیاری کاراتی دەکەن
04/12/2017
340

ھەرێم عەبدولڕەحمان
کچانی سەیدسادق بەڕێژەیەکی زۆر ڕوو لەیاری کاراتی دەکەن، ڕاھێنەری یانەکەش  ڕایدەگەیەنێت:"بەھۆیی نەبوونی جێگاوە لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە نەمان توانیوە خوێندکار وەربگرین،ھەرچەندە بەردەوام کچان سەردانمان دەکەن بۆ بوون بەیاریزان لەیانەکەمان. 
سەربەسیت عەبدولقادر ڕاھێنەری تیپی کاراتی سەیدسادق لەلێدوانێکدا بە SNNی ڕاگەیاند":تپیی کاراتی سەیدسادق لەئێستادا زۆر پێشکەتوە، لەو ڕوەشەوە توانیومانە لەساڵی ٢٠١٦ بەشی کچان بکەینەوە.
وتیشی":لەئێستادا خاوەنی نزیکەی ٦٠ یاریزانی کچین لەئاستە جیاوازەکاندا پێشکەوتنێکی باشیان بەخۆیانەوە دیوە، بەڵام ئەوەی جێگای داخە نەمان توانیوە لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەشداری پاڵەوانێتیەکانیان پێبکەین.
ئاماژەی بەوەشدا":بەرنامەمان ھەیە لەئایندەدا پاڵەوانێتیان بۆ بکەینەوە، ئەو یاریزانانەشیان دەتوانن ئەنجامی باش بەدەست بێنن لەپاڵەوانێتیەکانی دەرەوەدا بەشدارییان پێی بکەین،ئەو پێشکەوتنانەشی لەکوڕاندا ھەیە بگوازینەوە بۆ کچانیش.
ئەوەشی وت":بەھۆی بچوکی شوێنەکەمانەوە  لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە نەمانتوانیوە خوێندکاری کچ وەربگرین،ھەرچەندە بەردەوام کچان پەیوەندیمان پێوەدەکەن بۆ ھاتنە ناو یانەکەمانەوە.  
دابان عوسمان یاریزان لەتیپی کچانی کاراتی سەیدسادق لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند":ماوەی ساڵێکە تیپەکەمان دامەزراندوە، نزیکەی ٦٠ یاریزانی کچین.
وتیشی":تائێستا ٦ پلەم بڕیوە خاوەنی پشتێنی سەوزم، بەشداریم لەپاڵەوانێتەکدا کردوە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیو توانیومە پلەیی یەکەم بەدەست بێنم.



















  ‌‌زیاتر
انەی سەیدسادق ئامادەکارییەکانی بۆ خولی پلەیەکەکان ڕاگەیاند ...
باشترینەکانی وەرزش لەھەڵەبجە خەڵات کران ...
یانەی سەیدسادق ھەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی کارگێڕی ئەنجامدا ...
یانەی سەیدسادق لەپێشمەرگەی سلێمانی بردەوە ...
یانەی وەرزشی سەیدسادق دێرسی فەرمی یانەکەی ڕاگەیاند ...
بەوێنە - سلێمانی و ھەولێر یەکسان بوون ...
بەڤیدیۆ - ھەردوو گۆڵەکەی گاریس بەیڵ و کاسیمیرۆ ببینە ...
بەوێنە - پیشمە رگە بووە پالە وان ...
تیپی کاراتی سەیدسادق پلەی دووەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کاراتی بەدەست ھێنا ...
بەوێنە - تیپی کاراتی سەیدسادق بەشداری پاڵەوانێتیەکی نێو دەوڵەی دەکات ...
بەوێنە - ماراسۆنی ھیوا ئەنجام درا ...
ھەڵەبجەییەکان خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشنە (دارەوان حاجی حامید) پەیامنێری کوردسات نیوز ...
تیپی کاراتی سەیدسادق بەشداری پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی دەکات ...
بەوێنە - فێستیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدان بۆ زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ...
ڕاھێنەری نوێی یانەی وەرزشی سەیدسادق دەست بەکاربوو ...
ئێستا - نوێترین زانیاری لەسەر ئاڵۆزیەکەی یاری نێوان شێروانە و پێشمەرگەی ھەولێر ...
خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک یاریزانی دێرینی کاراتی ...
بەوێنە..لەشارەزور خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە یانە سەرکەوتوەکانە سنورەکە...
بەوێنە.. جیت لی یەکەی سلێمانی بناسە...
ڕاھێنەری یانەی وەرزشی سەیدسادق دەست لەکاردەکێشێتەوە...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2014 SNN. All Rights Reserved.