شوێنە دیاره‌کانی شار
( قشڵه‌_ده‌بۆ كۆنه‌كه‌)جێماوی دێرین له‌شاری سلێمانی

زۆرن ئه‌وشوێنه‌واره‌ دێرینانه‌ی له‌شاری سلێمانی دامێژووی دروست بونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆساڵانێكی زۆرله‌مه‌وبه‌ر وله‌ئێستاشدا بۆته‌مایه‌ی شانازی بۆخه‌ڵكی كوردستان وشاری سلێمانی به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بابانیه‌كان چونكه‌ ئه‌وان ڕۆڵی به‌رچاویان بوه‌ له‌بنیات نانی ئه‌وده‌ست كه‌وتانه‌ ,یه‌كێك له‌وجێماوه‌ دێرینانه‌ی به‌پێ ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ مێژوییانه‌ی ده‌ری ده‌خات مێژوی دروست بونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆپێش بنیات نانی شاری سلێمانی ،ئه‌ویش( قشڵه‌_ده‌بۆ كۆنه‌كه‌) ئه‌وقه‌ڵایه‌بوو،كه‌ پێش دروستكردنی شاری سلێمانی و له‌ساڵی 1781زدا (مه‌حمودپاشای بابان)، مامی برایم پاشای بابان دروستی كرد دوای دروستكردنی شاری سلێمانیش، برایم پاشا قشڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌لاوه‌ دروست كرد بۆ حه‌وانه‌وه‌ی له‌شكره‌كه‌ی بۆیه ‌ناونرا قشڵه‌ یاخود(ده‌بۆ) كه ‌ئه‌م ناوانه‌ توركی یاخود هی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كانن، ئه‌گینا له‌سه‌ره‌تادا هه‌ربه‌(قه‌ڵا) ناونراوه، تاكو حه‌مامی قشڵه‌ی كۆنیش هه‌ربابانه‌كان له‌به‌ رسه‌ربازه‌كانیان بۆخۆشتنی ئه‌وان  دروستیان كرد، له‌حوكمی ئینگلیزه‌كانیشدا هه‌ر سه‌ربازگه‌بوه‌و له‌كاتی فه‌رمانڕه‌وای شێخ محمودیشدا، كه‌یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان تێك چووهه‌ندێكی لێگرتن له‌م (ده‌بۆ)یه‌دا به‌ندی كردن تادوای شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان كه‌ئینگلیزه‌كان سلێمانی داگیركرده‌وه‌ به‌ریان دان، تائه‌م دواییانه‌ش تاساڵه‌كانی په‌نجاوشه‌ست له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ‌ئه‌م شوێنه‌ به‌رزترین شوێنی سلێمانی ئه‌وسابوو، تۆپی ڕه‌مه‌زان له‌وێی ئاگرئه‌درا بۆئه‌وه‌ی هه‌موودانیشتوانی شار گوێیان لێبێت، ئێستا ئه‌و قه‌ڵایه شوێن دوكانه‌كانی شاره‌وانی  سلێمانی یه‌و شوێنه‌واری نه‌ماوه‌، بۆته‌ شوێنی كاروكاسپی ژماره‌یه‌كی زۆرله‌هاوڵاتیان و ڕه‌نگه‌ زۆرێكیشیان هه‌ر باوه‌ڕنه‌كه‌ن كه‌ئه‌وشوێنه‌ جێماوێكی وابێی وئه‌ونده‌ گرنگی و بایه‌خی بوبێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌مه‌سه‌رباری بونی چه‌ندین شوینی گرنگ ودێرینی ترله‌شاری سلێمانی.

 

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.