ناوخۆ
  بەوێنە - یەکەمین پێشبرکێی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لەشاری ھەولێر دەستی پێکرد
30/01/2018
753

لە شاری ھەولێر و بەبەشداری باشترین گەیمەرەکان ، یەکەمین پێشبرکێی یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەستی پێکرد.
رێکان عەزیز ، رۆژنامەنوسی وەرزشی و سەرپەرشتیاری یەکەمین پێشبرکێی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بە ماڵپەری (SNN SPORT)ــی راگەیاند : " دڵخۆشین بەوەی توانیمان ببینە خاوەنی یەکەمین پێشبرکێی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لەشاری ھەولێر و باشترین گەیمەرەکان دیاری بکەین".
 
ئەو وتیشی : " بەشی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە پەیجی رێکان عەزیز بریاریدا لەقۆناغی یەکەم پێشبرکێیەک بۆ ھەردوو یاری (pes ٢٠١٧ & fifa ٢٠١٧) بکاتەوە و بەشێوەی خول یارییەکان ئەنجامبدرێت ، لەسەرەتادا نزیکەی (٦١٠) کەس ناوی خۆی تۆمارکرد ، بەڵام بەشێوەی پاڵاوتن تەنھا (١٥١) کەس ناویان لە لیستی کۆتایی تۆمارکرا".
 
رێکان ئەوەیشی وت : " چەند کۆمپانیایەک ئامادەیی خۆیان دەربریوە بۆ ھاوکاریکردنی پرۆژەکە و لە گفتوگۆی کۆتاییداین بۆ دابینکردنی خەڵاتەکان".
 
بەرپرسی پرۆژەکە دەڵێت : " لەپلانماندا ھەیە لە قۆناغی دووەم بچینە شارەکانی دیکەی کوردستان و دواتر پاڵەوانی شارەکان لە خولێکدا کۆ دەکەینەوە بۆ ئەوەی پاڵەوانی کوردستان دیاری بکەین".
 
لەکۆتاییدا رێکان عەزیز وتی : " کار دەکەین بۆ ئەوەی پاڵەوانی کوردستان لە یەکێک لە پێشبرکێیە نێودەوڵەتییەکانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەشداری پێبکەین بۆ ئەوەی بتوانین لەژێر ناوی کوردستان بەشداری کێبرکێیەکان بکەین"


























  ‌‌زیاتر
بەوێنە دوەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی پارا گلایدین لەھەڵەبجە ...
بەوێنە پێشمەرگەی سلێمانی لەھەڵەبجەی بردەوەو سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داھاتو مسۆگەر کرد ...
بەوێنە ماسۆنێکی پێنج ھەزار مەتری لەھەڵەبجە ئەنجامدرا ...
انەی سەیدسادق ئامادەکارییەکانی بۆ خولی پلەیەکەکان ڕاگەیاند ...
باشترینەکانی وەرزش لەھەڵەبجە خەڵات کران ...
بەوێنە..کچانی سەیدسادق ڕوو لەیاری کاراتی دەکەن...
یانەی سەیدسادق ھەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی کارگێڕی ئەنجامدا ...
یانەی سەیدسادق لەپێشمەرگەی سلێمانی بردەوە ...
یانەی وەرزشی سەیدسادق دێرسی فەرمی یانەکەی ڕاگەیاند ...
بەوێنە - سلێمانی و ھەولێر یەکسان بوون ...
بەڤیدیۆ - ھەردوو گۆڵەکەی گاریس بەیڵ و کاسیمیرۆ ببینە ...
بەوێنە - پیشمە رگە بووە پالە وان ...
تیپی کاراتی سەیدسادق پلەی دووەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کاراتی بەدەست ھێنا ...
بەوێنە - تیپی کاراتی سەیدسادق بەشداری پاڵەوانێتیەکی نێو دەوڵەی دەکات ...
بەوێنە - ماراسۆنی ھیوا ئەنجام درا ...
ھەڵەبجەییەکان خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشنە (دارەوان حاجی حامید) پەیامنێری کوردسات نیوز ...
تیپی کاراتی سەیدسادق بەشداری پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی دەکات ...
بەوێنە - فێستیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدان بۆ زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ...
ڕاھێنەری نوێی یانەی وەرزشی سەیدسادق دەست بەکاربوو ...
ئێستا - نوێترین زانیاری لەسەر ئاڵۆزیەکەی یاری نێوان شێروانە و پێشمەرگەی ھەولێر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany - Salim Street - Tel: 07480172102 | Email: [email protected]
© Copyright 2014 SNN. All Rights Reserved.