کەسایەتی شار
ره‌فیق حیلمی



شاعیرو نوسه‌ری نه‌مرره‌فیق حیلمی له‌ساڵی 1898 له‌ شاری كه‌ركوك هاتۆته‌ دنیاوه‌ . هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ دانانی هۆنراوه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری به‌زمانی توركی كه‌ئه‌و سه‌رده‌مه‌ خوێندن به‌ توركیبووه‌ . له‌ته‌مه‌نی پانزه‌ساڵیدا به‌ شیعر و نوسین هاوكاری رۆژنامه‌ی (حه‌وادس) و گۆڤاره‌كانی (كه‌وكه‌بولمه‌عاریف) و (ته‌جه‌دود)ی كه‌ركوكی كردووه‌ . ساڵی 1921 بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ نوسه‌ری رۆژنامه‌ی (نه‌جمه‌) بووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئینگلیز به‌زمانی توركی له‌ شاری كه‌ركوك ده‌ریانكردووه‌ ، پاشان بۆته‌ نوسه‌ری به‌شی توركی رۆژنامه‌ی (بانگی كوردستان) . هه‌روه‌ها له‌ ژماره‌ ( 4 – 13 )سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (ئومێد ئیستقلال) كه‌ ساڵی 1924 ده‌رچووه‌ . ساڵی 1922 له‌ هه‌ڵبژاردنێكدا بووه‌ به‌ ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی (جه‌معیه‌تی كوردستان) . ساڵی 1923 ئه‌ندامی ئه‌و وه‌فده‌ بووه‌ كه‌ شێخ مه‌حمودی نه‌مر به‌ناوی كوردستانی باشوره‌وه‌ ناردونیه‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ سه‌لماندنی موختاریه‌تی ئیداره‌ی كوردی . ساڵی 1928 له‌ هه‌ولێر مامۆستای ئاماده‌یی بووه‌ و كراوه‌ به‌دووه‌م سه‌رۆكی (كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانانی كوردان) له‌ راپه‌ڕینه‌كه‌ی 6 ی ئه‌یلولی ساڵی 1930 ی سلێمانی له‌گه‌ڵا چه‌ند ناودارێكی شاردا گیراوه‌ و پاش شه‌ش مانگ ئازاد كراوه‌ . چه‌ند جارێك دورخراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌كانی تری عیراق ، ساڵی 1940 موفه‌تیشی ده‌سته‌ی پشكنینی ناوچه‌ی باكور بووه‌ ، پاشان بووه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری (ئه‌مانه‌ی به‌غداد) . ساڵی 1958 كراوه‌ به‌ مولحه‌قی رۆشنبیری باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ توركیا . مامۆستای نه‌مر دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌ بووه‌ (كۆمه‌ڵه‌ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌) (كاره‌ساتیلافاو) (كۆمه‌ڵه‌ی هانای زستان) . ساڵی 1935 (كورد و مه‌سئه‌له‌ی سه‌حفحاتندن)ی به‌ زمانی توركی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ساڵی 1941 به‌رگی یه‌كه‌می (شیعرو ئه‌ده‌بیاتی كوردی ) كۆكردۆته‌وه‌ و چاپی كردووه‌ . كه‌یه‌كه‌م جاربووه‌ له‌ مێژوی كورد و زمانی كوردیدا كارێكی وابكرێت .هه‌روه‌ها شه‌ش به‌رگه‌ دانسقه‌كه‌ی یاداشتی مامۆستای نه‌مر سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سه‌ن و به‌سودن بۆ رونكردنه‌وه‌ی راپه‌ڕه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد . هه‌روه‌ها كتێبی جوگرافیای پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و كتێبی (خولاسه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد)ی له‌ فه‌ره‌نسیه‌وه‌ وه‌رگێراوه‌ . ساڵی 1960 كتێبی شیعری (به‌غدای پاش ته‌موز)ی بلاوكردۆته‌وه‌ . ئه‌م مامۆستا پایه‌ به‌رزه‌ رۆژی 4 ی ئابی  1960 كۆچی دووایی كردووه‌.سه‌رۆكی حزبی هیوا بووه‌ .

 

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.