مێژووی شار
شێخ مه‌حموود چۆن كۆچی دوایكرد

شێخ مه‌حموودله‌ساڵانی 1955و1956نه‌خۆشی به‌ته‌واوی هێزوتوانای لێ‌ بڕیبوو،به‌تایبه‌تی له‌هاوینی ساڵی 1956به‌دواوه‌نه‌خۆشییه‌كه‌ی ناچاری كردكه‌هه‌رچۆنێك بێت بچێته‌به‌غدادبۆچاره‌سه‌ربۆئه‌ومه‌به‌سته‌دووجارچووه‌بغداد،جاری یه‌كه‌م ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌وێ‌ ماوه‌ته‌وه‌وگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌بۆداریكه‌لی ،به‌ڵام جاری دووه‌م نه‌خۆشییه‌كه‌ی ته‌واوپه‌كی خست وبه‌ئوتومبێل بردیانه‌كركوك وله‌وێ‌ هه‌وڵ دراله‌نه‌خۆشخانه‌ی شریكه‌ی نه‌وتK.I ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ربكرێت به‌ڵام ئینگلیزه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داكه‌له‌وخه‌سته‌خانه‌یه‌دابمێنێته‌وه‌.

له‌وباره‌وه‌(باباعلی شێخ مه‌حموود)وتوویه‌تی : كه‌ئه‌وڕۆژانه‌ نه‌خۆشی به‌جۆرێك وای له‌باوكم كردبووكه‌به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌گرت به‌ئووتومبێل له‌(كركووكه‌وه‌بگاته‌به‌غداد)بۆیه‌ناچارپه‌نام برده‌به‌ر(صباحی نوری سعید)كه‌ئه‌وكاته‌لێپرسراوی شركه‌ی فڕۆكه‌كانی عێراق بووكه‌هه‌وڵیدابه‌یه‌كێك له‌وفڕۆكانه‌ی خه‌ڵكیان

