جیهان
  دوای یەکسان بونەکەیان بەرامبەر بە نۆمانسیا زێدان چی ووت ؟
11/01/2018
7140

یانەی ریاڵ مەدرید رۆژ بە رۆژ ئەنجامی خراپ و یاریزانەکانیش ئاستی خراپتر پێشکەش دەکەن ، ریاڵ کە یاری چوونی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ٣ بە سفر لە نۆمانسیا بردبۆوە بەڵام لە یاری گەرانەوە لە یاریگای خۆی ٢ بە ٢ یەکسان بوو ، دوای یاریەکەش زێدانی راھێنەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ووتی :
 
زێدان : یاریەکە کۆتایی ھات ئەوە گرنگ بوو بۆ من ، تیپی بەرامبەر ئەمشەو لە راکردن نەدەوەستان ، ئەوان دەیانویست یاریەکە ببنەوە و ئەوەی کە ویستیان کردیان 
 
زێدان : ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەردەوام بین ، پێویستە ٢ بۆ ٣ یاری لەسەر یەک ببەینەوە تا ئاستی تیپەکە راگرینەوە و بڕوا بەخۆ بون بۆ یاریزانەکان بگەرێنەوە ، بۆیە لەمەودوا دەستەوەستان نابین 
 
زێدان : بروای تەواوم  بە یاریزانەکان ھەیە با بزانین لە کۆتایی چی روودەدات 
 
زێدان : یاریەکی باشمان پێشکەش کرد بەڵام یاریزانەکان جوڵەی زۆریان نەکرد لە کۆتاییەکاندا ، بەڵام بە گشتی لە ئاستی تیپەکە رازی بووم 
 
زێدان : یاریەکی قورس بوو بۆ ئەو یاریزانانەی کەمتر یاری دەکەن بەڵام گرنگ ئەوەبوو کاری خۆیان کرد 
 
زێدان :  مایۆراڵ ھیچ کێشەیەکی نییە تەنھا وەک تاکتیک گۆڕیم 
 
زێدان : بۆندێکم لەگەڵ ریاڵ مەدرید ھەیە ئەویش تا ساڵی ٢٠٢٠ ، بەڵام من یاری بۆ یاری ھەست دەکەم راھێنەرم ، ناتوانم وا سەیر بکەم کە من ٢ بۆ ساڵی تر راھێنەری ریاڵ مەدرید دەبم چونکە ئەوە ھەرگیز لە ریاڵ مەدرید روونادات 
 
زێدان : ھەوڵ دەدەم شێوازی یاری کردنی یاریزانان بگۆرم و بەردەوام دەبین لەسەر کارکردن تا رێگەیەک دەدۆزینەوە 

  ‌‌زیاتر
یانەی لێگانێس لە جامی شا رکابەرێکی سەختی ریاڵ مەدریدە ...
خوشەکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێک لەسەر براکەی بڵاو دەکاتەوە...
ریاڵ مەدرید گڵۆپ سەوزی بۆ خۆرخێ میندێز داگیرساند ...
ريالَ مةدريد ئامادةى شكاندنى بؤندةكةى ئيكارديية ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا سێ شەممە ١٦-١-٢٠١٨ ...
زێدان ، کریستیانۆ رۆناڵدۆی دورخستەوە ...
یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر کرینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ھاتە دەنگ ...
خشتەو کاتی یاریەکانی قۆناغی ٨ی جامی شای ئیسپانیا ...
یۆڤانتۆس داوای جەیمس رۆدریگێز دەکات بەڵام وەڵامی ریاڵ ھەموان توشی شۆک دەکات ...
بەپەلە - ناسر خڵێفی لە پێناوی بۆسکێتس ئامادەیی دەربڕی ...
شۆک - بە شێوەیەکی رەسمی ماوەی دورکەوتنەوەی دیمبلی راگەیەنرا ...
یانەی بایرن بە مەرج بۆندی ریبێری و ڕۆبن نوێ دەکاتەوە...
سزادانی ئۆبامیانگ بەردەوامە ...
بەڤیدیۆ - لە یاریەکەی نێوان پاریس سان جێرمان و نانت داوەر بە یاریزانێک دەدات و دەشیکاتە دەروە ...
گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا دووشەممە ١٥-١-٢٠١٨ ...
بەپەلە - کریستیانۆ رۆناڵدۆ بریاری رۆشتنی دا ...
جۆردی ئەلبا دوای بردنەوەیان لە سۆسیداد ھێرش دەکاتە سەر یانەی ریاڵ مەدرید ...
دوای ریمۆنتاداکەیان بەرامبەر بە سۆسیداد ڤالڤێردی راھێنەری بارسا چی ووت ؟ ...
دوای رەفتارە ناشرینەکەی دوێنێ شەو لە ئەنۆیتا کردی ئەڵبا دوای لێبوردنی کرد ...
دوای شکستەکەی بەرامبەر بە لیڤەرپول پیپ گواردیۆلا چی ووت ؟ ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2014 SNN. All Rights Reserved.