شوێنە دیاره‌کانی شار
گەڕەکێکی کلتووری لەسلێمانی دروستدەکرێت

سۆران سەعید 
لەگەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی گەڕەکێکی کلتووری دروست دەکرێت، خاوەنی پرۆژەی دروستکردنی ئەو گەڕەکەش، ئامانجەکەی ڕووندەکاتەوەو ڕاشیدەگەیەنێت:دەمانەوێت  مێژوی کەسایەتیەکانمان بۆ گەلانی جیھان بخەینەڕوو.
زاھیری کەریمە ڕەش کە بازرگان و کەسایەتییەکی شاری سلێمانییە لەدیدارێکدا لەگەڵ SNN باس لەوردەکاری پرۆژە نوێیەکەی دەکات و دەڵێت"ماوەیەکی زۆرە ئەو بیرۆکەیەم ھەیە، ھەلی گونجاو نەڕەخساوە".
زاھیر کەریم رەش ئاماژە بەوەشدەکات، بە نۆژەنکردنەوەی چەند بینایەکی نزیک لەیەکتر لەسەر شێوازی سەردەمی کۆن، دەیەوێت گەڕەکێکی کلتووری و پێشەنگایەک دروست بکات، وەک ھەنگاوی سەرەتاش دەروازەیەکی بۆ ئەو گەڕەکە دروستکردووە.


وردەکاری پرۆژەکەشی خستەڕوو و وتی:پڕۆژەکە پێکدێت لەنۆژەنکردنەوەی (٨)خانوو، سێ خانوویان نۆژەنکراونەتەوەو چوار خانووەکەی تریش بەمزووانە تەواو دەبێت، ھەموویان پێکەوە یەک سیما وەردەگرن و تەواوکەری یەکتر دەبن.
بەوتەی ئەو کەسایەتییەی شاری سلێمانی، سیمای خانووەکانیان بەجۆرێک لێکردووە، جیاوازبن لەگەڕەکەکانی تری شار، دەشڵێت"کەرەستە کۆنەکانی شاری سلێمانی لە خشت و بەرد بەکاردەھێندرێن لەپرۆژەکەدا، لەسەر دیوارەکانیش ناوی کەسایەتی و شاعیر و شیعری کلاسیکی لەسەری دەنوسین، نزیکەی ٤٠نەحت بۆ ٤٠ کەسایەتی دروستدەکرێت".
سەبارەت بەناونانی خانووەکانیش، زاھیری کەریم رەش وتی"بەنیازین ناوی خوێندنگە کۆنەکانی سلێمانیان لێ بنێین، وەکو(فەیسەڵیە، ئەیوبیە، خالدیە)، بۆ نمونە یەکێک لەبینا تەواو بووەکان ناوی (دلێران)ە کە پەیکەری کەسایەتی(حاجی شەماڵ موفتی، مامۆستا سەڵاح محەمەد، کەریمی وەرزش، حسێن عارفی رۆماننووس، شێخ نوری شێخ رەزایی کۆیە، دڵشاد مەریوانی) لێ دانراوە".
سەبارەت بەو گیروگرفتانەی ھاتوونەتە بەردەم پڕۆژەکەی ئاشکرایکرد: چەند خانوویەک لەگەڕەکەکەدا دەمێنێت کە ھی خەڵکن تائێستا بڕیاریان نەداوە ئەو خانووانەم پێبفرۆشن، ئەگەر ئەو خانووانەش بکڕم تەواوی گەڕەکەکە دەبێتە گەڕەکێکی کەلتووری و پێشانگایەکی جوان، چونکە دەمانەوێت گەڕەێک لەسلێمانی وەک جاران بمێنێتەوە تا نەوەی نوێ و گەشتیاران و گەلانی جیھان بە مێژووی شارەکە ئاشناببن.


Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.