له‌كركووكه‌وه‌ده‌گواسته‌وه‌بغداد،باوكیشم بگه‌یه‌نێته‌به‌غدادكه‌له‌وڕۆژانه‌دائه‌وفڕۆكانه‌ به‌زۆری له‌نێوانی بغداد-به‌صره‌دائیشیان ده‌كردبۆیه‌چه‌ندڕۆژێكی خایاندتاباوكم گه‌یه‌نرایه‌نه‌خۆشخانه‌ی(حیدری)بغداد،دوای مانه‌وه‌ی چه‌ندڕۆژه‌ی شێخ مه‌حموودله‌ونه‌خۆشخانه‌یه‌پزیشكه‌كان ئه‌گه‌رچی چاودێری ته‌ندروستییان ده‌كردبه‌ڵام هیوای ئه‌وه‌یان لێبڕاكه‌چاك بێته‌وه‌،ئه‌وه‌بووشێخ مه‌حموودی یه‌كه‌م مه‌لیكی كوردستان به‌نه‌خۆشی له‌ڕۆژی 9-10-1956له‌شاری به‌غدادكۆچی دوایكرد،دوابه‌دوای ئه‌وه‌هه‌واڵی كۆچی دوای شیخ مه‌حموودی شۆڕه‌سواری كوردستان وحوكمدارومه‌لیكی ئازاوقاره‌مان به‌هه‌مووكوردستاندابڵاوبووه‌وه‌وله‌هه‌موولایه‌كه‌وه‌خه‌ڵك ڕوویان كرده‌به‌غدادوبۆهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌سه‌دان ئووتومبێلی له‌گه‌ڵداهاته‌سلێمانی،له‌وڕۆژانه‌دا(شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حموود)له‌به‌ندیخانه‌ی سلێمانیدابوو،شێخ له‌تیف به‌رله‌گرتنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌به‌وه‌تاوانباركرابووكه‌لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی ئاشتی خوازی بووه‌له‌عێراقدا،كه‌له‌ڕاستیشداشێخ له‌تیف ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌وڕێكخراوه‌بووه‌وله‌وڕووه‌وه‌له‌لایه‌ن نشتیمان په‌روه‌ران وئازادیخوازانی كورده‌وه‌مایه‌ی ڕێزوستایش بووه‌،له‌به‌رئه‌وه‌كاتێك كه‌جه‌نازه‌كه‌ی شێخ مه‌حموودی باوكی گه‌یشته‌شاری سلێمانی ،به‌رله‌وه‌ی ببرێته‌مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ تابینێژن جه‌ماوه‌ری خوێن گه‌رم وبوێری سلێمانی بڕیاریانداجه‌نازه‌كه‌ی شێخ مه‌حموودببه‌ن به‌ره‌وبه‌ندیخانه‌ی سلێمانی بۆئه‌وه‌ی شێخ له‌تیفی كوڕی چاوی به‌ته‌رمه‌كه‌ی باوكی بكه‌وێت ئه‌وه‌بووله‌وكاته‌داقه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆردروست بووداوای ئازادكردنی شێخ له‌تیف یان ده‌كرد،به‌ڕێوبه‌ری به‌ندیخانه‌كه‌(محمدحسن تائی)بووپیاوێكی زۆرباش بوو،هه‌وڵێكی زۆری داكه‌ئه‌وداخوازییه‌ی خه‌ڵك به‌هێمنی وبێ‌ كێشه‌جێ‌ به‌جێ‌ بكرێت،به‌ڵام هێزی پۆلیس به‌ڕاسپارده‌ی(عمرعلی)ی متصریفی سلێمانی هه‌رچه‌نده‌له‌وڕۆژه‌داله‌سلێمانی نه‌بووبه‌ڵام هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوله‌لایه‌ن پۆلیس وده‌زگاكانی ئه‌منه‌وه‌ئاگادارده‌كراوله‌ئه‌نجامی ڕێگرتن له‌وه‌ی كه‌"شێخ له‌تیف"ته‌رمه‌كه‌ی باوكی ببینێت پێكدادان له‌نێوان خه‌ڵك وپۆلیس داڕوویداوپۆلیس ته‌قه‌ی كردوو(ئه‌خته‌رخانی)ژنی ڕه‌شۆڵی ده‌نگ خۆشی هونه‌رمه‌ندشه‌هیدكراله‌وڕۆژه‌دا،ته‌رمه‌كه‌ی شێخ مه‌حموودیش،له‌ناداره‌مه‌یته‌كه‌دابه‌سه‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانییه‌وه‌بووله‌ناوئه‌وپێكداپژانه‌داله‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی پۆلیسه‌كان فیشه‌كێك به‌رلاشه‌كه‌ی شێخ محموودكه‌وتبوو،كه‌له‌كاتی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌یداله‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی ئه‌وه‌به‌ڕوونی هه‌ستی پێكرابوو،ڕۆژی دوای ده‌زگاكانی میری ده‌ستیان كردبه‌گرتن ودوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌وكه‌سانه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردبووچه‌ندین كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردنی خۆپیشاندان ونانه‌وه‌ی ئاژراوه‌ده‌ستگیركران،ئابه‌وجۆره‌(شێخ مه‌حموود)ی نه‌مربه‌خاك سپێردراوناوی چووه‌ناولاپه‌ڕه‌ی زێڕینی پڕله‌خه‌بات وتێكۆشانی كوردایه‌تییه‌وه‌،هه‌زاران سڵاوله‌گیانی پاكی ئه‌وشۆڕه‌سواره‌ئازاونه‌به‌رده‌ی كوردستان كه‌ناوی هه‌مووده‌م به‌به‌رزی وشكۆمه‌ندی له‌مێژووداتۆماركراوه‌.

 

ئاماده‌كردنی: دلێركه‌مال ده‌روێش

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.